وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

عەقید لەمیعە محەممەد: بە میزاجی شەخسی تەرحیل كرام بۆ هەولێر

لەلایەن رووداو 11/2/2019
عەقید لەمیعە محەممەد، بەڕێوەبەری پێشووی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە گەرمیان
عەقید لەمیعە محەممەد، بەڕێوەبەری پێشووی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە گەرمیان

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەڵێت "بەهۆی میزاجی شەخسیی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان" بۆ هەولێر تەرحیل كراوە، بۆ ئەمەش چەند تۆمەتێكیان خستووەتە پاڵی، بەڵام بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان هۆكاری گواستنەوەكەی بۆ نەگونجان و چەند كێشەیەكی دیكە دەگەڕێنێتەوە.

عەقید لەمیعە محەممەد، بەڕێوەبەری پێشووی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە گەرمیان، هەوڵی زۆری دا بۆ مانەوەی لە پۆستەكەی، بەڵام بڕیاری گواستنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە هەولێر دەرچوو، ئەو نیگەرانە لە بڕیارەكە و بە (رووداو)ی گوت: "ئێمە ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆین، زۆر ئاساییە ئەگەر بەپێی پێداویستی ئیداری و داواكاری بەڕێوەبەرایەتییەك بگوازرێینەوە، بەڵام گواستنەوەی من بەهیچ شێوەیەك كارێكی ئیداری نەبوو، بەڵكو بەهۆی میزاجی شەخسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەهەمان مامەڵەی رژێمی بەعس راگوێزراوم نەك گواسترابمەوە. تەنانەت رێگەیان نەدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتۆچۆی گەرمیانیش بمێنمەوە".

لەبارەی هۆكاری گواستنەوەكەشی، لەمیعە محەممەد دەڵێ: "من لەگەڵ چەند كەسێك لە مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی مامەڵەم دەكرد كە بەدڵی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان نەبوون، ئەو پێشیوابوو من خانەقینچێتی دەكەم، بۆیە گوتبووی نامەوێت لە گەرمیان بیبینم، زۆر هەوڵمدا لە گەرمیان بمێنمەوە و لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەوام بكەم، بەڵام لەڕێگەی هەندێك كەسی دەستڕۆیشتوو لە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریان دا بگوازرێمەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە هەولێر".

لەمیعە محەممەد ئەو دەنگۆیانەش رەتدەكاتەوە كە بەهۆی گەندەڵی و دیارنەمانی پارە بڕیاری گواستنەوەیان دابێت، ئەو دەڵێ: "پێشتر ملیۆنێك و 250 هەزار دینار لەلایەن رێكخراوێكەوە بۆ كڕینی بەنزین و هاتوچۆمان دابین كرا، بەڵام لەوكاتەدا نەتوانرا بۆ ئەو مەبەستە خەرج بكرێت، بۆیە بە ئاگاداری بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، پارەكەمان بۆ پێداویستی بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج كرد، بەڵام ئەم بابەتەیان بەمەبەست گەورە كرد و لە دەستەی دەستپاكی گەرمیان لیژنەیان لەسەر پێكهێنام، دواتر بەهۆی نەبوونی رەگەزی سزایی لە دۆسیەكە، بڕیاری داخستنی هەمیشەیی درا، بۆیە لەمەودوا هەر كەسێك بەوە تۆمەتبارم بكات سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەم".

دوای هاتنیشی بۆ هەولێر ئەو دەنگۆیە بڵاوكرایەوە كە لەمیعە محەممەد چووەتە نێو پارتی، بەڵام ئەوەش رەتدەكاتەوە "پێنج ساڵ بەڕێوەبەر بووم، چەند ساڵێكیش پێشمەرگەی یەكێتی بووم، من یەكێتیم و تامردن خۆم بە قەرزاری مام جەلال دەزانم، قەتیش نابم بە پارتی".

لەمیعە محەممەد باس لەوەش دەكات كە لەلایەن یەكێتی بەڵێنی پۆستیان پێداوە، بەڵام دەیەوێ بگەڕێتەوە گەرمیان: "یەكێتی بەڵێنی چەند پۆستێكی پێدام، بەڵام رەتمكردەوە، تەنیا داواكارم بمگەڕێننەوە بۆ گەرمیان، لە چەند رۆژی داهاتووش پلەكەم بۆ عەمید بەرزدەكرێتەوە، بەمەش دەبمە یەكەم ژنی كورد ئەو پلەیە وەربگرم".

ئاری رەفیق، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لەبارەی گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە بە (رووداو)ی گوت: "ئاگاداری وردەكاری گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە نیم، بەڵام ئەمە راستییە كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی حیزب بڕیار لەسەر دانان یان لابردنی كەسەكان دەدات".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هۆكاری گواستنەوەی لەمیعە محەممەد بۆ نەگونجان و هەندێ كێشە دەگێڕێتەوە، سەڵاح كوێخا بە (رووداو)ی گوت: "ئەم ئافرەتە پێشتر كێشەی زۆر بوو، لەگەڵ كارمەندەكانی نەدەگونجا و مافی هاووڵاتیشی خواردووە، بۆیە دوای چەندین جار ئاگاداركردنەوەی كە خۆی چاك بكات، لەسەر داواكاری دوو هاووڵاتی كە ئەم ئافرەتە پارەی خواردوون، كەیسەكەیمان دایە دەستەی دەستپاكی و خۆشی دانی بەوەدا نا كە پارەكەی وەرگرتووە، بۆیە ئێمە كە دەسەڵاتی پارێزگارمان هەیە لە گەرمیان، پێمانوابوو ئەو ژنە شیاوی پۆستەكە نییە و داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ كرد بیگوازنەوە، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە نەك ئێمە".

گوتیشی "ئەو كەسەی لە شوێنەكەی دانراوە كەسێكی شیاوە، بۆیە ئێمە پێشنیازمان كرد بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بە بڕیاری ئەوان دانراوە، هەرچەندە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان پێیان باش بوو ژنێك دابنرێت، بەڵام ژنێكی وا نەبوو ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرێت".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.281 seconds