وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆنسوڵخانەی گشتی ژاپۆن لە هەولێر کرایەوە

لەلایەن رووداو 11/1/2017
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەکاتی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ژاپۆن
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەکاتی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ژاپۆن

رووداو - هەولێر

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و کینتارۆ سینۆرا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی باڵای هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن، کۆنسوڵخانەی گشتی ژاپۆن بە فەرمی لە هەولێر کرایەوە.


کینتارۆ سینۆرا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن بەناوی حکومەتی ژاپۆن سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو رۆڵ و پشتیوانییەی پێشکەشی ئەوانیان کردووەو گوتی: "لەمیانی یەکەم سەردانم بۆ هەولێر ئەوەی تێبینیمکرد، شارەکە سەقامگیری تێدا بەرچاوە لەکاتێکدا لە ناوچەیەکی ناسەقامگیرە، بەڵام شارەکە سەقامگیرە".



فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کردنەوەی کۆنسوڵخانەکەدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و رایگەیاند: "ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و خاڵێکی گرنگە، بەشێکی نوێ لە پەیوەندییەکانمان دەکرێتەوە، ئەمە مایەی رێزلێنان و پێزانینە کە حکومەتی ژاپۆن ئۆفیسی نوێنەرایەتی خۆی لە کوردستان دەکاتەوە، ئەمە بابەتێکی ئەرێنی و مایەی پێشوازی ئێمەیە".

بەکردنەوەی کۆنسوڵخانەی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی کۆنسوڵخانەکان گەیشتە 20کۆنسوڵخانە، هەروەها 6 ئۆفیسی نوێنەرایەتی ، 6 کۆنسوڵخانەی فەخری ، 2بەشى کاروبارى ئابوورى و بازرگانى باڵیۆزخانەکانی یۆنان و بولگاریا و  4 ئۆفیسی هاوکاری و هەماهەنگی لە هەرێمی کوردستان هەن.

دەقی وتاری فەلاح مستەفا:

زۆر بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
زۆر بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
زۆر بەڕێز نوێنەرى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
زۆر بەڕێز وەزیرى دەوڵەت بۆ کاروبارى دەرەوە کینتارۆ سۆنۆرا
زۆر بەڕێز باڵیۆز فیمیۆ ئیواى
بەڕێز کات سوومى مۆڕى یاسۆ کونسوڵى گشتى و بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن
وەزیرە بەڕێزەکان، ئەندامانى پەرلەمان
بەرێزان عەمید و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى لە هەرێمى کوردستان

ئامادەبووانى خۆشەویست..

سەرەتا دەمەوێت جارێکى تر بەخێر هاتنى جەنابى وەزیر سۆنۆرا و شاندى یاوەرى بکەین بۆ کوردستان، هیوادارین کاتێکى خۆش و بەسوود بەسەر بەرن لە هەولێر.

خۆشحاڵ و شەرەفەندم کە ئەم شەو ئامادەم لەگەڵتان لە ڕێورەسمى کردنەوەى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە کوردستان.

ئەمڕۆ سەرەتایەکى نوێیە و هەڵدانەوەى لاپەرەیەکى ترە لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانمان. لێرەدا بڕیارى کردنەوەى نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان بەرز دەنرخێنین و دەستخۆشى لە حکومەتى ژاپۆن دەکەین. 

ئەمە هەنگاوێکى ترى ئیجابى و دۆستانەى ڕاست بوو لە ڕێگەى باشترکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانمان و بونیاتنانى هاوبەشیەکى ستراتیژى دڕێژخایەن.
بەم بۆنەیەوە دەمەوێت سوپاسى باڵیۆز (ئیواى) بکەم بۆ هەموو ئەو هەوڵ و کۆششانەى کە پێشکەشى کرد لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندیەکانمان. هەروەها، پیرۆزبایی لە بەڕێز (کاتسوومى مۆڕیاسو) بەبۆنەى دەستنیشانکردنى وەک یەکەمین بەرپرسى کونسوڵگەرى لە هەرێمى کوردستان. 

ئێمە دڵنیای دەکەینەوە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە هەموو شێوەیەک هاوکارى دەکات تا لە ئەرکەکەى سەرکەوتوو بێت.

زۆر سوپاسى بەڕێز (ئازاد باجگر) دەکەم کە لەم ماوەى ڕابردوودا کونسوڵى گشتى فەخرى ژاپۆن بووە و ڕۆڵى هەبوو لە باشترکردنى پەیوەندیەکانمان.

هەروەها سوپاسی كۆمەڵەی دۆستایەتی ژاپۆن - كوردستان دەكەم بۆ هەوڵا و ماندوبونیان لەم بوارە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان بە خۆشحاڵیەوە هەماهەنگى لەگەڵ نوسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن دەکات بە مەبەستى بە هێزکردنى پەیوەندیەکان لە بوارى ڕاوێژى سیاسى و هەماهەنگى هاوکارى ئابوورى و ئاڵوگۆرى پەروەردەیی و کەلتوورى و دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان دام و دەزگاکاندا.
ئامادەبووانى بەڕێز،

لە ساڵى (٢٠٠٣) حکومەتى ژاپۆن لە رێگەى رێکخراوى جایکا و دەزگاکانى تر، بەشداریەکى گرنگیان کرد لە هەوڵەکانى ئاوەدانکردنەوە و چەسپاندنى سەقامگیرى و بودنیاتنانى دام و دەزگا و سەرچاوە مرۆییەکانى و پەرەپێدانى عێراق و کوردستان.

دواى سەرهەڵدانى گروپى تیرۆرستى داعش لە عێراق، ووڵاتى ژاپۆن یەکێک بوو لەو ووڵاتانەى کە ڕۆڵێکى سەرەکیان بینى لە کەمکردنەوەى نەهامەتیەکانى پەنابەرانى سووریا و ئاوارە نێوخۆییەکانى عێراق لە هەرێمى کوردستان.

ئەو قەرزە بەخششانەى ژاپۆن بۆ عێراق، سوودیان هەبوو لە پەرەپێدانى کەرتەکانى کارەبا و ئاو لە هەرێمى کوردستاندا.

خۆشحاڵ بووم ئەمرۆ ئامادەى رێ و رەسمى ئیمزاکردنى یاداشتنامەى تێگەیشتنى نێوان باڵێۆزخانەى ژاپۆن و دەزگاى مین لە هەرێمى کوردستان بووم، کە بەگوێرەى ئەو رێکەوتنامەیە وڵاتى ژاپۆن هاوکارى دەبەخشێت بۆ پرۆژەى پاککردنەوەى تەقەمەنیەکان لە هەرێمى کوردستان.

ئێمە لە هەرێمى کوردستان زۆر ستایشى ووڵاتى ژاپۆن دەکەین سەرسامین بە گەلى ژاپۆن. ئێمە ڕێز لە مێژووتان و ویستان دەگرین و دەستخۆشیتان لێ دەکەین بۆ پاپەندبوونتان بە بنەماکانى ئاشتى و دیموکراسى و خۆشگوزەرانى و مرۆڤایەتى.

ئامادەبووانى بەڕێز لە سێ ساڵى ڕابردوودا هەرێمى کوردستان سەڕى ڕم بووە لە شەڕى جیهانى دژ بە تیرۆر. بە هاوکارى هاوپەیمانیەتى نێودەوڵەتى کە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا سەرکردایەتى دەکات ئێمە رووبەرووى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش بووینەوە و هێزەکانى پێشمەرگە توانیان رێکخراوى تیرۆریستى داعش ببەزێنن و ئەفسانەکەیان لەناوببەن، بەڵام بە داخەوە لەم رووبەرووبوونەوەیەدا (1669) پێشمەرگەمان شەهید بوون لە پێناوى بەرگریکردن لە مڕۆڤایەتى و بنەماى بەها جیهانیەکان.

سەڕەڕاى ئەو رووبەروو بوونەوانەى کە دووچارى کوردستان بونەتەوە لە سێ ساڵى ڕابردوودا، هێزەکانى ئاسایشى پێشمەرگە توانیان کارێکى نایاب بکەن لە پاراستنى سەقامگیرى و ئاسایشى هاووڵاتیان لە ناو هەرێمى کوردستان. گومان لەوەدانیە کە کردنەوەى ئەم نووسینگەیە لەم کاتە سەختەدا نیشانەى بڕواى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتیە بە پابەندبوونمان بە سەقامگیرى و خۆشگوزەرانى هاوبەشى.

ئێستا توانیمان هەرەشەى ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش لە هەرێمى کوردستان بە شێوەیەکى بەرچاو کەم بکەینەوە. ئێستا شەڕ بەردەوامە لە دوایین شار کە کۆنتڕۆڵى دەکات. لەمیانەدا، ئێمە دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر دۆخى ئابووریمان و دووبارە بیناکردنەوەى ژێرخانمان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى پێویست بۆ هاووڵاتیانمان.

ئێمە پێویستیمان بە هاوکاری دۆستانمان هەیە لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ دووبارە بوژاندنەوەى کەرتى ئابووریمان و بونیاتنانەوەى ئەم ناوچانەى لە ژێر دەستى داعش ڕزگارمان کردن پێمان وایە کە ژاپۆن دەتوانێت هاوکاریمان بکات.

دەبێ ئەوەشمان لە یاد بێت کە بژاردەى سەربازى بە تەنها ناتوانێت ڕێکخراوى داعش لەناو ببات، بەڵکو بەرپرسیاریەتیەکى هاوبەشە کە بەیەکەوە کار بکەین بۆ چارەسەرکردنى هۆکارەکانى توندڕەوی و لەناوبردنى ئەو ئایدۆلۆژیە توندڕەوەى کە دەبێتە هۆى دروستبوونى تیرۆر لە هەموو جیهان.

جارێکى تر دەمەوێت سوپاسى حکومەتى ژاپۆن بکەم بۆ کردنەوەى نووسینگەى کونسوڵگەرى لە هەولێر. من دڵنیام لەوەى کە ئەم نووسینگەیە هاوکار و هەماهەنگمان دەبێت لە فراوانکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو حکومەت و نێوان بازرگانان و نێوان هاووڵاتیانیشمان.

با بەیەکەوە نەخشە رێگایەکى هاوبەش بکێشین بەمەبەستى ئەنجامدانى هاوبەشیەکى درێژخایەن لە نێوان هەرێمى کوردستان و ژاپۆن.

زۆر سوپاس بۆ هەموولایەک .

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| 20/7/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ورچێک لە چیای گارە دەکوژرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

ورچێک لە چیای گارە دەکوژرێت

رێکخراوێک: ورچی کێوی مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە زۆرتر
چۆن منداڵەکەت لە مردنی کتوپڕ دەپارێزی 4 کاژێر لەمەو بەر |

چۆن منداڵەکەت لە مردنی کتوپڕ دەپارێزی

پسپۆڕێکی ئەڵمانی روونیدەکاتەوە زۆرتر
ژەنەراڵێکی ئەمریکی: یەپەگە لەسەر داواکاری ئێمە ناوی خۆی کردە هەسەدە 7 کاژێر لەمەو بەر |

ژەنەراڵێکی ئەمریکی: یەپەگە لەسەر داواکاری ئێمە ناوی خۆی کردە هەسەدە

"بوونی وشەی دیموکراتی لە ناوە نوێکەدا گرنگ بوو" زۆرتر
0.407 seconds