وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نەجم جبووری: لە بۆردوومانەکەی قەرەچووغدا 13 چەکداری داعش کوژراون

لەلایەن سیروان عەباس 10/11/2018
لیوا جبووری: بەهۆی بۆردوومان لە سووریا، داعش 20 جار هەوڵی دزەکردنی بۆ نێو عێراق داوە"

رووداو-هەولێر 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی قەرەچووغدا 13 چەکداری داعش کوژراون. دەشڵێت بەهۆی بۆردوومانەکانەوە داعش لە سووریاوە هەوڵی دزەکردنە نێو عێراق دەدات.

لیوا نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە دوایین هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە سنووری چیاکانی قەرەچووغ - کە رۆژی شەممە ئەنجامدرا- 13 چەکداری داعش کوژراون.

بەگوتەی لیوا نەجم جبووری "چەکدارانی داعش لە سنووری نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار ناوەناوە هێرشدەکەنە سەر گوندەکان، بەڵام توانای ئەوەیان نییە ناوچەیەک داگیربکەن و ناتوانن ببنە مەترسی بۆ سەر موسڵ و شارەکانی دیکە".

نەجم جبووری گوتیشی "بەهۆی بۆردوومانەکان لە سووریا، لە ئەنبار و قائیم، داعش 20 جار هەوڵی دزەکردنی بۆ نێو عێراق داوە، بەڵام سنوورەکان کۆنترۆڵکراون و رێگرییان لێدەکرێت".

سەبارەت بە هاوئاهەنگی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا گوتی "پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق، بەردەوام لەگەڵ وەزیر و سوپاسالاری پێشمەرگە لە هاوئاهەنگیداین".

موقەدەم ئەحمەد سدیق، لە فەرماندەیی سەفینی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "لە کاژێر 8:05 خولەکی بەیانی رۆژی شەممە (10-11-2018)، دوو فڕۆکەی هاوپەیمانان بەچڕی بۆردوومانی پێگەکانی داعشان لە سنووری چیای قەرەچووغ کرد، ".

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "پێشبینیدەکەین 35 چەکداری داعش لە بەشی رۆژهەڵاتی قەرەچووغ هەبن، بۆردوومانەکانی ئەمڕۆ زیانی مادی زۆریان بەو گرووپە گەیاند، چونکە نۆ جار بۆردوومانکراوە، کوژراو و برینداریشیان هەیە".

سیروان بارزانی گوتیشی "بۆردوومانی هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە دەبێت، چونکە چەکدارانی داعش زۆر لە پێشمەرگەوە دوورنین".  

چیای قه‌ره‌چووغ ناوچه‌یه‌كی سه‌خت و دژوارە، لەم وەرزەدا كه‌شوهه‌وا سارده‌ و مه‌ودای بینین زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌، ئەگەری هێرشی داعش لەئارادایە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو،  لانیکەم 300 چه‌كداری داعش له‌ ده‌وروبه‌ری چیای قه‌ره‌چووغ ماون‌، هه‌ندێكیشیان خێزان و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه‌.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

اكيد شيخان برادوستي | 07/11/2018 08:41:16 ص
خواي كه وره به به هةشتي بان و بةرينيان شاد بكه، بةراستي كةراساتة ئه مة انشاءالله هيج كورديك ئةو حالةته ي به سه ر نايه ته وه...
منداڵێکی دیکەی ماڵە سووتاوەکەی رانیە گیانیلەدەستدا
| 7/11/2018 | (1)
Azad Azad | 07/11/2018 07:15:45 ص
پیرۆز بێت له‌ رووداو به‌راستی شایانی هه‌مو خه‌ڵاتێكه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی بینیوه‌ له‌ ئاستی كوردستانی و جیهانیدا به‌باشی، به‌تایبه‌تی رووداو ڕۆڵی...
Khoshi Tahir | 07/11/2018 07:51:44 ص
شايانيتى و ليى دةوةشيتةوة 👏 پيروزى خوى و تورى ميديايى رووداو بى 👍 چاومان رون
مەجید نیزامەدین گلی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێدەبەخشرێت
| 7/11/2018 | (3)
ali | 07/11/2018 07:10:18 ص
زور راسته‌ كه‌ركوك كه‌ره‌سته‌یه‌ خاكفروشان بازای پیده‌كه‌ن
كەركووك نە دڵ و نە قودسی كوردستانە
| 7/11/2018 | (1)
ره شید | 06/11/2018 12:39:17 م
کاک "هیمن" ی خوشه ویست و دلسوز پیم وابی پارتی ده بی زور به ووردی دیراسه تی حکوومه تی داهاتووی کوردستان بکاته وه و ئه م ویشه بابه تی په له کردن نییه...
پارتی دەبێ پەلە بکات
| 6/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فەیسبووک هۆکارێکی خەمۆکی گەنجانە 12 کاژێر لەمەو بەر |

فەیسبووک هۆکارێکی خەمۆکی گەنجانە

بەکارهێنەرانی فەیسبووک زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن زۆرتر
توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن 11/11/2018 |

توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن

کەمخەویی کاری هۆرمۆنەکانی جەستە تێکدەدات زۆرتر
چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە 10/11/2018 |

چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە

رۆژانە بڕێکی کەمی لێبخورێت زۆرتر
0.234 seconds