وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كۆدەبنەوە

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 11/1/2017
گردبوونەوەی رۆژی 9-1-2017 ی مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتوو لە شاری سلێمانی، فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
گردبوونەوەی رۆژی 9-1-2017 ی مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتوو لە شاری سلێمانی، فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان

رووداو - هەولێر

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و وەزیری پەروەردە كۆدەبنەوە و بۆ كۆبوونەوەكەش چەند داواكارییەكیان ئامادەكردوون، ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی پارتیش لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە دەڵێت "ئەدهەم بارزانی دیدارەكەی رێكخستووە ‌و خۆیشی لە كۆبوونەوەكە ئامادە دەبێت".

عەتا شێخ حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی پارتی لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 12-1-2017، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت ‌و پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە كۆببنەوە.

بەگوتەی عەتا شێخ حەسەن، ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی پارتی لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە كۆبوونەوەكەی رێكخستووە و خۆیشی بەشداری تێدا دەكات، بەڵام نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی خۆیان داواكارییەكانیان بە سەرۆكی حكومەت ‌و وەزیری پەروەردە دەڵێن.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی پارتی لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە باسی لەوەش كرد سازدانی ئەو دیدارە لەسەر داواكاری نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بووە، كە لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتییان لە سلێمانی كرد. گوتیشی "شێخ ئەدهەم بەڵێنی بە نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی دا دیدارێكیان لەگەڵ سەرۆكی حكومەت بۆ رێك بخات‌، بەڵێنەكەی خۆیشی بردەسەر".

بەپێی زانیارییەكانی رووداو، مامۆستایانی ناڕازی بۆ كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی حكومەت‌ و وەزیری پەروەردە چەندین داواكارییان ئامادەكردوون، سەرەكترینشیان: هەڵگرتنی سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچەی مامۆستایان، گەڕانەوەی شایستە داراییەكانیان، قەرەبووكردنەوەی ئەو مامۆستایانەی بەهۆی خۆپیشاندان ‌و هەڵوێستەكانیانەوە تووشی زیان بوون، لەگەڵ هەڵگرتنی هەر جۆرە سزایەك لەسەر مامۆستایان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە درابێت.

پێشتر مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم بارەگا سەرەكییەكانی هەریەك لە حیزبەكانی یەكێتی ‌و گۆڕان ‌و یەكگرتوو، رۆژی 9-1-2017 نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی سەردانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتییان كرد ‌و لەگەڵ ئەدهەم بارزانی كۆبوونەوە، یەكێك لە داواكارییەكانیشیان رێكخستنی دیدارێك بوو لەگەڵ سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/05/2017 08:32:57 ص
به‌ڕاشكاوی ئه‌مانه‌ زۆر باش دیارن گێن بۆ چی جیهه‌تێك یان حیزبێك ئه‌م توجاره‌ته‌ ده‌كه‌ن وه‌ زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم كوردستانی باشور تێك ده‌ده‌ن...
 لە کەرکووک سزای لەسێدارەدان بۆ حەوت بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەردەچێت
| دوێنێ کاژێر 09:54 | (1)
ره شید | 22/05/2017 06:58:27 ص
کا ک هیمن ده ستت خوش با یه کیه تی کیسه بو میراته که ی کاک نوشیروان هه لنه دروی! گورانی بو هه ل نالوشری!و هه روه ها با که سیش پی وانه بی به زه عیف...
گۆڕان پاش نەوشیروان
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (1)
Jangi | 21/05/2017 08:36:53 م
به ريزم ئه مه نريت نيه ئه م فه رزه خودا واجبي كرديه بو پاك كردنه وه ي ماله كه ت
عەلی قەرەداغی دروستکردنی سندووقی زەكاتی لە كوردستان راگەیاند
| 21/5/2017 | (1)
Sarkawt | 21/05/2017 10:54:56 ص
خوا بوى قه ره بو كاته وه
ئەم جۆرە تەڵانەش هەن
| 21/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە 8 کاژێر لەمەو بەر |

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ئەوقافی کوردستان پێشبینی بۆ یەکەم رۆژ زۆرتر
لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 84 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
0.234 seconds