وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی سێ بڕیار دران

لەلایەن راوچی حەسەن 10/9/2018
کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە پیرمام 10-9-2018
کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە پیرمام 10-9-2018

رووداو - هەولێر 

هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە روانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوەکارکردن لە بەغدا و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 10-9-2018، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەش راگەیێندراوێکی سێ خاڵیان بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەروەکو لە ماوەی رابردوویش بە ئاشکرا رامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک راسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە: سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، ئازاد بەرواری و رۆژ نووری شاوەیس.

شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێکهاتوون لە: کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە، حاکم قادر، عومەر فەتاح، شۆڕش ئیسماعیل و بافڵ تاڵەبانی. 

دەقی راگەیێندراوەکە ..

رۆژی دووشەممە 10-9-2018 لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێکرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

یەکەم: لە روانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوەکارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.

دووەم: هەروەکو لە ماوەی رابردوویش بە ئاشکرا رامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک راسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.

سێیەم: لەبەرهەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستیی چارەسەرکردنی، بڕیاردرا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکاربن بۆ دیراسەکردن و هەنگاونان.

 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان               
 
10-9-2018 



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 51 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.453 seconds