وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسەی رەفسەنجانی دەچێتە کۆنسوڵخانەی ئێران

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 11/1/2017
کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر سوپاسی سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستانی کرد

رووداو - هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و خانەوادەی هاشمی رەفسنجانی.


دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 1-11-2016 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی هاشمی رەفسنجانی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو و گوتی: "سەردانمان بۆ گەیاندنی هەستی خۆمان و سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە رێگەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ جەنابی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها خانەوادەی بەڕێزی هاشمی رەفسنجانی".

نێچیرڤان بارزانی، گوتیشی: "لە راستیدا ئاشنایەتی ئێمەو ناسینی ئێمە لەگەڵ ئەو بەڕێزە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر کۆن، لە کۆنەوە ئێمە یەکدی دەناسین، ئەو ئاشنایەتییەی ئەو هەیبووە هەم لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێم، هەم لەگەڵ رەحمەتی باوکم، هەمیش لەم دواییە لەگەڵ بەندە ئاشنایەتییەکی نزیکمان هەبوو".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: "لەدەستدانی ئەو بەڕێزە نەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە خەسارەتێکی گەورەبوو، ئێمە هیوادارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات، سەبرو تەحەمولیش بە خانەوادەی بەڕێزیان و هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببەخشێت".

لە بەرامبەریشدا، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر سوپاسی سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: "کۆچی دوایی ئاغای رەفسنجانی زیانێکی زۆر گەورەبوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئەو دۆستانەی کە لە تەمەنێک لەگەڵ ئەودا ناسیاوێتیان هەبوو، هەروەک بەڕێز سەرۆکوەزیران باسی لێوەکرد، ئەو لەو کەسایەتیانەبوو کە نزیکایەتی زۆری لەگەڵ کەسایەتییەکانی پێش راپەڕینی ساڵی 1991 هەبوو، پەیوەندییەکی راستەخۆی لەگەڵ بەڕێز بارزانی و بەرپرسان هەبوو".

کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر گوتیشی: "ئێمە بە پێزانینەوە دەڕوانینە سەردانەکەی بەڕێز سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی دیکە، کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا سەردانیان کردووین و هاوخەمیان بۆ دەربڕیوین".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

jaza latif abdula | 18/01/2018 09:29:19 ص
بەهیوای سەرکەوتن
هاوار فرهاد محمد | 18/01/2018 12:15:45 م
هیوا خوازم بگاته شوینی مه به ست
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی بە 250 هەزار کارمەندە
| 16/1/2018 | (6)
Ahmed | 18/01/2018 07:40:11 ص
سلاو به ريزان، ده ستان خوش بو بة ئاگادار كردنةوى خه لكى له نةهامة تةكاني هاونيشتيمانيان، تكاية ناو نيشان ئه و خيزانةم بو ده نيرن بو هاوكار ى كردنيان....
... | 18/01/2018 10:33:14 ص
Slaw, akre nawnishani yan zhmaray aw kasa ba email bnern.. Supas
گورچیلەی خۆی بۆ
| دوێنێ کاژێر 08:26 | (4)
احمد حسن زێڕۆ | 17/01/2018 11:41:37 ص
ده‌ستخۆش قوربانی به‌داخه‌وه‌ كورد وه‌كو ئه‌و نه‌خۆشه‌ وایه‌ كه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌ی درێژ خایه‌نی هه‌بێ ئه‌وه‌ مێژووه‌ پێمان ده‌ڵێ كه‌ كورد...
مەترسییە گەورەكەی هەڵبژاردن
| 17/1/2018 | (1)
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 17/01/2018 11:11:40 ص
هه‌ر بژی كاكه‌ سامان به‌ڕاستی تۆ سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراوی كه‌ توانیوته‌ به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ داوای نه‌ته‌وه‌یه‌كی 45 ملیۆنی به‌جیهانی...
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گورچیلەی خۆی بۆ دوێنێ کاژێر 08:26 | (4)

گورچیلەی خۆی بۆ "زەوییەکی پەنجا مەتری" دەفرۆشێ

نەهامەتییەکانی لەگەڵ لەدایکبوونییەوە بەرۆکیان زۆرتر
  فازڵ نەبی: عەبادی ویستی ناردنی مووچەی هەیە و 450 ملیار دیناری تەرخانکردووە دوێنێ کاژێر 03:16 |

فازڵ نەبی: عەبادی ویستی ناردنی مووچەی هەیە و 450 ملیار دیناری تەرخانکردووە

"رەنگە بەهۆی وردبینیکردن دوابکەوێت" زۆرتر
0.281 seconds