وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بۆ نوێژكردن چووە دەرەوە و خۆی سووتاند

لەلایەن تریسكە شێرزاد 11/1/2019
 فاتیمە بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە وازی لە خوێندن هێنابوو
فاتیمە بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە وازی لە خوێندن هێنابوو

رووداو - هەولێر

فاتیمە بە دایكی گوتبوو دەچم نوێژی عیشا دەكەم، بەڵام دوای ئەوەی دەستنوێژ هەڵدەگرێت، دەچێتە سەربانی ماڵەكەیان و دەبەیەك نەوت بەخۆیدا دەكات و ئاگر لە جەستەی بەردەدات. فاتیمە رۆژێك لە نەخۆشخانە مایەوە و مرد، كەسوكارەكەی دەڵێن "نەخۆشیی دەروونی" هەبووە.

كاژێر هەشتی شەوی 31/12/2018 كچێكی تەمەن 15 ساڵان بە ناوی فاتیمە عوسمان، دانیشتووی گەڕەكی حوڕیەی شاری كەركووك، لە سەربانی ماڵی خۆیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەكەی، گیانی دەرچوو.

عەقید ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك بە (رووداو)ی راگەیاند: "ئەو كچە لە سەربانی ماڵەكەیان ئاگری لەخۆی بەردابوو، 90%ی جەستەی سووتابوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەمان بۆ كردەوە، ئیفادەمان لە كەسوكارەكەی وەرگرتووە، دەڵێن نەخۆشیی دەروونی هەبووە، بەڵام ئێمە بەدواداچوونی زیاتر دەكەین بۆ ئەوەی بزانین هۆكاری خۆسووتاندنەكەی تەنیا نەخۆشیی دەروونی بووە، یان هۆكاری دیكەی لە پشتەوەیە".

عوسمان سلێمان كە باوكی فاتیمەیە، لە دووەم رۆژی پرسەی كچەكەیدا قسەی بۆ (رووداو) كرد و گوتی: "فاتیمە تەمەنی 13 ساڵان بوو كە تەندروستیی تێكچوو، نەماندەزانی چییەتی، لە ناكاو دەبوورایەوە و دواتر بەهۆش خۆی دەهاتەوە".

ئەوان هەروا دەزانن كچەكەیان شوێنێكی جەستەی ئازاری هەیە، تا ئەو كاتەی تووشی حاڵەتەكەی پێشوو دەبێتەوە. ئیدی دەیبەن بۆ نەخۆشخانە. عوسمان دەڵێت: "بردمان بۆ نەخۆشخانە، پزیشكەكە پێیگوتین كچەكەتان هیچ كێشەیەكی نییە، بیبەن بۆ لای پزیشكی دەروونی، ئێمەش وامانكرد، پزیشكە دەروونییەكە گوتی: كچەكەتان باری دەروونی زۆر زۆر خراپ بووە".

هەر بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە، فاتیمە واز لە خوێندنەكەی دێنێ‌، چونكە چەندینجار لە كاتی دەوامدا بورابووەوە. باوكی فاتیمە دەڵێت: "بردمان بۆ لای چەندین دكتۆر، بەڵام سوودی نەبوو، ناچار بووین لە خوێندن دەریهێنین، فاتیمە زۆر زیرەك بوو، زۆرم پێناخۆش بوو لە خوێندن دابڕا، بەڵام هیچ چارەیەكم نەبوو".

فاتیمە زۆر داوا لە باوك و دایكی دەكات بچێتەوە بۆ قوتابخانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زوو زوو لە هۆش خۆی دەچوو، رێگەیان نەدا. باوكی فاتیمە دەڵێت كچەكەیان رۆژێك باری دەروونی تێكچووە، لە ماڵ دەرچووە و زۆر بەدوایدا گەڕاون نەیاندۆزیوەتەوە، تا رۆژی دواتر پۆلیس ئاگاداری كردبوونەوە كە كچەیان لەسەر رێگای كەركووك – سلێمانی دۆزیوەتەوە.

ئیدی لەو رۆژەوە فاتیمە بەردەوام لەژێر چاودێریی خێزانەكەیدا بووە. باوكی فاتیمە دەڵێت :"یەك دەقە فاتیمەمان بە تەنیا جێنەهێشتووە، هەمیشە خوشكێك یان برایەكی چاودێری دەكرد".

باوكی فاتیمە بەگریانەوە باسی ئەو شەوە دەكات كە فاتیمە خۆی سووتاند و دەڵێت: "سەعات هەشتی شەو بوو، تازە گەڕابوومەوە ماڵەوە، نانی ئێوارەیان بۆ هێنام. خەریكی سەیركردنی تەلەفزیۆن بووین. فاتیمە هەستا بچێتە دەرەوە، گوتم بۆ كوێ؟ گوتی نوێژ دەكەم. دەرگاكەی داخست.

ئێمە هەر لە ژوورەوە بووین، ئەومان لەبیركرد ماوەیەكی پێچوو گوتم ئەرێ كوا فاتیمە هەر نەهاتەوە، چوونە دەرەوە گوتیان فاتیمە لە ژوورەوە نییە".

لەو كاتەدا بە توندی لە دەرگا دەدرێ‌، دراوسێكانیان بینیبوویان ئاگر لەسەربانی ماڵی عوسمان بەرز دەبێتەوە. عوسمان دەڵێت: "كاتێك كوڕەكەم چوو دەرگای كردوە، دراوسێكان گوتیان دووكەڵ لەسەربانی ماڵەكەتان بەرز دەبێتەوە. كاتێك چووینە سەربان بینیمان فاتیمە ئاگری گرتووە، منداڵەكان ویستیان بە ئاو بیكوژێننەوە، بەڵام نەكوژایەوە، بە پەلە چووم بەتانییەكم هێنا و ئاگرەكەم كوژاندەوە".

فاتیمە بەپێی قسەی پزیشكەكان 90%ی جەستەی سووتابوو، بۆیە هیچ ئومێدێك نەبوو كە لە ژیاندا بمێنێ‌.

كەسوكاری فاتیمە لەبەردەم نەخۆشخانە چاوەڕێ بوون هەواڵێكی دڵخۆشكەر ببیستن، بەڵام كاژێر چواری بەرەبەیانی رۆژی 1/1/2019 فاتیمە دەمرێ‌. 

بە گوتەی عەقید ئەفراسیاو، لە ماوەی 31/12/2018 تاوەكو رۆژی 3/1/2019 لە شاری كەركووك چوار ئافرەت هەوڵی خۆلەناوبردنیان داوە، دوویان ئاگریان لە خۆیان بەرداوە و مردوون، دووەكەی دیكەش ویستوویانە بە حەب خۆیان بكوژن، بەڵام كەسوكاریان فریایان كەوتوون و لە مردن رزگاریان كردوون.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : فاتیمە , كەركووك
15365 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.281 seconds