وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر کۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستێت

لەلایەن ئەرکان عەلی 10/12/2018
هێمن شێخانی: بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر کۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستێ

رووداو - سلێمانی

گۆڕان بە بەشداری زیاتر لە هەزار ئەندام کۆنفرانسی نیشتمانی لە هەولێر دەبەستێت، لە ماوەی سێ رۆژدا هەیکەلی خۆی دەگۆڕێت و بەگوتەی ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێکخەرەوە تاوەکو رایەڵەکان گۆڕانکاریی دەکرێت.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەند ھۆکارێک ھەن وادەکەن کە ئێمە ئەو کۆنفرانسە ببەستین، یەکەمیان لەکاتی یاسایی خۆی لایداوە، دووەم بۆ گۆڕینی ھەیکەلی گۆڕان لە خوارەوە تاوەکو رێکخەریش، پاشان بۆ پێداچوونەوە بە ئامانجە ستراتیجییەکانمان کە بێگومان ھەمووی خۆی لە خزمەتی خەڵکدا دەبینێتەوە".

لەماوەی یەک مانگ لەدوای ئەو کۆنفرانسەوە ، گۆڕان ھەڵبژادنە نێوخۆییەکان بۆستافی بازنە، رایەڵە، مەکۆ، جڤاتی گشتی، جڤاتی نیشتمانی و پاشان خانەی راپەڕاندن و لەگەڵیدا رێکخەر بەڕێوەدەچێت.

رووداو ئەوەشی زانیوە، لە کۆنفرانسی نیشتمانیدا، دەستووری نێوخۆیی ھەمواردەکرێتەوە، ئەو گۆڕانکارییەش جێیدەکرێتەوە، کە رێگەنادرێت بەشێک لە ئەندامانی جڤات و ئۆرگانەکانی دیکە خۆیان ھەڵبژێرنەوە، بەتایبەت ئەوانەی کە دوو خول لە سەرکردایەتی بزووتنەوەکەدا بوون.

چێنەر عومەر، راوێژکاری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "لەنێو دەستووری گۆڕاندا مەھامی کۆنفرانس دیاریکراوە کە زۆر گرنگە، لەوانە پێداچوونەوە بە بەرنامەی گۆڕان، پاشان ھەڵسەنگاندنی ئەدای ئەندامانی جڤات کە سەرپەرشتیاری دامەزراوەکانی سیاسی، میدیای، کارگێڕییی و ئابووریی گۆڕانن، بۆیە ھەر گلەییەک ھەبوو لەوێ ھەڵدەسەنگێندرێت".

ھێزێکی کوردستانی خاوەن پێگە و جەماوەرە ، بەوە ناسراوە بۆ زۆرینەی پرسە سیاسییەکان، نەخێری لە بەڵێ زیاترە، لەگەڵ پارتی گرێبەستی چوار ساڵ ئارامی واژوکردووە و لەنیوەیدا پچڕا، لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنی ستراتیچی گرێدا و ھیچی لێ سەوز نەبوو، ئێستا گۆڕان لەبەردەم قۆناخێکی جاوازتردایە ، قۆناخێک کە پێدەچێت دۆستایەتیی بێت لەگەڵ پارتی بە ھەندێک ئەگەر و داخوازیی دوو جەمسەرییەوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.422 seconds