وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دەستەی پاراستنی خۆسەری: فڕۆکە لە باشوورەوە تلعەلۆیان بۆردوومان کردووە

لەلایەن سیروان عەباس 11/1/2017
لۆگۆی دەستەی پاراستنی خۆسەری
لۆگۆی دەستەی پاراستنی خۆسەری

رووداو - هەولێر

دەستەی پاراستنی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت "چەند فڕۆکەیەک کە لە باشووری کوردستانەوە هەڵفڕیون، ناوچەی تلعەلۆ-یان بۆردوومان کردووە"، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە بێئاگایی خۆی لەو کردەیە نیشاندەدات.

لە راگەیێندراوێکدا دەستەی پاراستنی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "بۆردوومانکردنی ئەو فڕۆکانە کە گوماندەکرێت سەر بە تورکیا بن، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و وروژاندنێکی دژایەتیکردنە، کە باشووری کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکن لەو پێشێلکارییە".

دەستەی پاراستنی خۆسەری ئاماژە بەوە دەکات "ئەو فڕۆکە جەنگییانە کە دیارنییە سەر بە کێن، لە رۆژی 3-1-2017 لە باشووری کوردستانەوە فڕیون و لە شارۆچکەی تل کۆچەرەوە چوونەتە سنووری عێراق - سووریا، پاشان چەند ناوچەیەکیان لە دەوروبەری گوندی تلعەلۆی سەر بە شارۆچکەی چل ئاغا لە سنووری کانتۆنی جزیرە بۆردوومان کردووە، دواتر گەڕاونەتەوە بنکەکەی خۆیان".

لەبەرامبەردا جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە کە لە یەکەکانی 70 و 80 پێکهاتووە، هیچ جۆرە فڕۆکەیەکی نییە تاوەکو بەکاریانبێنێ.

جەبار یاوەر جەختی لەوەش کردەوە، وەزارەتی پێشمەرگە هیچ جۆرە زانیارییەکی لەسەر ئەو بۆردوومان و فڕۆکانە نییە و تەنها هەواڵەکەی لە راگەیاندنەکانەوە خوێندووەتەوە.

هاوكات سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی راگەیێندراوەكەی رەتكردەوە و رایگەیاند "له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی ورد و درشتی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا مایه‌ی پێكه‌نینه‌ و نیشانده‌ری راده‌ی نه‌خۆشیی نووسه‌رەكانیه‌تی، ده‌ڵێین: دیاره‌ جه‌ماعه‌تی به‌ناو كانتۆنی جزیره‌ خه‌ونیان بینیوه‌، ئه‌گینا كوا بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌؟! به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانه‌ سه‌ریان لێشێواوه".

دەقی راگەیێندراوەكەی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

گوته‌بێژى حكومه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كى په‌یه‌ده‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

دوێنێ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ به ‌ناوى ده‌سته‌ى به‌رگرى و پاراستنى خۆیى، سه‌ربە په‌یه‌ده‌ ناوى كانتۆنى جزیره‌ى لێناوه‌، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ ده‌داته‌ پاڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوایه‌ رۆژى سێى ئه‌م مانگه‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى له‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵساون و ناوچه‌ى تل عه‌لۆى سه‌ر به‌ جزیره‌یان بۆمباران كردووه‌.

له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ى ورد و درشتى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا مایه‌ى پێكه‌نینه‌ و نیشانده‌رى راده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌رەكانیه‌تى، ده‌ڵێین: دیاره‌ جه‌ماعه‌تى به‌ناو كانتۆنى جزیره‌ خه‌ونیان بینیوه‌، ئه‌گینا كوا بنكه‌ى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌؟! به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانه‌ سه‌ریان لێشێواوه‌!.

سه‌فین دزه‌یى
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
11/1/2017

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح





ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عوسمان بایدەمیر بەهۆی ناوهێنانی کوردستان مووچەبڕ کرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

عوسمان بایدەمیر بەهۆی ناوهێنانی کوردستان مووچەبڕ کرا

یەکەمجارە سزایەکی بەوشێوەیە بۆ پەرلەمانتارێکی زۆرتر
شەپۆلێكی بەفر ‌و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

شەپۆلێكی بەفر ‌و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە

هەینی لە سلێمانی ‌و دهۆك بەفر دەبارێ‌ زۆرتر
پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی خەباتی لەیلا زانا دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی خەباتی لەیلا زانا دەکات

سەرۆکی پەرلەمان وەسفی کرد، پەرلەمانتارانیش زۆرتر
0.313 seconds