وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزانی لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر چ کتێبێکی کڕی ؟

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 10/10/2018
سەرۆک بارزانی لە 13یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر

رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی 13ـیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوە، لە پێشانگەکەدا بارزانی کتێبی (پەندەکانی پیرەمێرد)ـی کڕی.

سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری رووداو لەنێو پێشانگەکە رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی پێشانگەکەی کردەوە، سەیری بەشێکی زۆری کتێبەکانی کرد و لە یەکێک لە کۆشکەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە کتێبی ( پەندەکانی پیرەمێرد)ـی کڕی. 

پەیامنێری رووداو دەشڵێت، بارزانی ماوەی کاژێرێک لە پێشانگەکەدا مایەوە، جگە لەم کتێبەی کە خۆی کڕیویەتی، لەلایەن سەرپەرشتیارانی پێشانگەکە و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، چەند کتێبێکی دیکەی بەدیاری پێدرا.

کتێبەکە (پەندەکانی پیرەمێرد) لە سێ بەرگ پێکدێت و لەلایەن، (فایەق هۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، مەحموود ئەحمەد محەممەد، محەممەد نووری تۆفیق و ئەحمەد زرنگ) کاری کۆکردنەوە و ساخکردنەوەی بۆ کراوە.


لە پێشانگەکە نێودەوڵەتییەکەی ئەمساڵی کتێب لە هەولێر، 200 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە زیاتر لە 30 وڵاتەوە کتێبەکانیان نمایشکردوون.

پیرەمێرد کێیە ؟


پیرەمێرد یان حاجی تۆفیق بەگ، ناوی تەواوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە، ساڵی 1867 لە سلێمانی لە دایکبووە. 

ساڵی 1898 دەچێتە ئیستەنبووڵ، لەوێ لە کۆلێژی یاسا دەخوێنێت و لە حکومەتی دەوڵەتی عوسمانیدا لە چەند پلەی میری و سیاسیدا دادەمەزرێت.

لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران، دەگەڕێتەوە سلێمانی و تاوەکو دواساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری وێژەیی و رۆژنامەڤانی دەبێت. 

پیرەمێرد بەرھەمی وێژەیی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی رۆژنامەگەریی کوردی کردووە، لە بواری رۆژنامەڤانی کوردیدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە. بەشێک لە کارەکانی پیرەمێرد: (رۆژنامەی رەسملی کاتب، رۆژنامەی کورد تەعاون، ترقی غزەتەسی، رۆژنامەی ژین و گۆڤاری ژین).

پیرەمێرد، هۆزانڤان و نووسەر و رۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو، لە 19ـی حوزەیرانی ساڵی 1950 کۆچی دواییکرد.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

 
سامان | 10/10/2018
سەرکەوتووبیت هەڵبژاردەکەی ئەڵماسە جاکی پێکەوە کاک مەسعود .
سەرهەنگ حەمەدی سۆفی | 10/10/2018
کاک موزەفەری بەڕێز بەر لە هەموو شتێک با لە خوێندەواریی جەنابتانەوە دەست پێ بکەین، یەکەم شت (بەرزانی) هەڵەیە و (بارزانی)یە، دووەم شت (خویندەواری) نییە و (خوێندەواری)یە و لەو ڕستەیەی جەنابیشت دا ئاوا دەنووسرێت: خویندەواریی هەیە؟ پاشان مەبەستی جەنابت لە خوێندەواری، هەر توانای خوێندنەوە و نووسینە یان خوێندنی ئەکادیمییە، کاک مەسعوود بە ھۆکاری سیاسی و پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوول، خوێندنی ناوەندی تەواو نەکرد و بەغدای بەجێھێشت و لە تەمەنی ١٦ ساڵی لە ساڵی ١٩٦٢ چەکی ھەڵگرت و چووە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە یازدەی ئەیلوولی ١٩٦١ بە ڕابەرایەتیی مەلا مستەفای بارزانی دەستیپێکرد و تا ساڵی ١٩٧٥ بەردەوام بوو، کەواتە نەگەیشتۆتە قۆناغی ئەکادیمیا، بەڵام پەرتووکێکی لە سێ بەرگ دا ئامادەکردووە بە ناوی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد) و وەک بینیشت کتێبی پەندەکانی پیرەمێردی کڕی و لە پێشانگاکانی ڕابردووش دا کتێبی دیکەی کڕیون، کەواتە توانای نووسین و خویندنەوەی هەیە...بەڵام....... ئەگەر وای دابنێین کە کاک مەسعوود خوێندەوارییشی نییە، زۆر ناسەرکردەی ئەکادیمیستمان بینی کە پشتیان لە گەلی خۆیان کرد و خیانەتیان لە وڵاتی خۆیان کرد، مێژووی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی جیهان کە بخوێنییەوە دەزانی کە زۆربەی سەرکردەکانیان خوێندەواریی ئەکادیمی سەهلە خویندەواریی تریشیان نەبووە، سەکردەی کاریزما پێویستیی بە خوێندنی ئەکادیمیا نییە............................................................... لە سەرکردە گەورەکانی جیهان دەتوانین نموونەی جۆرج واشینگتۆن بێنینەوە کە سەرکردەی شەڕەکانی سەربەخۆیی ئەمریکا بوو بە دژی بریتانیا و پاشانیش بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە کاتێک دا کە دانیشتوانی ئەمریکا تەنیا ٣ملیۆن و ٩٢٩ هەزار و ٢١٤ کەس بوو، یانی نیوەی دانیشتوانی باشووری کوردستان (هەرچەند کاک مەسعود پشتگیریی هەموو کوردێکی سەربەخۆییخوازی لە سەرتاسەری جیهان هەیە). واشینگتۆن هەر قوتابخانەشی نەدیتبوو و لای باوکی و برا گەورەکەی فێری خوێندنەوە و نووسین بوو. تکایە ئەوەندە بە سووکی باسی سەرکردەکانی خۆمان مەکەن، ئەگەر گەندەلی هەیە تەنیا لە کوردستان نییە، ئەگەر مەبەست زۆنەکانە لە زۆنی سەوز لە گەندەڵی لایداوە و بوەتە پاشاگەردانی و بەڕەڵڵایی، حەزم نەدەکرد ئاوا بنووسم بەڵام ئەوە ڕاستیە، من وەک کەسێک کە ١٥ ساڵە لە دەرەوە گەڕاومەتەوە و بێ لایەنم شتەکان وەک خۆیان دەبینم، گلەییشم لە پارتی یەکجار زۆرە و پێموایە زۆربەی بەرپرسەکانی پارتی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان خیانەتیان لە کاک مەسعود کردووە، هەموو حیزبەکان بەتایبەتی یەکێتی و پارتی دەبێ لەو هەوڵدان بۆ ملشکاندنی یەکتر واز بێنن و کوردستان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر بگوازنەوە..

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 7 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت

بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، ملی منداڵدان، سییەکان و زۆرتر
0.782 seconds