وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

شاندی پارتی لەگەڵ لایەنە تورکمان و کریستیانەکان کۆبووەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 11/2/2019
عەلی حوسێن: دانیشتنێکی ئیجابی و زۆر باشبوو

رووداو-هەولێر

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی چوارلایەنی تورکمانی کرد و دواتریش لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەی کریستیان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پێکهاتەی کریستیان، عەلی حوسێن، لێپرسراوی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەکانی بە ئەرێنی ناوبردن و رایگەیاند: "بەیانی کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە تورکمانییەکان ئەنجامدا، دواتر لەگەڵ چەند لایەنێکی کلدان، سریان، ئاشوور و ئەرمەن کۆبووینەوە. هەر ئەمڕۆش لەگەڵ بەرەی تورکمانی و دواتریش لەگەڵ بزووتنەوەی ئاشووری کۆبوونەوەمان دەبێت، ئەجێندای سەردانەکانیش بۆلای ئەو لایەنانە پرسی پێکهێنانی حکومەت و دانیشتنەکانی پەرلەمانە".

عەلی حوسێن گوتی: "راوبۆچوونی ئەوان لەڕووی بەرکەوتەی هەڵبژاردن و نەتەوەیی مافی خۆیانە. بۆیە پێویست بەوە دەکات دانیشتنی راوێژکارییان لەگەڵ ئەنجام بدرێت. دانیشتنەکەش ئیجابی و زۆر باشبوو. بەدڵنیاییەوە بۆ داهاتووش هاوئاهەنگی باش و ئیجابیمان دەبێت".

هاوکات رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی پارتی بە ئەرێنی ناوبرد و رایگەیاند: " کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو. بڕیارە کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ شاندی دانوستاندکار ئەنجام بدەین، توانیمان لەو کۆبوونەوەیە داخوازییەکانمان بخەینەڕوو، هەروەها تێڕوانینی خۆمان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو خستەڕوو، بەشێوەیەکی گشتی باسی ئەوەمان کرد کە دەبێت بەشدارییەکی جیاوازمان لە کابینەکانی دیکە دەبێت".

سەبارەت بەو پۆستانەی لە کابینەی نوێی حکومەت داوایانکردووە، رۆمیۆ ھەکاری گوتی: "لە کۆبوونەوەکەدا باسی پۆستەکان بەشێوەیەکی گشتی لە سەرۆکایەتییەکان کرا. باسی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی سەرۆکی حکومەت و دەستە سەربەخۆکان و راوێژکار لە پەرلەمان و کاروباری گەلی ئێمە لە وەزارەتەکان کرا، هاوکات باسی ئەوەکرا لە نوێنەرایەتییەکانی حکومەت لە دەرەوە یەکێک لەو پۆستانە بدرێت بە نوێنەرێکی ئێمە، بە گشتی باس لە هەموو جومگەکانی هەرێم کراوە".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان






نیشانەکردن : پارتی , کوردستان ,

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 12 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.86 seconds