وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

حکومەت پارە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی سیتەک و زڕگوێز دابیندەکات

لەلایەن ئەحمەد سەنگاوی 10/8/2018
11%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کرێچین
رووداو - سلێمانی 

لە پارێزگای سلێمانی دوو پڕۆژەی سیتەک و زرگوێز کە لە 1500 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتوون و کارەکانیان راگیرابوو، بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کارکردن تێیاندا دەستیپێکردووەتەوە.

زیاتر لە 11%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کرێچین و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لەو کێشەیە ساڵی 2013 بە دەیان پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بۆ پێدان بە کرێچییەکان کردەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی بەشێک لە پڕۆژەکان وەستاون.   

بەپێی بڕیارەکە مانگانە بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ئەو دوو پڕۆژەیە خەرج دەکرێت.

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستانیش بڕیارەکە بە کاریگەر لەقەڵەمدەدات و دەڵێت، بۆ وەرگرتنی ئەو 1500 یەکەیە، زیاتر لە 28 هەزار فۆڕم پڕکراوەتەوە و بڕیارە بە تیروپشک بەسەر هەزار و 500 کرێچیدا دابەشبکرێت.

بەرهەم سەردار، سەرۆکى کرێنشینانى کوردستان دەڵێت: "بڕیاروابوو ئەم یەکانە لە ماوەى سێ مانگدا ناوەکان رابگەیێنرێت، بەڵام بەداخەوە ئەوە ماوەى پێنج ساڵە خەڵک چاوەڕوانە، ئێستا ناوەکان پێویستى بە چێکێکى دیکە هەیە. حکومەتى هەرێمى کوردستان هاتووتە سەر هێڵ و دەستخۆشیی لێدەکەین. بڕیارە مانگانە یەک ملیار دینار بدات بە وەبەرهێنەرەکان تاوەکو ئەو پڕۆژەى پێ تەواوبکەن. ئێمەش قسەمان لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان کردووە. ئەوانیش بەڵێنیان داوە لە نزیکترین ماوەدا ئەو یەکانە تەواو بکەن، بەتایبەت یەکەکانى سیتەک''.

ئەو دوو پڕۆژەیە لە 1500 یەکەى نیشتەجێبوون پێکهاتوون و لە ماوەى ساڵ و نیوێکدا تەواودەکرێن و دابەشدەکرێن. بەو پێیەش حکومەتى هەرێمى کوردستان 18 ملیار دیناریان بۆ خەرجدەکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''ئامارێکى نوێ دەکەینەوە، ئەو کەسانەى کە لەدواى 2013 ئەگەرسوودمەند بووبن، ئەگەر لانەیەکیان بۆ خۆیان دۆزیبێتەوە، ئەگەر ئاستى بژێویان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتبێت، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەگۆڕێت بۆ ئەو کەسانەى کە بەپێى ئەو لیستەى لەبەردەستى ئەواندایە کە پێویستیان بە وەرگرتنى یەکەى نیشتەجێبوون هەیە، بەڵام بنەماى یەکەمى بۆ ئەو کەسانەیە کە بەڕێوەبەرایەتیى ئامارى سلێمانى لە رابردوودا ئیشی لەسەرکردوون. لە هەنگاوى یەکەمدا ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو فۆڕمانەدا دەکەین. هەنگاوى دووەم لەوانەى کە دەمێنێتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین، کە سوودمەند نەبوون، بۆئەوەى ناویان بخرێتە نێو ئەو پەیڕەوەوە''.

بڕیارە دوابەدواى ئەم پڕۆژەیە، 700 یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتانى شارۆچکەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دروستبکرێت. ئەمەش لەپێناوى کەمترکردنەوەى رێژەى کرێنشینییە لە باشوورى کوردستان، کە بەپێی دوایەمین داتاى کۆمەڵەکەیان، لە 11%ـی دانیشتووانى هەرێمى کوردستان کرێنشینن.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.187 seconds