وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کوردێک خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا

لەلایەن رووداو 10/12/2018
4608 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

نادیە موراد، کچە کوردی رزگاربووی دەستی داعش بووە یەکەم کورد لە مێژوودا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێببەخشرێت، کە یەکێکە لە گەورەترین خەڵاتەکانی سەر ئاستی جیهان.

نادیە موراد لەگەڵ دێنیس مه‌كوێگی‌ خەڵاتەکەی وەرگرت، کە پزیشکێکی وڵاتی کۆنگۆیە و بە چالاکی و خزمەتەکانی بۆ ئەو ئافرەتانەی دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە و نەخۆشخانەکەی چارەسەری سەتان ژن و کچی کردووە کە قوربانی تووندووتیژی و دەستدرێژی سێکسین.

لە گوتەکانیاندا نادیە موراد و دێنیس مه‌كوێگی جەختیان لەسەر خاڵێکی هاوبەش کردەوە، ئەویش ئەوەبوو قوربانیانی جەنگ و دەستدرێژی سێکسی بپارێزرێن، بەتایبەت منداڵان و کەمینەکان.

لە مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا لە ئۆسلۆی نەرویج، نادیە موراد و دێنیس مه‌كوێگی بە چاوی پڕ فرمێسک و زەردەخەنەوە خەڵاتەکە ئاڵتوونییەکەیان وەرگرت، کە بڕوانامەیەک و نۆ ملیۆن کرۆنی سوێدی لەگەڵدایە، کە دەکاتە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار و دابەشدەکرێ بەسەر هەردووکیاندا.

نادیە موراد بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە 2014 هاوشێوەی زۆرینەی کوردانی ئێزدی دیکە کەوتە دەست داعش، لە کۆمەڵکوژی شنگالدا دایک، شەش برا و دوو خوشکی لەدەستدا. دواتر لەڕێگەی گەنجێکەوە توانی خۆی بگەیێنێتە هەرێمی کوردستان و لە کوردستانیشەوە چووە ئەڵمانیا.

 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

0.406 seconds