وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

عەبدولستار مەجید: داخستنی سنوور و هەڕەشەكانی توركیا و ئێران كاریگەرییان نابێ

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 10/8/2017
عەبدولستار مەجید،  ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی: هیچ كێشەیەكی حیزبیمان لەگەڵ پارتی نییە
عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی: هیچ كێشەیەكی حیزبیمان لەگەڵ پارتی نییە

رووداو - هەولێر

ئەو رۆژەی بۆ ئەم هەڤپەیڤینە سەردانیمان كرد، پشووی فەرمی بوو، لە نووسینگەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر وانەی بیركاری بە كوڕەكەی دەگوت. عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی كە وەزیری كشتوكاڵیشە، رایەكی جیاوازی لەبارەی بەڕێوەچوونی گشتپرسی هەیە و داوا دەكات حكومەت ئیدارەی پرۆسەكە بكات. عەبدولستار مەجید پشتگیریی گشتپرسی و سەربەخۆیی دەكات، بەڵام بە میكانیزمێكی دیكە، لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ رووداو باسی ئەو میكانیزمە دەكات. 

رووداو: ماوەیەك پێش ئێستا وتارێكتان بڵاوكردەوە، باسی ئەوەتان كردبوو كە گشتپرسی لە وڵاتان خەڵك یەكدەخات، بەڵام لە كوردستان پەرتمان دەكات، لێرە دەبێ چی بكرێ بۆ ئەوەی یەكمانبخات؟

عەبدولستار مەجید: گشتپرسی مافێكی ئاسایی و یاسایی خەڵكی كوردستانە. غەدرێكی گەورە لە میللەتی ئێمە كراوە كە لە دروستكردنی دەوڵەت بێبەشكراوە. ئێمە ئەو هەموو قوربانی، شەهید و كیمیاباران و ئاوارەییەمان بۆچی بینیوە، بۆ ئەوەی بە ئازادی و سەربەخۆیی بژین. هیچ كوردێك نییە لەگەڵ گشتپرسی و سەربەخۆیی كوردستاندا نەبێت، بەڵام لەسەر كات و پێداویستییەكانی و زەمینەسازییەكان جیاوازیی بۆچوونمان هەیە.

  گشتپرسی بووەتە پرۆژەی پارتی و كاك مەسعود بارزانی


رووداو: ئێستا رۆژەكە دیاریكراوە، لیژنەی باڵای گشتپرسیش دەڵێ پاشەكشە لەو پرۆسەیە ناكرێ، چارەسەر بۆ بەشداریی هەموو لایەنەكان چییە؟

عەبدولستار مەجید: بە بۆچوونی من هەندێك بابەت پێش و پاش خراوە، بۆ نموونە دەبوو پێش دیاریكردنی رۆژی گشتپرسی، پەرلەمان كارا بكرێتەوە. پێویست بوو پێش دیاریكردنی كاتی گشتپرسی كێشە نێوخۆییەكان چارەسەر بكرێن. بۆچوونم وایە كە نە داخستنی سنوورەكان زەرەر و زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت، نە هەڕەشەكانی ئێران و توركیا كاریگەرییان هەیە، بەڵكو كێشە و گرفتە نێوخۆییەكان، ئەو ناتەبایی و ناكۆكییە سیاسییەی لە نێوان لایەنەكان هەیە، ئەوەیە كاریگەری لەسەر دەروونی خەڵك دروستكردووە. جگە لە قەیرانی دارایی كە بێ متمانەیی لە نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵات دروستكردووە و پێویستە ئاشتیان بكەینەوە. ناكرێ گشتپرسی هەندێك لایەن لەگەڵی بێت، هەندێكی دیكە لەگەڵی نەبێت. دەبێ تەبایی سیاسی هەبێت و كێشەی مووچە و بژێویی خەڵك چارەسەر بكرێن، ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارە بەرپرسیاری سەرەكی ئەو دۆخە مەترسیدارەن لەڕووی سیاسی و گوزەرانی خەڵك.

رووداو: ئێوە مادام ئەو رەخنەیەتان هەیە بۆچی نەچوون لە كۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەكاندا باسی بكەن، خۆ مەرج نییە بە سیفەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵی كۆببنەوە، باسكردنی ئەم بابەتانە لە میدیاكان سوودی چییە؟

عەبدولستار مەجید: ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵ پێی باش بوو بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە نەكەین.

 رۆژی گشتپرسی پێش كۆبوونەوەی لایەنەكان دیاریكرابوو


رووداو: ئەی بۆچوونی تۆ چی بوو؟

عەبدولستار مەجید: ئەگەر بەشداری كۆبوونەوەكەمان بكردایە و خاڵێكمان دابنایە ئەوكات دەبووە بەربەست و رێگری، جگە لەوە ئێمە زانیاریمان هەیە كە رۆژی گشتپرسی پێشتر دیاریكراوە، ئینجا هێنراوەتە كۆبوونەوەی لایەنەكان و بڕیاری پێشتر هەبووە كە دەبێ گشتپرسی بكرێ و ئەمەش مانای نەهێشتنی دەرفەتە بۆ دواخستنی و قسەكردن لەسەر میكانیزمەكەی. نەچوونی ئێمە پەیوەست نەبوو بە كاك مەسعود بارزانی، بەڵكو هەندێك كار دەبوو پێشتر بكرێن، بۆ نموونە كاراكردنەوەی پەرلەمان. نەشدەكرا هەندێك بڕیار پێشوەختە درابێت و دواتر ئێمە بانگهێشت بكرێین. پاشان بۆچی پڕۆژەیەكی وا گرنگی نیشتمانی بكرێتە پڕۆژەیەكی حیزبی.

رووداو: گشتپرسی بە حیزبی كراوە؟

عەبدولستار مەجید: ئێستا پرۆژەكە وای لێهاتووە و دیارە هی پارتییە و كاك مەسعود بارزانی سەرپەرشتی لیژنەكە دەكات، ئەگەر هەندێك كار پێشتر بكرایە وەكو كاراكردنەوەی پەرلەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان و چاككردنی بژێویی خەڵك، زۆر ئاسایی بوو كاك مەسعود بارزانی یان هەر كەسێكی دیكە سەرۆكی لیژنەكە بێت، چونكە ئێمە كێشەمان لەگەڵ كەسەكان نییە، كێشەمان لەگەڵ یاسا و سیستەمە.

رووداو: ئەگەر بارزانی لێت بپرسێ بۆ بەڕێوەچوونی گشتپرسی چی بكەین، چۆن وەڵامی دەدەیتەوە؟

عەبدولستار مەجید: دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكان، كاراكردنەوەی پەرلەمان و چاوخشاندنەوە بە مووچە و بژێویی خەڵك، لەم رۆژانە پرۆژەیەك ئاشکرا دەکەم، كە زیاتر پەیوەندی بە سێكتەری كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراك و ئاوەوە هەیە. بە فەرمی داوای خۆم پێشكەش بە حكومەت و هەموو لایەنەكان و رای گشتی دەکەم. من لەگەڵ دواخستنی گشتپرسیم تا تەبایی سیاسی دروستدەبێت، هەروەها لە پرۆژەكەم باسم لەوە كردووە كە ئێمە چەند كاتمان پێویستە تا منەتمان بە وڵاتانی دراوسێ نەمێنێ. (رۆژی 7-8-2017 وەزیری کشتوکاڵ پرۆژەکەی راگەیاند، هەڤپەیڤینەکە پێش ئەو کاتە ئەنجامدراوە)

  پێشنیازم كردووە سەرپەرشتیی گشتپرسی بدرێتە حكومەت


رووداو: بڕیار دراوە تاوەكوو 13ی مانگ پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بەربەستی بەردەم دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان چییە؟

عەبدولستار مەجید: كاتی زۆر كەم لە بەردەم پەرلەمان ماوە، ئەگەر هەڵبژاردن لە كاتی خۆی بكرێت ئەوا چەند مانگێكی كەمی ماوە. دەبێ بیر لەوە بكەینەوە بەو ماوە كەمە پەرلەمان چی دەكات؟ چونكە فریای چەند دانیشتنێك دەكەوێت، ئەگەر بیەوێ یاسایەك دەربكات چۆن دەریبكات و بۆ كێی بنێرێت و كێ واژووی بكا، چونكە كێشەی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمان هەر ماوە، بۆیە دەبێ لایەنە سیاسییەكان چارەسەری تەواوی كێشەكان بكەن.

رووداو: ئەی چارەسەر چییە، كەواتە كاراكردنەوەی پەرلەمانیش سوودی نییە؟

عەبدولستار مەجید: كاتی خۆی پێشنیازم كرد لە جیاتی كۆبوونەوەی 17 حیزب لەسەر گشتپرسی، ئەو كەیسە رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێ‌، چونكە حكومەت شەرعیەتی هەیە و زۆربەی لایەنە سەرەكییەكان بەشدارن، ئەگەر كێشەی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەیە یاخود پەرلەمان پەكخراوە، خۆ دەكرا حكومەت ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدات، ئێستا بۆ ئەوەی تووشی كێشەو گرفتی یاسایی و سیاسی نەبین، پێویستە گشتپرسی رادەستی حكومەت بكرێت، سەرۆكی حكومەت پارتییە و جێگرەكەشی یەكێتییە. جگە لە گۆڕان نوێنەری لایەنەكانی دیكەی تێدایە.

رووداو: كۆمەڵ كە سكرتێری پەرلەمانی لایە ئامادەیە لەگەڵ جێگری سەرۆك، پەرلەمان كارا بكاتەوە یان چاوەڕێی گۆڕان دەكات؟

عەبدولستار مەجید: ئێمە حیزبێكین خاوەن سیاسەتی خۆمانین، لە ماوەی رابردوودا لە زۆر سیاسەتدا لەگەڵ پارتی هاوهەڵوێست بووین، لە هەندێك بابەتی دیكەشدا رای جیامان هەبووە. لەگەڵ گۆڕان لە ماوەی رابردوو هەروا بووین، لە زۆر بابەت هاوهەڵوێست بووین و لە هەندێ بابەتیش ناكۆك بووین. تەنانەت لەگەڵ برایانی یەكگرتوو كە برایەتی و خاڵی هاوبەشمان زۆر زیاترە و لیژنەی هاوبەشمان هەیە، كەچی بۆچوونی جیاوازمان هەیە. هەمیشە گوتوومانە جیاوازیی بۆچوونمان لەگەڵ لایەنێك مانای دژایەتی نییە، هاوبۆچوونیشمان مانای پاشكۆیەتی نییە و ئەمەش لە هەڵوێستەكانمان رەنگی داوەتەوە.

رووداو: وەڵامی پرسیارەكەت نەدامەوە، ئەگەر گۆڕان نەیەتەوە ئێوە پەرلەمان كارا دەكەنەوە؟

عەبدولستار مەجید: هێشتا باسمان لەو بابەتە نەكردووە، چونكە ئەوە پەیوەندی بە سەرۆكی پەرلەمانیشەوە هەیە، دەبێ ئێمە هەوڵ بدەین گۆڕان و خودی دكتۆر یوسف لە نێو پرۆژەكەدا بن، ئەم قۆناغە پێویستە هەموو لایەنەكان بەشداربن، ئەو هەوڵانەی ئێستا لە ئارادایە پارتی و یەكێتی لەگەڵ كورسیی كۆتاكان دەیانەوێ زۆرینە لە نێو پەرلەمان دروست بكەن و پێویستیان بە ئێمە و گۆڕان نییە، بەڵام كێشەكە پەیوەندی بە دوو لایەنەوە نییە، بەڵكو ئەم پرۆسەیە نیشتمانییە و پێویستە هەموومان بەشداریی تێدا بكەین، ناكرێ خاوەنی یەك كورسیش لە ئاساییكردنەوەی دۆخەكەدا بەشدار نەبێت، چجای دوو هێزی كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی.

 كۆمەڵ شەرعیەتی لە خەڵك وەرگرتووە نەك ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی


رووداو: لە نێوان بژارەی بایكۆت و دەنگی بەڵێ و نەخێر كۆمەڵ خۆی یەكلایی كردووەتەوە بۆ رۆژی 25ی ئەیلوول؟

عەبدولستار مەجید: ئێمە لەگەڵ گشتپرسی و دەوڵەتی سەربەخۆین، بەڵام بەم میكانیزم و ئامادەسازییەی ئێستا نا، تاوەكو ئێستا باسی بایكۆت و بەشداریكردنمان نەكردووە. سەبارەت بە دەنگی نەخێریش ئەوا هەر نابێ ئێمە لەگەڵ دەنگی نەخێربین، لەگەڵ ئەوە نین بە خەڵك بڵێین بە نەخێر دەنگ بدەن، باسی هیچ ئەگەرێكمان نەكردووە، ئومێدم هەیە كە پرۆسەكە بەرە بەرە گشتگیر بێت و بەرەو بەشداریی هەموو لایەنەكان بڕوات.

رووداو: گوتت داخستنی سنوور كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستان نابێ، تۆ جگە لەوەی ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی، وەزیری كشتوكاڵیشی، هیچ مەترسییەك هەیە؟

عەبدولستار مەجید: ئەگەر چارەسەری كێشە نێوخۆییەكان بكەین و خەڵك ئاشت بكەینەوە، ئێمە لە بەرهەمە وەرزییەكان گەیشتووینەتە خۆبژێوی، لە گەنم، پەتاتە، گۆشت و هێلكە گەیشتووینەتە ئاستی پشتبەستن بە خۆمان، بەڵام بۆ ئەوەی بە درێژایی ساڵ پشت بە خۆمان ببەستین، هێشتا ماومانە. بۆیە پێویستمان بە كاتی زیاتر هەیە، چونكە سایلۆكان 385 هەزار تۆن گەنم عەمبار دەكەن، ئەویش بە بەغدا فرۆشراوە ئەگەرچی هێشتا پارەكەی وەرنەگیراوە، ئێمە خاوەنی ئاردی خۆمان نین، لە دەرەوە بۆمان دێت. ئەگەر بە پلان و بەرنامە خۆمان ئامادە بكەین، سنوورەكانیش دابخەن و ئاویشمان لەسەر بگرنەوە دەتوانین ساڵێك دوو بەرگە بگرین و پاشان لە هەموو پێداویستی سەرەكی بە ئاو و خۆراكەوە بە خۆبژێوی دەگەین. ئەگەر كارەبا بە نرخێكی گونجاو بدرێتە جووتیاران، دەتوانین ئەو بەرهەمانەی لە هاوین هەمانە لە زستانیش هەمان بێت، بە پێچەوانەشەوە. هەموو ئەوانە پێویستی بە پلان و ئامادەسازییە، بۆیە دەبوو بەلانیكەم ئەو 17 حیزبەی بڕیاری گشتپرسییان داوە، ئاوڕێكیان لە ئێمە دابایەوە و پرسیارێكیان لە ئەهلی خۆی كردبایە.

رووداو: سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كرد، پەیوەندییەكانی پارتی و كۆمەڵ بەرەو ئاساییبوونەوە نەڕۆیشتوون؟

عەبدولستار مەجید: ئێمە هیچ كێشەیەكی حیزبیمان لەگەڵ پارتی نییە، خۆزگەمان دەخواست پەیوەندییەكانمان ئاسایی بووایە، تەنیا كێشە لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بوو، لەسەر داخستنی پەرلەمان و دەركردنی حیزبێكی خاوەن 24 كورسی بوو لە حكومەت، ئایا نابێ قسە بكەین؟ ئەی نابێ پێی بڵێین ئەو كارانەی دەیكەی نائاسایی و نایاسایین؟ لە رابردوودا لەگەڵ پارتی لە زۆر بواردا هاوهەڵوێست بووین، بە تایبەتی لە پرسە نیشتمانی و عێراقییەكان و پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە نووری مالیكی.

  هیچ كێشەیەكی حیزبیمان لەگەڵ پارتی نییە


رووداو: دەڵێن كێشەكانی كۆمەڵ و پارتی ئەوكاتە دەستی پێكرد كە ئێوە بوونە بەشێك لە ململانێی 1964ی جەلالی و مەلایی؟

عەبدولستار مەجید: نەخێر كێشەی ئێمە هیچ پەیوەندی بە مەلایی و جەلالییەوە نییە و پەیوەندی بە خودی كاك مەسعود بارزانیشەوە نەبووە. كێشەی ئێمە لە 20ی ئابی 2015 دەستیپێكرد، ئێمە كێشەمان لەگەڵ یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەبوو.

رووداو: ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی لە ژمارەی رابردووی (رووداو)دا گوتبووی پێویست ناكات كۆمەڵ بەشداری پرۆسەی سیاسی بێت، هەست ناكەن پلانێك بۆ ئاوتكردنی ئێوە لە ئارادایە؟

عەبدولستار مەجید: ئێمە هەوراز و نشێوی زۆرمان بینیوە، كۆسپی زۆر گەورەمان بۆ دروستكراوە، تەنانەت ئەمریكایان وا تێگەیاندبوو كە ئێمە تیرۆریستین، بەڵام لەسەر هەڵوێستەكانمان بەردەوامین، چونكە هەڵقوڵاوی نێو خەڵكین. شەرعیەتی سیاسی ئێمە لە جەماوەر و هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەیی و شەرعیەكانمانەوە سەرچاوەی گرتووە نەك ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی. ئەگەر قسەی وای كردبێ، هەر كات شەرعیەتیبوونی ئێمە و ناشەرعیبوونمان بە دەست حیزبێك بێ، ئەوا ژێر خاك باشترە بۆ ئێمە لەسەر خاك. ئێمە لە پرۆسە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا لە هەمووی بەشدارین و رۆڵی ئیجابی و كاریگەریشمان هەیە، رێككەوتنی سیاسیمان بۆ پێكهانانی حكومەت لەگەڵ پارتی هەیە، قسەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی وەكو ئەوە وایە سەری خۆی لە شاخێك بدات، زەرەری بۆ خۆی هەیە نەك بۆ كۆمەڵ.

رووداو: بەهۆی ناكۆكی و ساردیی كۆمەڵ و پارتی هیچ كێشە و بەربەستێك بۆ تۆ دروست نەكراوە لە حكومەت؟

  پارتی و یەكێتی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان پێویستیان بە ئێمە و گۆڕان نییە


عەبدولستار مەجید: سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی پاڵپشتی مەعنەویی من بوونە لە ئیشوكارەكانمان بۆ ئەوەی دەستكراوە بم و پێشیدەزانم، جگە لەوە من كێشەی حیزب نابەمە نێو حكومەت، لەسەر بنەمای حیزبی مامەڵە ناكەم، چەندین بەڕێوەبەر و بەرپرسمان لەسەر بنەمای سیڤی گۆڕیوە. هەرگیز پرسیاری لایەنی سیاسیم لە هیچ فەرمانبەر و بەرپرسێكی وەزارەتەكەم نەكردووە، حەزیشم نەكردووە بزانم كێ چ حیزبێكە و كێ چ حیزبێكی دیكەیە.

رووداو: خەڵك بەردەوام پرسیار دەربارەی لابردنی پاشەكەوتی مووچە دەكات، وەكو ئەندامێكی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ قسەیەكی تازەتان پێیە؟

عەبدولستار مەجید: لە كۆبوونەوەكان بەردەوام داكۆكیمان لە لابردنی پاشەكەوتی مووچە كردووە، ئێمە دەزانین لەم وڵاتە قەیران هەیە، بەڵام ئێستا دۆخی دارایی باشتر بووە، نرخی نەوت لە 27 دۆلارەوە گەیشتووەتە نزیكەی 50 دۆلار، بۆیە دەبێ دەستكاری ئەو مووچەیە بكەین، ئەو چین و توێژانەی مووچەیان كەمە بۆیان زیاد بكرێ، یان ئەوانەی زۆریان لێ كەمكراوەتەوە، سەرۆكی حكومەت گوتی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكان یان لیژنەیەكی تایبەت سەرقاڵی تاوتوێكردنی میكانیزم و سیستەمی تازەن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : گشتپرسی

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dariush Eshq
Dariush Eshq | 10/08/2017 04:53:39 م
كاك شێر به گی تۆ له دوریت نازانیت لێره چی ده گوزه رێت له كوردستان دوباره پێویستمان به ڕاپه ڕینێكی تره كه كاك فه رهاد دوباره ده نگه زوڵاڵه كه ی بخاته...
کچە شەهید | 10/08/2017 08:39:41 م
دروستە لە باشوور کیشە زۆرە، گەندەلی و زۆر شتی دیکە. بەلام ئایا بە نەخێر بۆ سەربەخۆیی ئەو کێشانە کۆتاییان دێت. نەخێر کۆتاییان نایە. کەواتە ئێمە دەبێ...
ئەحمەد شێربەگی بۆ فەرهاد سەنگاوی: ئێستا رۆژی تۆیە هاواربکەی بۆ سەربەخۆیی
| 9/8/2017 | (6)
ره شید | 10/08/2017 07:17:41 م
ئه ی نه وه که ی بو له نه ته وه که ی زیز و دابراوه و ئاوات و ئاره زوو و حه زه کانی باپیری فه راموش کردووه و خه لک به سینگه خشکه و ئه و به ته قله...
ژیان و شیعرەکانی قانع
| 10/8/2017 | (1)
سه عدی مه هاباری | 10/08/2017 06:43:28 م
ئالوزے نیومالے شیعی زامنےسه رکه وتنےئیمه یه. گه لےکوردباشترین هه لےلہ میژوے شورشکردنیدابوره خساوه که ده بئ که لکےلئ وه رگرئ وململانه ے حیزبےو....نه...
بۆردوومانکردنی گرووپەکەی حەشدی شەعبی ناکۆکی دەخاتە نێو ماڵی شیعە
| 10/8/2017 | (1)
ره شید | 10/08/2017 04:58:56 م
ئه گه ر کاراکردنه وه ی په رله مان بو دواخستنی گشتپرسی بیت داخستنی باشتره. من ئه مه وه ک پلانی B نه یارنی گشتپرسی شوناس ده که م!
اسماعيل مراد بلباس2 | 10/08/2017 06:32:47 م
ده ست خوش
جڤاتی گشتیی گۆڕان: ئامادەین بۆ دانوستاندن و پێویستە خواستەکانمان بێتەدی
| 10/8/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ژمارەی چەکدارانی داعش لە تەلەعفەر بە 1500 چەکدار دەخەمڵێندرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

ژمارەی چەکدارانی داعش لە تەلەعفەر بە 1500 چەکدار دەخەمڵێندرێت

پێشبینی دەکرێت لە دوو هەفتەدا کۆنترۆڵبکرێتەوە زۆرتر
لە شەڕی دوو خێزان لە چەمچەماڵ ئار بی جی بەکاردەهێندرێت 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە شەڕی دوو خێزان لە چەمچەماڵ ئار بی جی بەکاردەهێندرێت

کوژراو و بریندار نییە زۆرتر
كوردی كەنەدا خۆیان لە گرووپێكدا كۆدەكەنەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

كوردی كەنەدا خۆیان لە گرووپێكدا كۆدەكەنەوە

زمانزانەكان ئیشیان باشە زۆرتر
0.125 seconds