وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ماڵەکەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی

لەلایەن سەرتیپ عوسمان 11/1/2018
37551 ژمارەی بینین

رووداو - سلێمانی 

شێرکۆ بێکەس، یەکێک لە ئەستێرەکانی شیعر و ئەدەبیاتی کوردی. ماڵەکەی کتێبخانە و کەلوپەلە تایبەتەکانی وەک جلوبەرگ، چاویلکە و تەنانەت دواهەمین پاکەتی جگەرەکەی لە ژوورەکەی ماونەتەوە و تۆزی فەرامۆشییان لێ نیشتووە.

وەک پاسەوانی ماڵەکە دەیگێڕێتەوە، بەشێک لەو کەلوپەلانەی لە شێرکۆ بێکەس جێماون مۆرانە لێیداون، یاخود بەهۆی نسرمی خانووەکەوە بەشێک لە کتێبەکانی فەوتاون.

بە مۆزەخانەکردنی ماڵ و نمایشکردنی کەلوپەلە تایبەتەکانی نووسەران و هونەرمەندان دوای مردنیان لەمێژە لەجیهاندا بووەتە کولتوور و وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی و رۆشنبیری تەماشادەکرێت، بەڵام لە کوردستان ئەمە نەبووەتە مۆدێل و کاری لەسەر نەکراوە.

شێرکۆ بێکەس ساڵی 1940 لە سلێمانی لەدایکبووە و کوڕی فایەق بێکەسی شاعیرە. ساڵی 1968 یەکەمین دیوانی بە نێوی تریفەی هەڵبەست بڵاوکردووتەوە.

ماوەیەک پێشمەرگەبووە و چەند شیعرێکی بۆ شۆڕش نووسیووە، یەکێکبووە لە شاعیرە نوێخوازەکانی کورد، ساڵی 1988 لە سوێد خەڵاتی تۆخۆلسکی پێدراوە.

شیعرەکانی بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و چەندین زمانی دیکە وەرگێردراوە.

شێرکۆ بێکەس کێیە ؟

شێرکۆ بێکەس کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەسە‌ و لە 2ـی ئایاری ساڵی 1940 لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ و 4ـی ئابی 2013 لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوێد بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.    

شێرکۆ بێکەس بە یەکێک‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھان وەرگێڕدراون‌. 

شێرکۆ بێکەس ساڵی 1987 لە‌ سوێد "خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی" وە‌ردە‌گرێت، خە‌ڵاتە‌کە‌ش لە‌لایە‌ن سە‌رۆکوە‌زیرانی ئە‌وکاتی سوێد  ئیگڤار کارلسۆن ــە‌وە‌ پێشکە‌شی دە‌کرێت.  

شێرکۆ بێکەس لەساڵی 1992 دەبێتە وەزیری رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش لە یەکەم کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو. ساڵی 1998 دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمــی دامەزراند و لە ساڵی 2009 تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکردنەوە.



داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

جیهان
0.156 seconds