وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

چیرۆكی 100 ساڵەی خێزانێكی كەبابچی.. لە سلێمانییەوە بۆ ستۆكهۆڵم

لەلایەن رووداو 11/1/2019
ئومێدی کەبابچی: هیچ خواردنێكی كوردی نابێتە براند
ئومێدی کەبابچی: هیچ خواردنێكی كوردی نابێتە براند

رووداو - ستۆكهۆڵم

لەنێو یەكێك لە چێشتخانە ناسراوەكانی سەنتەری شاری ستۆكهۆڵم لە سوێد، كە دەیان موشتەری كورد و بیانی خەریكی نانخواردنن، یان چاوەڕێ دەكەن خواردنەكە بخرێتە بەردەمیان. كورد گوتەنی بۆنی كەباب رۆژە رێیەك دەڕوات. لەگەڵ كەباب، كەڵەشێری سوێدی بە تامی خۆماڵی، هەروەها تەنجەی مەغریبی لەلایەن شێفێكەوە ئامادە دەكرێ كە خەندە لە لێوەكانی جیانابێتەوە و هەمیشە دەستی لەسەر سینگی داناوە بۆ میوانەكانی، بۆیە هەندێك لە میوانەكانی لە كاتی نانخواردن یان دوای نانخواردن داوایان لێدەكرد وێنەیان لەگەڵ بگرێ‌.

ئەو  شێفە، ئومێدی كەبابچییە كە پیشەكەی لە وەستا مەدحەتی باپیرییەوە بۆ ماوەتەوە. ئەو نایەوێ‌ پیشەكەی باپیری كوێر ببێتەوە و لە غەریبیدا درێژەی پێدەدات.

ئومێد كوڕی هیوای كوڕی مەدحەتی كەبابچییە كە لە بنەماڵە ناسراوەكانی شاری سلێمانین. كەم كەس هەیە، لە ئێستا یان رابردوو لە گەڕەكی كانێسكانی سلێمانی سەردانی كەبابخانەكەی نەكردبن.

ئەوان لە بیستەكانی سەدەی رابردوو، واتە نزیكەی سەدەیەك لەمەوبەر كەبابخانەیان لە سلێمانی داناوە. ئێستا ئومێد نەوەی وەستا مەدحەتی كەبابچی، لە سوێد درێژەی بە پیشەكەیان داوە و نهێنی سەركەوتوویی كەبابەكەیان لەوێ بەرجەستە دەكات.

كەبابخانەكەی ئەوان ئێستا لە گەڕەكی كانێسكانی سلێمانی لەلایەن وەستا هیوای باوكییەوە بەڕێوەدەبرێت و خۆیشی لە ناوجەرگەی شاری ستۆكهۆڵم چێشتخانەیەكی هەیە. لە پاڵ كەبابە تایبەتەكەی، دەیان خواردنی دیكە پێشكەش دەكەن كە نەك تەنیا كورد و بیانیانی ئەو شارە، سەرنجی سوێدییەكانیشی بۆ خۆی راكێشاوە.

گۆشتی سوێد بەكەڵكی كەباب نایەت 

لەگەڵ ئەو هەموو خواستەی لەسەر كەبابەكەی هەیە، بەڵام شێف ئومێد دەڵێت :"گۆشتی سوێد بە كەڵكی كەباب نایەت، چونكە چەوریی زۆر كەمە و ئەگەر زانایانە مامەڵەی لەگەڵ نەكەی، لەگەڵ ساردبوونەوەی تامی لاستیك دەدات".

یەكێك لە نهێنییەكانی دیكەی ئەو شێفە كوردە، جۆرە گۆشتێكی تایبەتە كە لە دانیماركەوە بۆی دێت و لەبەر نهێنیی كارەكەی زیاتری لەبارەوە ناڵێت. بەڵام هەموو ئەو فێڵانە رەتدەكاتەوە كە وەستاكانی دیكەی ئەوروپا لە كەبابی كوردی دەیكەن و دەڵێت: "لە كەبابدا تەنیا لەبە بەكاردێت و تێكەڵكردنی هەر شتێكی دیكە لەگەڵ كەبابەكە دەچێتە خانەی فێڵەوە و رەسەنێتی خواردنەكە لەدەست دەدات".

لەگەڵ ئەوەی خۆی وەك كەبابچییەك ناسراوە، بەڵام لە خواردنە مەغریبی و ئیتاڵی و مەكسیكییەكانیش سەركەوتووە و هەمووی بە باشی دەزانێت، بەڵام خواردنە كوردییەكان لای ئەو یەكەمە، لە رێگەی ئامادەكردنی كەڵەشێرێك كە تامی كەڵەشێری خۆماڵی دەدات، توانی ئەم خواردنە بۆ لیستی خواردنە پێشكەشكراوەكانی رێستورانتەكەی خۆی و سوێدییەكان زیاد بكات. 

لەگەڵ ئەوەی جێگەی تێبینی زۆری شەریك و بەڕێوەبەرەكەی دەبێت، بەڵام بە كاتێكی زۆر كەم كەڵەشێر دەبێتە خواردنە سەرەكییە داواكراوەكانی كڕیارەكان. شێف ئومێد دەڵێت: "سەرەتا وەكو تێست 4-5 كەڵەشێرم ئامادە دەكرد، تا گەیشتە 50 كەڵەشێر، ئینجاش بەشی نەدەكرد". شێف ئومێد گوتیشی: "لەدوای ئەو تاقیكردنەوەیەی من، كەڵەشێر و قەرەخەرمانی كوردی، وەك براندێك ناوی دەركرد و دەیان داواكاریم لە چێشتخانەكانەوە بۆ هات، بۆ ئەوەی بۆیان دابین بكەم".

لەگەڵ ئەوەی كەڵەشێرەكانی ئەو كوردی نین و قەرەخەرمانەكەشی لە وڵاتی دیكەوە بۆ دەچوو، بەڵام هەمووی وەك خواردنێكی كوردی ناسران. شێف ئومێد دەڵێت :"جۆری لێنان و ئامادەكردن و قیاسەكان و سەلیقەی شێف، خۆی ئەو تایبەتمەندییە دەبەخشێت". 

خواردنی كوردی نابنە براند

سەرەڕای دەیان چێشتخانەی كوردیی ناسراو لە ستۆكهۆڵم و لەگەڵ ئەو هەموو خواستەی لەسەر خواردنی دەیان شێفی دیكەی كوردی وەك ئومێد هەیە، بەڵام ئەم كەبابچییە ناسراوە دەڵێت: "خواردنی كوردی، بەداخەوە نە كەباب و نە كەڵەشێر و نە كفتە، نابنە براند".

شێف ئومێد هۆكاری ئەمە رووندەكاتەوە و دەڵێت: "كابرا باشترین جۆری گۆشت، باشترین و گرانترین دۆشاو و برنج دادەنێ تا ئەو كاتەی دەناسرێ، دوای سێ مانگ هەمووی دەگۆڕێت، تەنیا بۆ گەڕانەوەی چەند هەزار كرۆنێك، ئێ ئەو كاتە تامەكەی لە دەست دەدات و بەمەش ئەو كواڵیتییەی نامێنێت و خەڵك رووی تێناكات". 

نەمانی موشتەری و دواتر ئیفلاسكردنی خاوەنەكەی و پاشان داخستنی، چیرۆكی دەیان چێشتخانەی كوردین. بەڕای ئەو شێفە شارەزایە، هەمووی پەیوەندی بە خواستی زیادكردنی قازانج و كەمكردنەوە و دابەزاندنی كواڵیتییەوە هەیە: "تۆ ئامادە نەبیت هەموو ئەم شتانە وەك خۆی بۆ ماوەیەكی درێژ بهێڵیتەوە، چۆن دەبیتە براند؟".

ئەو ئەزموونی لەگەڵ چەندین چێشتخانەی ئەوروپی هەیە كە سەتان ساڵە وەك خۆیان ماونەتەوە و ئێستا براندن. " دوای 10 ساڵ، ئەو چاودێرییەی لەسەر جۆر و ئاستی خواردنەكە هەیانبووە، وەك خۆی ماوە، سەرەڕای گۆڕینی دەیان شێف بەڵام تامی خواردنەكەیان وەك خۆیەتی، ئەوان یەك یاسا دادەنێن و لەسەری دەڕۆن، بەڵام بەداخەوە كورد وا ناكەن و بەدوای كەمترین خەرجییەوەن، بۆ زۆرترین قازانج".

کۆمێنتەکان

 
صلاح | 12/1/2019
ناو ونيشاني خواردنگاي كاك ئوميد له ستوكهولم بنوسن تا تاقي كه ينه وه

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.281 seconds