وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە باشووی کوردستان خواست لەسەر تووتن زیادیکردووە

لەلایەن بەختیار قادر 11/1/2017
تووتن نزیكه‌ی چوار هه‌زار مادده‌ی تیدایه

رووداو - سۆران 

له‌ بازاڕه‌كانی باشووری كوردستان كڕیاری تووتن زۆر بووه‌، به‌شی زۆری تووتنه‌كەش له‌ توركیا و ئێرانەوە هاورده‌ ده‌كرێت.


هه‌رچه‌نده‌ كڕیاری تووتنی خۆماڵی زۆره‌ و نرخه‌كه‌شی باشه،‌ به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌چێنرێت و به‌هۆیه‌وه‌ بازاڕه‌كان شوێنی ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می بیانین، پزیشكەکانیش له‌باره‌ی كێشانی تووتن‌ له‌بری جگه‌ره‌ی ئاماده‌كراو، زیانه‌كانی به‌ هاوتاو یه‌كسان ده‌بینن.

حه‌سه‌ن ئیبراهیم، 50 ساڵه جگه‌ره‌كێشه‌ و‌ به‌كاربه‌ری تووتنه‌، ئه‌و كێشانی تووتنی پێ له‌ جگه‌ره‌ ته‌ندروستره‌.

حه‌سه‌ن ئیبراهیم، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "من په‌نجا ساڵه‌ تووتن ده‌كێشم و جگه‌ره‌م پێ خراپتره‌ له‌ تووتن، چونكه‌ ده‌زانم ئه‌وه‌ تووتنه‌ و به‌كاری دێنم، به‌ڵام جگه‌ره‌ هی كارگه‌كانه ‌و كه‌س نازانێ به‌چی دروستكراوه"‌.

كڕیاری تووتن زۆرن، بۆ كێشانیشی كه‌ره‌سته ‌و ئامرازی جۆراوجۆرهه‌ن، وه‌ك فلته‌رو ئامرازی داگرتنی جگه‌ره‌.

سیروان بورهان، دەڵێت "من رۆژانه‌ دوو پاكه‌ت جگه‌ره‌م ده‌كێشا، ئێستا كه‌ تووتن ده‌كێشم رۆژانه‌ چوار بۆ پێنج جگه‌ره‌ی تووتن دروست ده‌كه‌م و ده‌یكێشم".

به‌شی زۆری  تووتننه‌كان هاورده‌كراون، به‌رهه‌می خۆماڵیش هه‌یه و كڕیاریشی زۆره‌، نرخی یه‌ك كیلۆ تووتن له‌ 10 هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تاوەکو نزیكه‌ی دوو سه‌د هه‌زار دینار".

جه‌لال یوسف، فرۆشیار دەڵێت "به‌شی زۆری تووتننه‌كان له‌ وڵاتی توركیا و ئێران ده‌هێنرێن وبه‌رهه‌می خۆماڵیش هه‌یه،‌ به‌ڵام به‌كه‌می، چونكه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ جووتیاران تووتن ناچێنن، ئه‌گه‌ر نا به‌رهه‌می خۆماڵی داخوازی له‌سه‌ره‌و یه‌ك كیلۆشی به‌ كۆمه‌ڵ ئێمه‌ ده‌یكڕین به‌ 25 تاوەکو 30 هه‌زار دینار".

تووتن نزیكه‌ی چوار هه‌زار مادده‌ی تیدایه‌، 16 مادده‌ی وه‌ك بۆمبی ناوه‌كی له‌نێو جه‌سته‌ی جگه‌ره‌كیش ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.


پێداچوونەوە: راوچی حەسەن 

نیشانەکردن : تووتن
685 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ahmad | 24/04/2017 01:33:21 م
dast xosh
یارى شه‌تره‌نج له‌ كۆلیژ ده‌كرێت به‌ وانه‌
| دوێنێ کاژێر 11:40 | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Khoshi Tahyr | 24/04/2017 08:42:59 ص
چ زۆرە زەوی کشتوکااڵیمان زۆرە ، چ زۆرە ئاومان زۆرە و بە دیاری لۆ عیڕاق دەنێردرێ !! ، چ زۆرە گەنجی بێ ئیشمان زۆرە کە خەریکی نێرگلە کێشان و لە...
نرخی برنج لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان بەرزدەبێتەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
MAMKAK | 24/04/2017 06:33:08 ص
دەبێت نەخۆشخانەكە تۆڵەب دارايى نەخۆش بداتەوە نەك دكتۆر، ئەمە ياساى کانەدا و سەرجەم وڵتانى ئاوروپا و ئەمێركا و ئوستراليايە، دەبێت حەفتا هەزار دۆلارەكە...
پزیشكێكی ئوردنی چاوی ژنێكی كورد كوێر دەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران

230 پەلەوەر لەنێوبران زۆرتر
ڤاکسینی دژە مەلاریا لە ئەفریقا تاقیدەکرێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ڤاکسینی دژە مەلاریا لە ئەفریقا تاقیدەکرێتەوە

دەبێتە یەکەم پێکوتەی رێگر لە نەخۆشییەکە زۆرتر
تەندوستی جیهانی: نزیکەی 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن 8 کاژێر لەمەو بەر |

تەندوستی جیهانی: نزیکەی 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
0.343 seconds