وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

یەكێتی چەند پێشنیازێك دەداتە پارتی

لەلایەن دەرباز ساڵح 11/1/2017
پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژەی خۆیان دەخەنەڕوو و پڕۆژەی یەكێتی چەند پێشنیازێك لەخۆدەگرێت

رووداو - هەولێر

شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ و تیمێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، كۆبوونەوەكە به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر كێشە سیاسی و داراییەكانی هەرێمی كوردستان و هەردوولا پڕۆژەی خۆیان خستەڕوو.

کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆکی پارتی بەڕێوەچوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تیمی رووداو کەوتوون، پڕۆژەکەی یەکێتی لەگەڵ پڕۆژەکەی پارتی لەیەکەوە نزیکن و پێشنیارەکانی هەردوولا بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەت و پەرلەمانن.

پێش كۆبوونەوەكە سەنگەر عەبدولرەحمان، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، یەکێتی پڕۆژەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان پێیە و لە پڕۆژەکەدا سێ پێشنیازی بۆ پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خستوونەتەڕوو.


لە پڕۆژەكەدا یەكێتی پێشنیازی كردووە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لای پارتی بمێنێتەوە. یەكێكی دیكەش لە پێشنیازەكان ئەوەیە دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێكبهێندرێت، بەجۆرێك لە دوو كەس زیاتر بێت، ئەمە لە بەدیلی ئەو پێشنیازەی ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان لای پارتی نەمایەوە. پێشنیازی سێیەمیش بریتییە لە دانانی كەسێكی بێلایەن.

پەیامنێری رووداو گوتیشی، یەكێتی لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیاز بۆ پارتی دەكات سەرۆکایەتییەکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت، هەروەها دەستکاری سیستەمی بەڕێوەبردنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بکرێت، بەجۆرێك تەنیا سەرپەرشتیكردنی كۆمپانیا نەوتییەكان و بەرهەمهێنانی نەوت بكات و حەقی بە فرۆشتن و داهاتەوە نەبێت.

شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ لە مه‌لا به‌ختیار، عومه‌ر فه‌تاح، قادر حه‌مه‌جان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ و رزگار عه‌لی، ئەرسەلان بایز و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێكهاتبوو، تیمیشی پارتیش بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، لە فازڵ میرانی، عیزه‌دین به‌رواری، ئازاد به‌رواری، مه‌حموود محه‌ممه‌د، د. رۆژ نووری شاوێس، كاكەمین نەجاڕ و دڵشاد شەهاب پێكهاتووە.

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ‌و پارتی لەكاتێكدایە، رۆژی 9-1-2017 مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی دەستپێكردنی گەڕی دووەمی دانیشتنی لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە، بڕیاریش بوو رۆژی سێشەممە 10-1-2017 مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە، بەڵام بە هۆكارێكی نادیار كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا.


مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی باسی پڕۆژەی حیزبەكەی و كۆبوونەوەكە دەكات

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 11/1/2017
هه‌موو كوردێگی نیشتمان په‌روه‌ر ته‌مه‌نای یه‌ك ریزی و ته‌بای و چاره‌سه‌ری گێشه‌ ناوخۆیه‌كان ده‌كات بۆ ئاینده‌ێگی گه‌شی میله‌تی كورد و كوردستان.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| دوێنێ کاژێر 05:40 | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هاوپەیمانان: لەگەڵ هێزە عێراقییەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ هەڵبژاردنەکان 28 خولەک لەمەوبەر |

هاوپەیمانان: لەگەڵ هێزە عێراقییەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ هەڵبژاردنەکان

"دەبێت لە ئێستاوە لە بارودۆخی کاتی هەڵبژاردنەکانی زۆرتر
رووداو راپرسییەک لەبارەی خواردنی ژەمی بەیانیان ئەنجامدەدات 1 کاژێر لەمەوبەر |

رووداو راپرسییەک لەبارەی خواردنی ژەمی بەیانیان ئەنجامدەدات

خواردنی رۆژانەی ژەمی بەیانیان دوورتدەخاتەوە لە زۆرتر
 حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێ رادەگەیێنێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێ رادەگەیێنێت

تایبەتە بە رۆتینیاتی فەرمانگەکان و قوباد تاڵەبانی زۆرتر
0.5 seconds