وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئاسایشی هەولێر: سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح دەتوانن بێنە هەولێر

لەلایەن سیروان عەباس 11/1/2017
كۆنگرەی رۆژنامەڤانی سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح، سلێمانی، 11-1-2017
كۆنگرەی رۆژنامەڤانی سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح، سلێمانی، 11-1-2017

رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح هەرکاتێك بیانەوێ، دەتوانن بێنە هەولێر، "بەڵام دەبێت بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ کارمەندانی ئاسایش بکەن". پەرلەمانتارێكی پارتی-یش ئیدانەی رێگرییەكە دەكات و دەڵێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو رووداوە بکەن.

تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "سۆران عومەر لە بازگەی پردێ سووکایەتی بە کارمەندانی ئاسایش کردووە و دەمانچەی لێ راکێشاون، ئەوەش لەبەر ئەوە بووە کە وەکو هاونیشتمانییەکی ئاسایی ئەم وڵاتە لە بازگە کەمێک دواکەوتووە. ئەو کارەش هۆکاری گەڕاندنەوەی هەردوو پەرلەمانتارەکە بووە".

لەبارەی پارێزبەندی پەرلەمانتار، تاریق نووری گوتی "راستە پەرلەمانتار پارێزبەندی هەیە، بەڵام نابێت ئەو پارێزبەندییە بۆ سووکایەتی بە هێزە ئەمنییەکان بەکاربهێنێت، ئەوەشی ئەوان کردیان تەنیا بۆ ئەوەبوو بگەڕێنەوە و لە راگەیاندنەکان بڵێن، رێگریمان لێکراوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند، سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح و هەر پەرلەمانتارێكی دیكەش، هەر کاتێك بیانەوێ‌ دەتوانن بێنە هەولێر، "بەڵام دەبێت بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ کارمەندانی ئاسایش بکەن".

ئێوارەی سێشەممە 10-1-2017 رێگریی لە سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان لە بازگەی پردێ کرا، بچنە هەولێر. 

لەبارەی رووداوەكە سۆران عومەر رایگەیاند "لەکاتی گەیشتنمان بە بازگەی پردێ داوای ناسنامەیان لێکردین، ناسنامەکانمان پێدان و دواتر هاتن گوتیان ئێوە بۆتان نییە بچنە هەولێر، من داوام لێیان دەکرد کە ئێوە نابێت ململانێی سیاسی بێننە نێو کارەکانتان، کەچی ئەوان گوتیان کە ئەوە فەرمانێکە و لەسەرەوە هاتووە".

بەڵام بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رەتیکردەوە ئەوە بە فەرمان بووبێت، بەڵکو بۆ "مامەڵەی ناشیاوی پەرلەمانتارەکانی گەڕاندەوە بەرامبەر بە ئاسایشی بازگەکە".

ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری پارتی و سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، به‌ تووندی رێگریكردن له‌ سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح،‌ له‌ بازگه‌ی پردێ سەرکۆنە ده‌كات و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو رووداوە بکەن.

ئاری هەرسین دەشڵێت "هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌ و تاپۆكه‌ی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه. ئه‌م رێگرییانە رووخسارێكی زۆر ناشارستانی پێوەدیاره‌ و سنوورداركردنی ژیانی کەسییە. هه‌روه‌ها ناشیرینكردنی رووی گه‌شی كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه،‌ كه‌ به‌ شه‌و و رۆژ پارێزه‌ری ئاسایشی سه‌روماڵی هاونیشتمانیانن".

داڕشتنەوە: حەكیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| 15/1/2018 | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.235 seconds