وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كچێكی كورد لە 100 كەسە كاریگەرەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

لەلایەن دیمەن بورهان 11/1/2019
شەیدا لە ساڵێكدا سێ‌ ناسناوی بەدەستهێناوە
شەیدا لە ساڵێكدا سێ‌ ناسناوی بەدەستهێناوە

رووداو-هەولێر

كچە كوردێكی دانیشتووی شاری هەڵەبجە، لە لایەن رێكخراوێكی نێودەوڵەتییەوە بە یەكێك لە 100 كەسایەتی كاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی 2018 هەڵدەبژێردرێ‌ و خەڵات دەكرێ‌، بەڵام دەڵێت خەڵاتەكە لە فەرەنسایە و چاوەڕێیە رێكخراوەكە سەردانی كوردستان بكەن و خەڵاتەكەی بدەنێ‌.

ساڵی 2018 بۆ شەیدا موعتەسەمی تەمەن 27 ساڵ، ساڵێكی پڕ لە دەستكەوت بوو، ئەو توانی لەو ساڵەدا سێ‌ ناسناو بەدەستبهێنێ‌ كە یەكێكیان ناسناوی كاریگەرترین كەسایەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە بواری مرۆیی و كاری رێكخراوەییدا.

شەیدا لە ساڵی 2005 ـەوە كاری رێكخراوەیی دەكات و دەڵێت: "هەمیشە حەزم بۆ كاركردن و خزمەتكردنی خەڵك هەبووە بەتایبەت كاركردن لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، چونكە پێموابوو لەو بوارەدا دەستكراوەتر دەبم و دەتوانم خزمەتێكی باشتر بكەم".

شەیدا لە 2005ەوە تاوەكو 2010 تەنیا لە نێو باڵەخانەی رێكخراوەكاندا كاری كردووە، واتە زۆرتر كاری ئۆفیسی كردووە، بەڵام دواتر بڕیار دەدات بەشێوەیەكی مەیدانی كاری رێكخراوەیی بكات. جگە لە كاری رێكخراوەیی ماوەی دوو ساڵ لە رادیۆی یەكگرتوو كاری راگەیاندنی كردووە لە شاری هەڵەبجە.

شەیدا ئەندازیاری كشتوكاڵە، دوای تەواوكردنی زانكۆ، كاتەكانی زیاتر بۆ كاری رێكخراوەیی تەرخان دەكات، ئێستاش بەرپرسی رێكخراوی ماڵی سەركەوتنە. هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی تۆڕی سەركەوتنی عێراقە. كارگێڕی سەنتەری گەشەپێدانی چالاكیی لاوانە. هەروەها ئەندامی تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە و ئەندامی دەستەی خانمانی هەڵەبجەیە.

ئەو كچە هەڵەبجەییە باسی دەستكەوتەكانی دەكات لە 2018دا و دەڵێت ساڵی رابردوو سێ‌ ناسناو و خەڵاتم بەدەستهێنان، ئەوانیش: سەركردەی مرۆیی لەلایەن رێكخراوی چاوی ژیانی عێراق، خانمی رۆشنبیریی ساڵ و هەروەها یەكێك لە 100 كەسایەتی گرنگی ساڵی 2018 لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شەیدا باسی دوایین خەڵاتی دەكات و دەڵێت :"ئەو خەڵاتە ساڵانە لەلایەن یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێتە كاریگەرترین كەسایەتیی ساڵ، منیش یەكێك بووم لەو 100 كەسەی كە ئەمساڵ ئەو ناسناوەیان وەرگرت. بە گوتەی شەیدا 16 هەزار و 300 كەس سیڤییان بۆ رێكخراوەكە ناردبوو. 

یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بنكەی سەرەكی لە فەرەنسایە، تۆڕێكی گەورەی جیهانیی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنییە و لە 48 رێكخراو پێكدێ‌.

شەیدا دەڵێت ئەو یەكەمین كوردە ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە :"هیچ كوردێك نە ئەمساڵ و نە ساڵانی پێشتر بەشداری لەو كێبڕكێیە نەكردووە، من یەكەم كەسم بەشداری دەكەم و ئەو ناسناوە بەدەستدێنم". 

شەیدا لە مانگی 11ی 2018 سیڤییەكەی خۆی بۆ ئیمەیڵی كێبڕكێیەكە ناردبوو، لە كۆتایی 2018 لەلایەن رێكخراوەكەوە وەڵامی درایەوە كە ئەو یەكێكە لە 100 كەسایەتییە كاریگەرەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بواری كاری مرۆیی. 

شەیدا دەڵێت ئەو خەڵاتە وای لێدەكات زیاتر لە جاران هەست بە بەرپرسیارێتی بكات و كاری زیاتر بكات "بێگومان وەك چۆن لە رابردوودا كارم كردووە و خزمەتم بە تایبەتی بە خانمان كردووە، لێرە بەدواوە كارەكانم فراوانتر دەبن و لە قاڵبی لۆكاڵییەوە دەردەچم و خزمەتی هەموو خانمانی كوردستان دەكەم".

شەیدا زۆرتر لەبارەی ناسناوەكە قسەی كرد و گوتی :"لە پاڵ ناسناوەكە، بڕوانامەیەك و میدالیایەكم دەدرێتێ‌، لەگەڵ ئۆفەرێكی خوێندن لە دەرەوەی وڵات، هەروەها بەشداری لە كۆنگرەكانی رێكخراوەكە".

شەیدا چاوەڕێی ئەو رێكخراوە دەكات سەردانی كوردستان بكات، بۆ ئەوەی میدالیا و بڕوانامەكەی بدەنێ‌. ئەو گوتی: "نەمتوانی سەردانی فەرەنسا بكەم بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە، بەهۆی زۆریی تێچووی سەفەرەوە، بۆیە چاوەڕێی ئەوەم نوێنەری رێكخراوەكە سەردانی كوردستان بكات".



کۆمێنتەکان

 
کیژە | 11/1/2019
بێزەحمەت ناوی ئەو ڕێکخراوە چیە بە ئینگلیزی
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.297 seconds