وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ژاپۆن كونسوڵخانە لە هەولێر دەكاتەوە

لەلایەن رووداو 11/1/2017
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و کێنتارۆ سونۆرا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و کێنتارۆ سونۆرا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن

رووداو - هەولێر

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن رایدەگەیێنێ، وڵاتەکەی دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن دەردەبڕێت.

رۆژی چوارشەممە 11ـ1ـ2017 لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ کێنتارۆ سونۆرا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن کۆبووەوە. فۆمیۆ ئاوای، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و کاتسۆمی مۆریاسۆ، کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان یاوەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بوون.

بەپێی راگەیێندراوێكی فەرمی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن رایگەیاندووە، وڵاتەکەی دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێبدات و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر دەکرێتەوە، هەروەها کاتسۆمی مۆریاسۆی وەک کونسوڵی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناساند.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکارییکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا راگەیاند، بەتایبەتیش لە پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕ و پەرەپێدانی كەرتەكانی ئابووری و پیشەسازی و تەندروستی.

لەبەرامبەردا بارزانی دەستخۆشی و پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوڵخانەی ژاپۆنی لە هەولێر ئاراستەی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن کرد، وێڕای ئاراستەكردنی سوپاسنامە بۆ حكومەت و گەلی ژاپۆن، كردنەوەی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەی لە هەولێر بە هەنگاوێكی باش بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا وەسفكرد، ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن راگەیاند.

سەبارەت بە ئایندەی تیرۆر بارزانی رایگەیاند، ئەگەرچی ئێستا داعش لە داڕووخان و شکستی گەورەدایە، بەڵام ئەوە مانای وانییە تێکشکانی داعش لەڕووی سەربازییەوە دەبێتە کوتاییهاتنی تیرۆر و تووندڕۆیی، چونکە رەنگە بەناوی جیا و شێوازی جیاواز دەربکەونەوە، بۆیە پێویستە هەماهەنگی و هاوکارییەکی هەمەلایەنە بۆ لەنێوبردنی تیرۆر و تووندڕۆیی هەبێت، نەک هەر تەنیا لەڕووی سەربازییەوە، بەڵکو لە هەموو ئاستەکاندا.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Emir Doski | 21/02/2017 09:36:43 ص
Hîvîdarîn ew girê best ji di nava çaksazîyê dabît û horî dahatê wê bihête vegeandin bo nav xezîna hikûmeta herêmê
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
كاوە | 20/02/2017 08:17:45 م
ئێران حسابی تەواوبووە لە ناوچەکەدا روژ دوای روژ بەرەو تەمەنی خۆرئاوابوون دەروات ناشتوانێت هیچ بکات دژ بە هەرێمی کوردستان تەنها ئەوە نەبێ قبولی بکات و...
سیروان | 21/02/2017 12:02:39 ص
ئێران پێش سەربەخۆیی کوردستان دەیهەوێ هەندێک ئیمتیاز وەربگرێ، چونکە پاش سەربەخۆیی دەستی ناکەوێ. وای دابنێین کوردستان سبەی سەربەخۆیی رابگەیەنێ، ئێران...
ئاڵای کوردستان لە تاران
| دوێنێ کاژێر 11:20 | (2)
كاوە | 20/02/2017 07:57:32 م
بە رای من ترامپ سەرکەوتوو نابێ جۆنکە، نەیزانی سیاسەت سیاسیی دەوێ نەك بزنسمان بە هیچ شتێکی سیاسی ئاشنا نیە تەنانەت نازانێت چۆن هاوسەنگی دەپارێزێت لە...
ترەمپ بەرامبەر دی سی
| دوێنێ کاژێر 01:10 | (1)
Azad Azad | 20/02/2017 07:54:25 م
به‌ڕاستی چیرۆگێگی دڵ ته‌زێنه‌ .....هه‌موڵاێك سوپاسی ڕوداوو ده‌كات بۆ كارێگی زۆر ئینسانی و كوردایه‌تی.
هاونیشتمانییەکی کەرکووک دوای 42 ساڵ لە سوودان دۆزرایەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات 1 کاژێر لەمەوبەر |

قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات

رۆژی زمانی دایک پیرۆزدەكات زۆرتر
دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو 1 کاژێر لەمەوبەر |

دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو

بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە زۆرتر
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)

هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد

روسنەفت سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕێت زۆرتر
0.234 seconds