وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ماڵه‌كانى پێنجوێن 24 كاژێر كاره‌باى نيشتمانيان هه‌يه‌

لەلایەن رێبین یارئەحمەد 11/1/2017
سيسته‌مێك هاونيشتمانيان و حكومه‌تيش پێى رازين‌

رووداو - هەولێر 

بەهۆی سیستەمێک كاره‌باى ماڵەکانی شارۆچکەی پێنجوێن 24 كاژێريیه‌ و بەجۆرێک هاونيشتمانيان و حكومه‌تيش پێى رازين‌.


حاجى عوسمان، ئيداره‌ى 16 ئه‌مپێر كاره‌باكه‌ى ده‌كات و هاوكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى ماڵێكى ئاوه‌دانى هه‌بێت و دەڵێت "زۆر خۆشحاڵم و كاره‌با زۆر باشه‌، سپلێت ئيش پێده‌كه‌يت، هيته‌ره‌كه‌ت تاڵێك بكوژێنيته‌وه‌، با سپلێته‌كه‌ت لەگەڵ تاڵێك هيته‌ر ئيش بكات".

له‌ وه‌رزى سه‌رمادا هه‌ميشه‌ پله‌ى گه‌رما نزيكه‌ له‌ سفر پله‌ى سه‌دى، به‌ڵام هه‌رگيز رانه‌هێنراون كاره‌باى بێ سنووريان پێبدرێت.

له‌ 10 ئه‌مپێر زياتر كاره‌بايان پێنادرێت، ئه‌گه‌ر ماڵێكى گه‌وره‌ت هه‌بێت بۆت ده‌كرێت به‌ 16 ئه‌مپێر، سيسته‌مێك هاونيشتمانيان و حكومه‌تيش پێى رازين‌.

رزگار مه‌حموود، لێپرسراوى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆمان وا راهێناوه‌ كه‌ شتێك نه‌كڕن له‌و بڕه‌ كاره‌بايه‌ زياتر بێت كه‌ پێى ده‌درێت، خه‌ڵكيش به‌رنامه‌يه‌كى دياریكراويان داناوه‌ بۆ به‌كارهێنانى شته‌كانيان، بۆ نموونه‌ گه‌رمكه‌ره‌وه‌ له‌ كاتێكدايه‌ و بۆيله‌رهه‌ڵكردنیش له‌ كاتێكى ديكه‌دايه‌".

بڕياره‌ له‌ پارێزگاى سلێمانيش هه‌مان سيسته‌م په‌يڕه‌و بكرێت، به‌ڵام 20 ئه‌مپێر كاره‌با ده‌درێته‌‌ ماڵان، به‌م نزيكانه‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات.

سالار حيسامه‌دين، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئه‌و خانووانه‌ى كه‌ لێره‌ هه‌يه‌ گه‌وره‌ترن، كەميه‌تى دانيشتووانى سلێمانیش زۆرتره‌، خێزانى جۆراوجۆر هه‌يه‌، بۆيه‌ سنوورداركردنى كاره‌بامان له‌ سلێمانى كردووه‌ به‌ 20 ئه‌مپێر، به‌رنامه‌مان هه‌يه‌ كه‌ كاره‌باى پێدراوى هاووڵاتيان بكه‌ينه‌ دوو هێنده‌ و دادپه‌روه‌ريه‌كيش په‌يڕه‌و بكه‌ين".

پێداچوونەوە: راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : پێنجوێن
8776 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

هیوا هەولێر | 18/01/2017 11:42:57 ص
جا ئەوە سزایە ؟ گواستنەوە بۆ شوێنێکی تر ؟ ئەگەر کەسێکی ئاسایی لە کەسێکی تر بدات و دەموچاوی رەش و شین بکات چی لێدەکەن ؟
 ئەو بەرپرسەی لە رۆژنامەنووسەکەی دهۆكی دابوو، سزادرا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
h | 17/01/2017 09:35:12 م
more than perfect god bless Kurdistan. and usa
سمیر | 18/01/2017 07:21:18 ص
ٌڕەنگە خراپ نەبی
ئەمریكا
| 16/1/2017 | (2)
mazin | 18/01/2017 06:46:59 ص
دةست خوشيى ل هه فالى خو و ماموستايى خو كاك عومةري دكةم بو كارى ويى پیروز .....هیفیا وی یه کی کو بگةهيته ئارمانجا خو...براستي گه نجه کی خوشتفیه دناف...
گەنجێک بەبێ بەرامبەر هەفتەنامەكانی رووداو دابەشدەکات
| دوێنێ کاژێر 11:00 | (1)
ئاری | 18/01/2017 06:19:49 ص
کاک زریان، دەستخۆش، بابەتێکی زۆر گرنگت وروژاند. بۆچونەکانت زۆر لە جێگای خۆیتی. بەڵام زۆر باشتر دەبو ئەگەر هەندێک پێشنیارت خستبانە ڕو لە سەر چۆنیەتی...
سیاسەت بەناوی خەڵك!
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ژاپۆن هه‌شتا هه‌زار په‌له‌وه‌ر له‌نێو ده‌بات 5 کاژێر لەمەو بەر |

ژاپۆن هه‌شتا هه‌زار په‌له‌وه‌ر له‌نێو ده‌بات

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر زۆرتر
شەش ملیۆن کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بێکارن 10 کاژێر لەمەو بەر |

شەش ملیۆن کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بێکارن

هۆکارەکەی بۆ ناسەقامگیریی ئەمنی دەگەڕێندرێتەوە زۆرتر
خووگرتن بە خواردنی رۆژئاوایی قەڵەومان دەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

خووگرتن بە خواردنی رۆژئاوایی قەڵەومان دەکات

دوو لە سێی خەڵكی ئەمریكا كێشیان زیادە زۆرتر
0.156 seconds