وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە دوو ساڵی رابردوودا 367 ئافرەت كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

لەلایەن دیمەن بورهان 10/8/2018
لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 101 ئافرەت لە كوردستان كۆتاییان بەژیانیان هێناوە
لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 101 ئافرەت لە كوردستان كۆتاییان بەژیانیان هێناوە

رووداو- هەولێر

سۆنیای تەمەن 16 ساڵان، دانیشتووی ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ بوو، برا و بووكە تازەكەیان خەریكی خۆئامادەكردن بوون بۆ ئێوارە خوانێك لە ماڵی ناسیاوێكیان، لەوكاتەدا سۆنیا لە ژوورێكی ماڵەكەیاندا بە چەكی كلاشینكۆف گوللەیەكی لە سینگی خۆی دا و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

(ك.س) كە خزمی سۆنیایە دەڵێت: "هیچ نەخۆشی و كێشەیەكی نەبوو، تەنیا چەند رۆژێك بوو بێتاقەت بوو". رۆژ نییە سۆنیاكان بە گوللە، پەت، ئاگر و..هتد خۆیان نەكەنە قوربانی. بۆ هەر حاڵەتێكی خۆكوشتنیش پاساوێك هەیە، كە دیارترینیان ئەم رستە چەندبارەیەیە: "نەخۆشیی دەروونی هەبوو". دوای چەند رۆژێكیش لە راپۆرتی دادپزیشكی دەنووسرێ‌: "نەخۆشیی دەروونی هەبوو".  

شیلان كچێكی تەمەن بیست و یەك ساڵی خەڵكی شاری هەولێرە، تەنیا دوو ڕۆژی مابوو بۆ ئەوەی لەگەڵ ئارام بچنە نێو قەفەزی زێڕین، بەڵام بەبێدەنگی و بێ ئەوەی هیچ بڵێت  لە ماڵەكەی خۆیدا بە لەچكەكەی، خۆی خنكاند، لەسەر دۆسیەكەی شیلانیش نووسرابوو هۆكاری خۆخنكاندنەكەی نەخۆشیی دەروونی بووە.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، ئامارەكانی خۆكوشتن و خۆخنكاندن و خۆسووتاندنی ئافرەتان روو لە هەڵكشانە، لە دۆسیەی زۆربەشیاندا نووسراوە كێشەی خێزانی یان نەخۆشیی دەروونی هەبووە.

بەپێی ئاماری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 367 ئافرەت لە رێگەی چەك و پەت و ئاگرەوە، كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بەپێی ئامارەكە 149 ئافرەت بە چەك و پەت خۆیان كوشتووە. 218 ئافرەتیش خۆیان سووتاندووە.

 بەپێی هەمان ئامار، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 109 ئافرەت كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، 39یان لە رێگەی چەك و خۆهەڵواسین، 62 ئافرەتیش ئاگریان لە خۆیان بەرداوە. لە رووداوەكانی خۆلەناوبردنی ئافرەتاندا هەولێر بە پلەی یەكەم دێت. دواتر دهۆك و ئینجا سلێمانی دێن.

جگە لەو ئافرەتانەی خۆیان لەنێوبردووە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 93 ژنیش لەلایەن پیاوانەوە كوژراون، لە شەش مانگی ئەمساڵیشدا 23 حاڵەتی كوشتنی ژنان هەبووە.

سەبری رەشید، چالاكڤانی بواری ئافرەتان، پێیوایە لە پشت خۆلەناوبردنی هەر ژنێكەوە، پیاوێك هەیە. سەبری دەڵێت "راستە ژنان خۆیان دەسووتێنن، خۆیان دەخنكێنن و خۆیان دەكوژن، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەكاندا پیاو هۆكارە. ژن هەبووە هەڕەشەی خۆسووتاندنی كردووە، مێردەكەی چەرخەكەی بۆ داگیرساندووە و هانی داوە خۆی بسووتێنێ‌".

سەبری گومانی لە راپۆرتەكانی دادپزیشكی هەیە و دەڵێت: "زۆربەی راپۆرتەكانی دوای رووداوەكان جێی گومانن، چونكە بۆ زۆربەی هۆكارەكان دەنووسرێ‌ نەخۆشیی دەروونی هەیە، دەبێ‌ زیاتر لە هۆكارەكانی خۆكوشتنی ئافرەتان بكۆڵدرێتەوە، ئەم ئافرەتە بۆچی خۆی كوشت، كێ‌ بەرپرسە لە خۆكوشتنی، بە كام پێوەر و پشكنینی پزیشكی بۆ لاشەیەكی مردوو دەردەكەوێت ئەو ئافرەتە نەخۆشیی دەروونی هەبووە؟".

حاجی محەممەد سەلیم، بەڕێوەبەری كارگێڕیی پەیمانگەی دادپزیشكی هەولێر ماوەی 20 ساڵە شیكاری بۆ ئەو جەستانە دەكات كە دەهێنرێنە پەیمانگەكەیان. ئەو دەڵێت: "دەستنیشانكردنی حاڵەتی دەروونی بە هیچ شێوەیەك كاری ئێمە نییە. كاری ئێمە تەنیا توێكارییە بۆ تەرمەكان و دەتوانین دەستنیشانی بكەین كەسەكە خۆی كوشتووە یان كوژراوە. ئێمە حاڵەتەكە وەكو خۆی تۆمار دەكەین، بەڵام رایناگەیەنین، ئەوە ئیشی پۆلیسە ئاشكرای بكات".

ئەو پزیشكە گومانی لەو حاڵەتانە هەیە كە دواتر وا بڵاودەكرێتەوە گوایە نەخۆشیی دەروونییان هەبووە. ئەو دەڵێت: "ئێمە هەندێك حاڵەت دەزانین، بۆ نمونە رووداوی سووتان و خۆسووتاندن، كاتێك ئافرەتێك خۆی دەسووتێنێ‌، دەگوترێ بەهۆی گڕگرتنی تەباخەوە بووە، ئەگەر هەر بە پەنجە دەست لە سەری كەسەكە بدرێ‌ دەزانرێ‌ خۆی سووتاندووە یان سووتاوە، بۆنی نەوتی لێبێت دەزانرێت رووداوەكە خۆسووتاندنە نەك سووتان، ئەمە لە كاتێكدا لە ئامارەكاندا دەبینین رووداوی سووتان زیاترە لە خۆسووتاندن، بەڵام لەڕاستیدا خۆسووتاندن نزیكەی 60% یان نیوەی رووداوەكانی سووتان پێكدێنن".

بەڵام هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت زۆربەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن و خۆسووتاندنی ئافرەتان بەهۆی تووشبوونیانە بە نەخۆشیی دەروونی "چونكە هیچ ئافرەتێك بەبێ تێكچوونی حاڵەتی دەروونی ناتوانێت پەنجەیەكی خۆی بسووتێنێ". 

هۆگر عەزیز نەیشاردەوە كە هەندێكجار هۆكاری رووداوەكان نادركێنن :"هەندێك حاڵەت هەیە ئێمە بۆ لەكەدارنەكردنی قوربانییەكە و بنەماڵەكەی دەڵێین بەهۆی خراپیی باری دەروونی یان بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی خۆی لەناوبردووە. بۆ نموونە كچمان لایە بەهۆی نەمانی پەردەی كچێنی لە ترسی خێزانەكەی خۆی سووتاندووە، یان ناپاكی لە پیاوەكەی كردووە، ئاشكرا بووە و خۆی كوشتووە، ئێمە بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتە و خێزانەكەی لەكەدار نەبن، گوتوومانە باری دەروونی تەواو نەبووە".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : خۆکوشتن, کوردستان
523 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.172 seconds