وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئاڵای کوردستان تەنیا لەسەر مەڵبەند و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکووک ماوە

لەلایەن هەردی محەممەد 11/1/2019
یەکێتی و هێزە عێراقییەکان لەسەر پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان رێککەوتوون

رووداو - کەرکووک 

تا بڕیار لە دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک دەدرێ، یەکێتی ئاڵا تەنیا لە مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندی دووی دەهێڵێتەوە و لەو کۆمیتە و مەکتەبانەی پێشتر ئاڵای لەسەر هەڵکرابوو نامێنن.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو شەوی رابردوو یەکێتی و هێزە عێراقییەکان لەسەر ئەو پرسە رێککەوتن، بەڵام یەکێتی پێداگری لەسەر هێشتنەوەی ئاڵای کوردستان لەپاڵ ئاڵای حیزبی و عێراق کردووە لەو دوو بارەگا سەرەکییەیان.

محەممەد عوسمان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: "ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بڕیارماندا ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەڵبکەین، لەسەر ئەو بڕیارە سوورین و تائێستاش بەردەوامین بۆ ئەو شوێنانەی کە خۆمان بڕیارماندابوو ئاڵای لێ هەڵبکەین خۆمان دیاریمان کردووه، بەڵام گەرم و گوڕی خەڵک ئەوەندە بەهێزبوو لە هەموو شوێنێک ئاڵایان هەڵکردبوو ئەمەش جێی دەستخۆشییە کە خەڵک پشتیوانن".

بڕیارەکەی یەکێتی دژایەتی زۆری بەدواداهات، زۆرینەی لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بەمەترسی دەزانن و دەڵێن، هەنگاوێکە و جێگەی قبووڵ نییە.

حاتەم تائی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی عەرەبی دەڵێت: "بابەتی ئاڵا ئێستا کاتی نەبوو، پارێزگاکە هەستیارە دۆخەکە قبووڵی ئەم وروژاندنە میدیاییە ناکات و رەنگدانەوەی لەشەقام دەبێت، بابەتی ئاڵا بەبڕوای من کۆنە و نوێ کراوەتەوە، ئاڵای کوردستان جێگەی رێزە، بەڵام لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان دانی پێدانراوە".

پرسی ئاڵای کوردستان لای خەڵک تایبەت نییە بە حیزبێکی دیاریکراو، کورد لە کەرکووک تامەزرۆن بە دووبارە هەڵکردنەوەی ئاڵا لە هەموو شوێنێک نە تەنیا لەسەر بارەگای حیزبەکان.

هەندێک لە لایەنە کوردییەکانی کەرکووک لەلایەک هەنگاوەکەی یەکێتییان پێ باشە، بەڵام رەخنە لەو حیزبەدەگرن بەوەی دەبوو هەموو لایەنەکان بەیەکەوە ئاڵای کوردستانیان بەرز بکردایەتەوە تا کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر دروست بووایە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.266 seconds