وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

جڤاتی گشتیی گۆڕان: ئامادەین بۆ دانوستاندن و پێویستە خواستەکانمان بێتەدی

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 10/8/2017
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لێدوان لە شێخ عومەری کاکە حەمە، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان وەردەگرێت

رووداو - هەولێر

جڤاتی گشتیی گۆڕان کۆبووەوە و رایگەیاند،  دانوستاندن بە خەباتی سیاسی کارا دەزانن و "بەمەرجێک گفتوگۆکان بەرژەوەندی گشتی تێدابێت ئامادەین بۆ دانوستاندن".

رۆژی پێنجشەممە 10-8-2017 جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ماوەی سێ کاژێر کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا چەند  پێشنیازێکی بۆ جڤاتی نیشتمانی لەبارەی "باشکردنی ژیانی هاووڵاتییان و دانوستاندنەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئاساییکردنەوەی پەرلەمان، رەوانەکردووە.

بڕیارە رۆژی شەممە 12-8-2017 جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان کۆببێتەوە و بڕیاری لەسەر پێشنیاز و راسپاردەکانی جڤاتی گشتی بدات.

عومەر سەید عەلی، رێكخه‌ری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی‌ جڤاتی‌ گشتیدا باسی ره‌وشی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی كردووە و رایگه‌یاندووە، گۆڕان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ بكرێت.

دوای کۆبوونەوەکە، رەئووف عوسمان، سەرۆکی جڤاتیی گشتی رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر باشکردنی باری دارایی خەڵک کۆتاییهێنان بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.

سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەڵێت "لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر یەکڕیزی نیشتمانی کرایەوە کە پرسێکی گرنگە لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان لە قۆناخێکی هەستیاردایە و وڵاتانی هەرێم و جیهان، هەڵوێستیان نێگەتیڤە بەرامبەر هەرێم و پێویستە یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بێتەکایەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە دووربخرێتەوە لە کێشە و گێژاوی زیاتر".

د.رەئووف عوسمان دەڵێت "دوو ساڵە پەرلەمان پەکخراوە، ئێستا دەیانەوێت بۆ دوو مانگ ئاسایی بکەنەوە، دوو ساڵ داخران بۆ دوو مانگ ئاساییکردنەوە، بۆچی؟ پێویستە ئەم ئەزموونە نایاساییە دووبارە نەکرێتەوە، شکۆ و هێزی یاسایی و شەرعی و یاسادانان بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و لە پەرلەمانی کوردستانەوە یاسا بۆ ریفراندۆم دەربکرێت و چارەسەری کێشە سیاسییەکان و دۆخی ژیانی هاووڵاتییان و مووچەخۆران بکرێت".

لەبارەی کۆبووەنەوە لەگەڵ پارتی و لایەنەکان، د.رەئووف عوسمان "لە کۆبوونەوەدا دوپاتکرایەوە کە جڤاتی گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان دانوستاندن بە خەباتی سیاسی کارا دەزانێت، گۆڕان هەمیشە بۆچوونی وابووە، هەر لایەنێک هاتبێتە پێشەوە ئێمەش بەدەمییەوە دەچین، بەمەرجێک گفتوگۆکان بەرژەوەندی گشتی تێدابێت ئامادەین بۆ دانوستاندن".

سەرۆکی جڤاتی گشتی راشیگەیاندووە "ئەو لایەنەی داوای دانوستاندنی کردوە پێویستە ئامادەبێت خواستەکانی گۆڕان بهێنێتەدی کە خۆی لە خواستەکانی خەڵکدا دەبینێتەوە".

شێخ عومەری کاکە حەمە، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان لەبارەی بۆچوونی جڤاتی گشتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بە رووداوی راگەیاند "رای جڤاتی گشتی ئەوەیە ئێمە لەگەڵ میللەتەکەمانین، لەگەڵ ئاییندەیەکی باشین، لەگەڵ دانیشتن و تێگەیشتنین، لەگەڵ ئەوەین هەموو کارەکانمان بە راوێژ و بە تێگەیشتن بێت، رەنگە جۆرێک لە ناحاڵی ناتێگەیشتن هەبێت، پێشتر هەبووبێت بە حکومی ئەوە نەگەیشتبینە ئەنجام".

سەبارەت بە بۆچوونی جڤاتی گشتی لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان شێخ عومەری کاکە حەمە، دەڵێت: "پەرلەمان وەکو دامەزراوەیەکی یاسایی لەکوێ پەکخراوە، لە کوێ پچڕاوە لەوێ گرێبدرێتەوە و دەست بە کارەکانی خۆی بکاتەوە، ئێمە لەگەڵ ئاساییکردنەوەی پەرلەمانین و هیچ کێشەیەک نابێت، یەک - دوو دانیشتنی دیکە ماوە، لەوانەیە لە شەممە بۆ ئاییندە وەڵامی برادەرانی پارتی و لایەنەکانی دیکەش دەدرێتەوە و لەگەڵیان دادەنیشن، لە دانیشتنەکە ئینشائەڵڵا دەگەینە ئەنجامێکی باش و تێگەیشتن دەبێت".

لەسەر بابەتی گشتپرسی، بە بۆچوونی ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان: "ئێمە لەگەڵ میللەتی خۆمانین و لەگەڵ گشتپرسین، بەڵام گشتپرسی رەنگە کاڵ و کرچی هەبێت، رەنگە ئەو کۆمیتانەی بۆیان پێکهێناوە زۆر شەرعیەتی نەبێت، بۆیە دەبێت دانیشتن بکرێت و تێگەیشتن هەبێت، تۆ هەر کارێک دەکەیت دەبێت نێوماڵی خۆت رێکخەیتەوە، پێویستە لەگەڵ هەموو لایەنەکان قسە بکرێت لەگەڵ ئەوانەی پێگەی سیاسیان هەیە بەتوانان و ئاییندە و ئێستا دەبینن".

شێخ عومەری کاکە حەمە، ئاماژە بەوە دەدات، "ئەگەر دانیشتن بکرێت و راوێژ و لێکتێگەیشتن ببێت، ئەوکات بۆ پەرلەمانیش کێشە نامێنێت و کێشەی راپرسیش نامێنێت، یان ئەوەیە دوادەخرێت بۆ کاتێکی دیکە بە پرس و راوێژ لەگەڵ هەموو لایەنەکان، پێشموایە برادەرانی پارتیش بزانن برادەران تەکلیفیان ئەوەیە، ئاییندەی میللەتەکەمان وادەخوازێت، ئەوانیش رەئیان لەگەڵ هەموو لایەک لەگەڵ دواخستن بێت".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
Salm waysi | 10/8/2017
پێمان باشە پەرلەمان کارا بکرێتەوە دانوستان بکرێ
ره شید | 10/8/2017
ئه گه ر کاراکردنه وه ی په رله مان بو دواخستنی گشتپرسی بیت داخستنی باشتره. من ئه مه وه ک پلانی B نه یارنی گشتپرسی شوناس ده که م!
اسماعيل مراد بلباس2 | 10/8/2017
ده ست خوش

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Bawer | 13/12/2017 06:10:35 م
Dastkkhosh sarkawtubet
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ژمارەی قوربانییانی کۆلێرا لە یەمەن نزیکەی ملیۆنێک کەسە 1 کاژێر لەمەوبەر |

ژمارەی قوربانییانی کۆلێرا لە یەمەن نزیکەی ملیۆنێک کەسە

تەنیا پارێزگایەک ماوە کۆلێرای پێبگات زۆرتر
تووشبون بە رۆماتیزمی جومگە لە رێگەی سێکس تۆمارکرا 6 کاژێر لەمەو بەر |

تووشبون بە رۆماتیزمی جومگە لە رێگەی سێکس تۆمارکرا

بەهۆی بەکتریای شیگیڵلا روویداوە زۆرتر
ژمارەی تووشبووان بە وەناق لە یەمەن گەیشتە 283 کەس 18 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی تووشبووان بە وەناق لە یەمەن گەیشتە 283 کەس

34 کەسیان مردوون زۆرتر
0.266 seconds