وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هەرزەكارێكی تەمەن 16 ساڵ خۆی دەسووتێنێ‌

لەلایەن دیمەن بورهان 10/8/2018
ئەحمەد بە پۆلیسی گوتبوو لە ژیان بێزار بووە، بۆیە خۆی سووتاند
ئەحمەد بە پۆلیسی گوتبوو لە ژیان بێزار بووە، بۆیە خۆی سووتاند

رووداو – هەولێر

ئەحمەد، پەیوەندییەكی هێندە خۆشی لەگەڵ باوكیدا هەبوو، هەر بە سادات بانگی دەكرد، بۆیە باوكی لەو باوەڕەدا نییە كوڕەكەی كێشەیەكی هەبووبێ‌ و لەوی شاردبێتەوە، ئەو باوەڕ ناكات كوڕەكەی خۆی سووتاندبێ‌ و دەڵێت سووتانی كوڕەكەی قەزاوقەدەر بووە. پۆلیس و شایەتحاڵەكانیش دەڵێن ئەحمەد گوتوویەتی لە ژیان بێزار بووە بۆیە خۆی سووتاندووە.


رۆژی 24/6/2018 مێرمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵ بەناوی ئەحمەد سادات سەباح، دانیشتووی ناحیەی كەسنەزان، لە نێوان هەردوو گوندی سێبەردان و پیرڕەش، دەبەیەك بەنزینی بەخۆیدا كرد و ئاگری لە خۆی بەردا، ئەحمەد تەنیا یەك رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە و گیانی دەرچوو.

ئەحمەد لەلای پۆلیس گوتبووی كێشەم لەگەڵ كەس نییە و كەس تاوانبار مەكەن، باوكیشی دەڵێت راستە ئەحمەد كێشەی لەگەڵ كەس نەبووە، بۆیە پێی سەیرە كوڕەكەی خۆی سووتاندبێ‌.

سادات سەباح، زۆر پەسنی كوڕەكەی دەدات و دەڵێت: "كوڕەكەم منداڵێكی رووخۆش بوو، هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كەس نەبوو، لەڕووی مادییەوە پشتی بەخۆی دەبەست، بۆیە كێشەی پارەی نەبوو تا بڵێم لەبەر هەژاری خۆی سووتاندووە".
ئەحمەد لە پۆلی نۆی بنەڕەتی بوو، كاتێك ئەنجامی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی وەرگرتبووەوە، لە چوار وانە كەوتبوو، بەڵام باوكی ئەحمەد بە پێچەوانەی زۆر لە باوكان كە سەرزەنشتی منداڵەكانیان دەكەن، دەڵێت "دڵم نەهات هیچی پێ بڵێم، لە جیاتی سەرزەنشت، دڵنەواییم كرد".

سادات، ئاژەڵدارە، ئەحمەد ئەو كاتانەی لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، دەچووە لای ئاژەڵەكان. باوكی ئەحمەد پێیوایە رووداوەكە قەزاوقەدەر بووە. ئەو باسی رۆژی رووداوەكە دەكات و دەڵێت: "حەساری ئاژەڵەكانمان لە نێوان گوندی پیرەڕەش و سێبەردانە، ئەو رۆژە ئەحمەد چووبوو بەنزین لە موەلیدە بكات، بەڵام لە رێگە جگەرەیەكی هەڵكردووە و بەو هۆیەوە بەنزینەكە گڕی گرتووە و ئەویش سووتاوە".

سادات لە ماڵەوە دانیشتبوو كاتێك تەلەفۆنیان بۆ كرد و پێیانگوت كوڕەكەت سووتاوە، ئەو دەڵێت: "بە پەلە رۆیشتم بۆ نەخۆشخانە، بینیم لە كەمەری بۆ خوارەوە بە تەواوی سووتابوو، بەڵام دەموچاوی عەیبی نەبوو، پێیگوتم  سادات (چونكە ئێمە وەكو هاوڕێ‌ بووین)، ماوەیەكە بە دزیی تۆوە جگەرە دەكێشم، ئەمڕۆش لە كاتی داگیرساندنی جگەرە، بەنزینەكە گڕی گرت و سووتام".

ئەحمەد تەنیا یەك رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەكەی كە 90% بوو، لە نەخۆشخانە گیانی دەرچوو.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو رووداوە گوتی: "دوای ئەوەی پۆلیس لە رووداوەكە ئاگادار كرایەوە دەستمان بە لێكۆڵینەوە كرد، ئەحمەد لە كاتی قسەكانیدا گوتبووی لە ژیان بێزار بووم، بۆیە خۆم سووتاند".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dunya | 14/01/2019 05:42:50 م
ئةوى يةكةم ودووم وسيةم دادةمةزرين جى سالك ؟ سالى ٢٠١٧ _۲۰۱۸ شمولى ئةوان دةكات
لبنى ماجد جوامير | 15/01/2019 09:34:25 م
Supas
 بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان دادەمەزرێندرێن
| 14/1/2019 | (2)
Hazan Goran | 15/01/2019 08:30:02 م
دەستان خۆشبێ بابەتێکی جوانە
چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە!
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 13/01/2019 11:19:13 ص
ده س خوش ، ئه م پرسه پیداویستی به لیکولینه وه ی ئاکادمیک وزانستی و ئالوگوری قوولی فه رهه نگی و فکری و... هه یه پیم باشه ریکخراویکی به ناو بانگی وه...
رێکان گوێزڵینگەی | 15/01/2019 01:51:34 م
دەستەکانت خۆش بێت ، سوپاس بۆ ڕووداو کە دەرفەتی بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە گرینگەی رەخساندووە.
 راپۆرته‌كه‌ی‌ (رووداو)و كێشه‌ی‌ منداڵ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا
| 13/1/2019 | (2)
khshi tahyr | 15/01/2019 11:52:10 ص
گیانی پاکی خوالێخش بوو شاد و ئارام بی
نێچیرڤان بارزانی: محەممەد مەلا قادر نموونەیەكی خۆڕاگری بوو
| دوێنێ کاژێر 02:18 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی ساڵی 2019ی رادەگەیێنێت 7 کاژێر لەمەو بەر |

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی ساڵی 2019ی رادەگەیێنێت

لەژێر ناونیشانی تەندروستی چوونییەک بۆ هەمووان زۆرتر
چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە! 22 کاژێر لەمەو بەر |

چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە!

چووک لە چی پێکدێت، ئایا چووک ئێسکی تێدایە؟ زۆرتر
روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە دوێنێ کاژێر 10:32 |

روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە

نێرگەلە و جگەرە هۆکاری چەندین نەخۆشیین زۆرتر
0.469 seconds