وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەشكەنجەدان لە گرتووخانەكانی هەرێمی كوردستان

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 10/9/2017
دیندار زێباری: ئەشكەنجەدان بۆ دانپێدانان بەتاوان هەژمار دەكرێت
دیندار زێباری: ئەشكەنجەدان بۆ دانپێدانان بەتاوان هەژمار دەكرێت

رووداو - هەولێر

دیندار زێباری، سەرۆكی كۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە، كە لە گرتووخانەكانی هەرێمی كوردستاندا ئەشكەنجەدان بۆ دانپێدانان هەبێت ‌و دەڵێت "ئەشكەنجەدان بۆ دانپێدانان، بەتاوان هەژمار دەكرێت".

لەو روونكرنەوەیەکی كۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: "لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان باسیان لە خراپی مامەڵەكردنی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ بەندكراواندا كردووە، لەسەر ئەوەی گوایە لە كاتی وەرگرتنی دانپێدانان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ئەشكەنجە دەدرێن". 

د.دیندار زێباری ئەوە رەتدەكاتەوە و دەڵێت "لە گرتووخانەكانی هەرێمی کوردستاندا بەپێی یاسا ئەشكەنجەدانی تۆمەتبار و سزادراوان بۆ وەرگرتنی دانپێدانان و زانیاری بە تاوان هەژمار دەكرێت و قەدەخەكراوە، هەروەها بەهیچ شێوەیەك رێگەنادرێت كە ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیس راگیراوان ئەشكەنجە بدەن".

سەرۆكی كۆمیتەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان باس لەوەش دەكات، هەندێكجار گومانلێكراو یاخود تاوانبار كاتێك رادەگیرێت لە او بەندیخانە هاندەدرێت بۆ ئەوەی وا نیشانبدات كە دەزگاكانی پۆلیس كە ئەشكەنجەیان داون ‌و گوتیشی "هەر كەسێكیش كە دەستگیر دەكرێت، نەوجەوان بێت یان تەمەنی تەواو بێت، بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی یاسایی تایبەت بە تاوانی خۆی رادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەك ئەشكەنجە نادرێت".

زێباری روونیدەكاتەوە، هەر تۆمەتبارێك لەكاتی لێكۆڵینەوە ئەشكەنجە درابێت، لەڕووی یاساییەوە پاڵپشت بە ماددەی (19/ سێیەم)ی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ مافی هەیە سكاڵا، دژی ئەو كەسە تۆمار بكات كە ئەشكەنجەی داوە. ئاشكراشی دەكات، بە هیچ شێوەیەك سكاڵای تووندوتیژی یان ئەشكەنجەدان لە دژی هیچ كارمەندێك لە گرتووخانەكان نەجوڵێندراوە.

دیندار زێباری راشیگەیاندووە "ئەگەر لە داهاتووشدا سەرپێچییەك یان جۆرێك لە جۆرەكانی تووندوتیژی یان ئەشكەنجەدان هەبێت، ئەوا تۆمار دەكرێن و بەپێی یاسا كارپێكراوەكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت".

 سەبارەت بە رەوشی تەندروستی لە گرتووخانە چاكسازییەكان، دیندار زێباری رایگەیاند، لە هەر گرتووخانەیەكی چاكسازی بنكەی تەندروستی، تیمی پزیشكی 24 كاژێر، تاقیگە و دەرمان هەن، بۆ هەر بەندكراوێك فۆڕمی تایبەتی دروستكراوە. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : زیندان
2058 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە 14 کاژێر لەمەو بەر |

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە

حەشدی شەعبی داوادەکات چۆڵی نەکەن زۆرتر
0.25 seconds