وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

چوارلایەنە ناڕازییەکە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان رەتدەکەنەوە

لەلایەن جەمال ئەحمەد جەمیل 10/8/2018
''بزووتنەوەی گۆڕان سکاڵا لەدادگای فیدراڵی تۆماردەکات''

رووداو - سلێمانی

چوار لایەنە ناڕازییەکەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتدەکەنەوە و ئامادەش نین پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا بایکۆت بکەن.


عوسمان گوڵپی، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی ھاوپەیمانی دەڵێت: "ئەژماکردنەوەی سندووقێکی کەم  بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە بوو، ئێمە وەکو ھێزێکی سیاسی سیاسەت دەکەین لەم ھەرێمە، لەبەرئەوە لەگەڵ پرۆسە سیاسییەکە مامەڵە دەکەین، بۆیە بایکۆتکردنی سیاسەت لە ھەموو عێراق لای ئێمە نییە".

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە بە پێچەوانەی ھاوپەیمانی و گۆڕان ئەزموونێکی درێژتری لە پڕۆسەی سیاسیدا ھەیە، لە بەرەی ناڕازییاندا جێیگرتووە، بەڵام بۆ بڕیاری کۆتایی، چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی ئەنجامی کۆبوونەوە چاوەڕوان کراوەکەی ناڕەزاییەکانە.

عوسمان کاروانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەڵێت: "ئەم چوار لایەن بەیەکەوە لە ھەوڵی ئەوەداین، کەپێکەوە ئەو ئەنجامە رەتبکەینەوە، ھەموو وڵاتانی جیھان بە یەکێتی ئەوروپا و رای گشتی ئاگاداربکەینەوە".

هاوکات، عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی سەرکردایەتی سلێمانی و ھەڵەبجەی پارتی دەڵێت: "گرنگە کوردستانێکی بەھێزمان ھەبێت، بەمەستی چنینەوەی دەستکەوتی زیاتر، ھەربۆیە پێویستە ئاشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی بپارێزین، لەپێناوی پۆستێکی وەزاری یان چەند کورسییەکی پەرلەمانی ئێمە ئامادەنین بایکۆتی سیاسی بکەین، شەقام گرژ بکەین یان بیر لەگرژیی سیاسی بکەینەوە".

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، چوارلایەنە ناڕازییەکە، سەرجەم کونسڵخانەی وڵاتان لەعێراق لە ئەنجامەکان ئاگاداردەکەنەوە.

بزووتنەوەی گۆڕانیش خۆی یەکلاکردووەتەوە کە سکاڵا لەدادگای فیدراڵی تۆماردەکات و یەکێتیش دەڵێت، ئەو ئەنجامەکانەی راگەیێندراوە جێگەی قبووڵە، چونکە بەبڕیاری دادگایە، کۆمیسیۆن بەو ئەرکە ھەستاوە و گەشتووە بەئەنجامی کۆتایی. 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.187 seconds