وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

غازفرۆشانی هەولێر بە ئاوازی سروودێک کڕیار رادەکێشن

لەلایەن پەیام سەربەست 11/1/2019
سروودی "خوایە وەتەن ئاواکەی" لە 2010ـەوە بە فەرمی بووەتە زەنگی ئاگادارکردنەوەی بریکارەکانی دابەشکردنی غاز.

رووداو - هەولێر 

لەگەڵ هەڵاتنی تیشکی رۆژ، ئاوازی یەکێک لە سروودە نیشتمانییەکانی کورد لەگوێی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستاندا دەزرینگێتەوە. ئاوازی سروودی "خوایە وەتەن ئاواکەی" کە لەلایەن فایەق بێکەسەوە نووسراوە، لە ساڵی 2010ـەوە بە فەرمی بووەتە زەنگی ئاگادارکردنەوەی بریکارەکانی دابەشکردنی غاز.

مام جەعفەر بە بوتڵی بەتاڵەوە چاوەڕێی هاتنی ئۆتۆمبێلی غاز دەکات و دەڵێت: "مۆسیقایەکی خۆش و رەسەنە، پێشتر لە قوتابخانە خوێندوومانە".

بریکارانی دابەشکردنی غاز، بۆ ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانیان زەنگی جۆراوجۆریان بەکارهێناوە. لە 2003ـەوە زۆربەیان ئاوازی ''خوایە وەتەن ئاواکەیان'' داناوە و لە 2010 بەبڕیارێک، بەفەرمی و گشتگیر کرا.

بەختیار عەبدوڵڵا پشدەری، بەڕێوبەری کارگەی غازی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو بیرۆکەیەم لە گەشتێکدا بۆ دەرەوی وڵات بۆ هات، لە شارەکانی دیکەی وەک ئوردن و تورکیا تێبینیم کرد کە ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی بەتایبەتی ئەوانەی زبڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە مۆسیقایەکی تایبەتیان هەبوو، پرسیارمکرد گوتیان ئەمە شتێکی کولتوورییە و خەڵکەکە ئاشنایە بەو مۆسیقایە، ئێستا راهاتوون کە دەزانن ئۆتۆمبێلی زبڵ هات دەڵێن ئەمە هی ئەوە، هاتم ئەم بیرۆکەیەم لەگەڵ جەنابی پارێزگار باسکرد و قبووڵی کرد".

لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەمین تیشکەکانی رۆژ، ئۆتۆمبێلەکانی غاز بە هەموو کون و قوژبنێکی ئەم وڵاتەدا سەردەردێنن. دەگمەن کەسێک هەیە لە هەرێمی کوردستان ئەم ئاوازەی نەبیستبێت، بەڵام زۆر کەسیش هەن جگە لە غاز بیرەوەرییەکی دیکەیان لەسەری نییە.

هۆنراوەی خوایە وەتەن ئاواکەی، لەلایەن فایەق بێکەسی شا‌‌‌‌عیرەوە نوسراوە، ئەم هۆنراوەیە لەلایان محەممەدی ماملێ و بەشێکی هونەرمەندان وەک گۆرانی گوتراوەتەوە و چەندین گرووپ وەک کۆرس گوتویانەتەوە. سرودێکی فۆلکلۆری نیشتیمانییە و لە پۆلە سەرەتاییەکان دەخوێندرێت.

شاعیری نیشتیمانپەروەر فایەق بێکەس، لە چلەکانی سەدەی رابردوو کۆچی دوایی کردووە و لەچوارچێوەی هۆنراوە نیشتمانییەکانی، خوایە وەتەن ئاواکەی هۆنیوەتەوە. بێئاگا لەوەی رۆژانێک ئەو هۆنراوەیەی دەبێتە یەکێک لە سروودە نیشتمانییەکان و رۆژانە ئاوازەکەی بەگوێی زۆربەی هاونیشتمانیاندا دەزرینگێتەوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 11/1/2019
با ئه‌و بیرۆكه‌ نیشتمانیه‌ بۆ ساواكانی باغچه‌ی منداڵان و قوتابیان بێت هه‌تاكو منداڵی كورد ئاشنا بێت به‌ سروده‌ نیشتمانیه‌كان و ئاڵای ره‌نگینی كوردستان به‌ساوایی نه‌ك له‌ سه‌ر ئۆتۆمۆبیله‌كانی گاز فرۆش و سه‌وزه‌فرۆش په‌خش بكرێت سه‌نگی و ئاوازی سروده‌كه‌ش بێته‌ خوارێ..!!
نیشانەکردن : غازفرۆشانی هەولێر
18177 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێک دەتوانێت یادەوەرییە ناخۆشەکان لەبیر مرۆڤ بباتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک دەتوانێت یادەوەرییە ناخۆشەکان لەبیر مرۆڤ بباتەوە

دەرمانەکە بە پرۆپۆفۆل ناسراوە زۆرتر
پزیشکانی ئەمریکی لەجیاتی دەرمان، سەوزە بۆ نەخۆش دەنوسن 11 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشکانی ئەمریکی لەجیاتی دەرمان، سەوزە بۆ نەخۆش دەنوسن

خۆراکی تەندروست چارەسەرە زۆرتر
 زانکۆی کیوشو لە ژاپۆن: پەیوەندی هەیە لەنێوان نەخۆشییەکانی دەم و هەوکردنی سییەکان 12 کاژێر لەمەو بەر |

زانکۆی کیوشو لە ژاپۆن: پەیوەندی هەیە لەنێوان نەخۆشییەکانی دەم و هەوکردنی سییەکان

ئەو کەسانەی زووتر گرفتەکانی پووک چارەسەر دەکەن، زۆرتر
0.406 seconds