وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

نەوزاد هادی: بۆ نەهێشتنی قەرەباڵخی رێگەی هەولێر - شەقڵاوە تونێلی پیرمام دەکەینەوە

لەلایەن رووداو 11/1/2019
زیاتر لە چوار کاژێرە هاتووچۆ لە رێگەی شەقڵاوە ـ پیرمام بەهۆی قەرەباڵخی پەکیکەوتووە

رووداو - هەولێر 

پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بۆ نەهێشتنی قەرەباڵخی رێگەی نێوان هەولێر - شەقڵاوە، تونێلی پیرمام دەکەینەوە.


نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ کۆتاییهێنان بەو قەرەباڵخییەی لە رێگەی شەقڵاوە - هەولێر دروستبووە، بڕیارماندا تونێلی پیرمام بۆ ماوەیەکی کاتیی و بۆ کۆتاییهێنان بە قەرەباڵخییەکە بکەینەوە".

ماوەی زیاتر لە چوار کاژێرە قەرەباڵخییەکی زۆر لە رێگەی نێوان شەقڵاوە - هەولێر دروستبووە، لەبارەی هۆکارەکەیەوە پارێزگاری هەولێر گوتی: "قەرەباڵخییەکە بەهۆی چوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە بۆ سەیران لە رۆژی هەینیدا دروستبووە".



تونێلی پیرمام هێشتا بە فەرمی نەکراوەتەوە و پڕۆژەکە تەواو نەبووە، پارێزگاری هەولێر لەوبارەیەوە گوتی: "کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە، بەڵام ئێستا تەنیا بۆ کۆتاییهێنان بە قەرەباڵخییەکە دەکرێتەوە".

ئەمڕۆ هەینی 11-1-2019، بەهۆی چوونەدەرەوەی هاونیشتمانیان بۆ گەشت و سەیران و دروستبوونی قەرەباڵخییەکی زۆر لە رێگەی نێوان هەولێر - شەقڵاوە، زیاتر لە چوار کاژێر رێگەکە داخرا. 



تونێلی پیرمام یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەولێر، کە بە جووت سایدکردنی رێگەی هەولێرە تاوەکو حاجی ئۆمەران، تونێلی پیرمامیش بەشێک بووە لەو پرۆژەیە، هاوکات تەواوکردنی پرۆژەی رێگەی کۆڕێ - قەندیل، لەگەڵ تەواوبوون و کردنەوەی تونێلی پیرمام و بەستنەوەی بە رێگەی کۆڕێ - قەندیل، هەولێر لە شەقڵاوە نزیک دەکاتەوە بە هەمان مەسافەی هەولێر - پیرمام.


پرۆژەی تونێلی پیرمام ماوەی حەوت ساڵە دەستیپێکردووە و گوژمەی پرۆژەکە 146 ملیۆن دۆلارە. درێژییەکەی زیاتر لە دوو کیلۆمەترە و ئاسانکاری زۆر بۆ هاونیشتمانییان دەکات، چونکە هەولێر بە شەقڵاوە و ھەریر دەبەستێتەوە، لە ئەنجامدا نزیکەی نیو کاژێر رێگەکە نزیک دەکاتەوە، قەرەباڵخی رێگەی پیرمامیش کەمدەکاتەوە.



داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.296 seconds