وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

مستەفا سەید قادر.. ئەو بەربژێرەی كەس قەڵەمی سوور بەژێر ناوەكەیدا ناهێنێ

لەلایەن نەوزاد مەحموود 11/2/2019
مستەفا سەید قادر
مستەفا سەید قادر

رووداو - سلێمانی 

شوفێری تاكسییەكە كە گەیاندمییە شوێنی كارەكەم، سەرسەختانە یەكێتی خۆشدەوێ‌. خۆی گوتەنی پێشمەرگەی شاخ بووە. ئەوەی زۆر پەستی كردووە، جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا بووە لە یەكێتی. شوفێرەكە حەزی لەوەیە بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی حكومەت بكات و پۆستی باشیشیان پێبدرێ "چونكە خەڵكانی پاك و باشیان تێدایە". گریمانەیەك دەخەمە بەردەمی كە گۆڕان بە وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم رازی دەبێت. ئەو بێ سێ و دوو دەڵێ: "كاك مستەفای سەید قادر، ئەو پۆستە وەردەگرێ. حەقی خۆشیەتی".

ئەگەرچی بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان رەتیدەكەنەوە هێشتا هیچ ناوێك لای ئەوانەوە یەكلابووبێتەوە بۆ ئەوەی بیدەنە پارتی، بەڵام هەركاتێك باسی مەیلی چوونە نێو حكومەت بكرێت لەلایەن گۆڕانەوە، ناوی مستەفای سەید قادر دێتە پێشەوە. ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، دەڵێ: "لەو كابینەیە كاتێك گۆڕان داوای جێگری سەرۆكی حكومەتی دەكرد، دەیویست كاك مستەفا بكاتە جێگری سەرۆكی حكومەت، بەڵام یەكێتی ئەو پۆستەی برد و كاك نەوشیروان داوای كرد كاك مستەفا ببێتە وەزیری پێشمەرگە". گوتیشی "راستە ئێستا چەند كەسێك دەیانەوێ بەربژێری گۆڕان بن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، بەڵام ناوی كاك مستەفا زۆر دەهێنرێ".

بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی تاوەكو ئێستا بەڕێوەچوون، بەشداریی بزووتنەوەی گۆڕان بەستراوە بە پۆستەكانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سێ‌ وەزارەتەوە. هەریەكە لە مستەفا سەید قادر، جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی، ئەو ناوانەن كە لەنێو بزووتنەوەكەدا هێشتا یەكێكیان ساخ نەكراوەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی ئەو بزووتنەوەیە دەڵێ :"هەر كاتێك لەسەر هێڵە گشتییەكان لەگەڵ پارتی رێككەوتین، قورس نییە لیستی بەربژێرەكانمان ببەینە كۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی".
بەڵام ئەم بەدواداچوونە زۆرتر بەدوای پرسیارێكدا دەگەڕێ: مستەفای سەید قادر كێیە كە تەنانەت نەوشیروان مستەفاش بەهۆی عومەر مەحموود ئیسماعیلەوە، نەیتوانی لە زیندانی ئەبوو غرێب بیدۆزێتەوە؟

درەنگ گەیشت و زوو دەركەوت

مستەفا سەید قادر مستەفا، ساڵی 1958 لە قەڵادزێ لەدایكبووە. پەیمانگای كشتوكاڵی لە ئەبووغرێب تەواو كردووە. لەو شارۆچكەیەی نزیك بەغدا كە دوای نزیكەی 10 ساڵ جارێكی دیكە بۆی گەڕایەوە، بەڵام بە دەستبەستراوی. لە تەمەنی 14 ساڵیدا پەیوەندی بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانەوە كردووە، 8 ساڵ دواتر بووەتە پێشمەرگە.
بە بەراورد لەگەڵ زۆربەی سەركردەكانی یەكێتی، مستەفای سەید قادر درەنگ چووە شاخ، بەڵام زوو دەركەوت.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، هاوڕێی شاخ و شاری  ئەوە. لەبارەی رۆژانی سەرەتای پێشمەرگایەتی مستەفاوە دەڵێ: "كاتێك ئەو هاتە دەرەوە من لە ناوچەی مەرگە بووم. من لێپرسراوی هێزەكانی ئەو ناوچەیە بووم. بۆ ماوەیەك لە مەڵبەندی راپەڕین بووە جێگری من و دواتر بووە بەرپرسی مەڵبەند، بەماندووبوونی خۆی پێگەیشتووە و یەكێك بوو لە كادیرە باشەكان".
ساڵی 1995 بووە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و شەش ساڵ دواتر بووە ئەندامی مەكتەبی سیاسی. بەپێی گێڕانەوەی بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان، خاڵی هاوبەشی نێوان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا بووە و چەكی بەهێزی دەستی ئەو، لەسەرخۆییەكەیەتی. بۆیە هەر كاتێك ناوی ئەو دەهات بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتییەكی نوێ، مقۆمقۆی نێوخۆیی بەدوای خۆیدا نەدەهێنا.

عومەری ئەبووغرێب و مستەفای شاخ

سەرەتای ساڵی 1990 نەوشیروان مستەفا دەیەوێت بۆ هەندێك كاری رێكخستن دابەزێتە نێو شارەوە، بەڵام دواتر پێشنیازەكە دەگۆڕێ بۆ ناردنی مستەفای سەیدقادر. بەپێی گێڕانەوەی كارزان ئیسماعیل، كە دەڵێ هاوڕێی رێكخستنی نهێنی و پێشمەرگایەتی و زیندانی مستەفا سەید قادر بووم، كاتێك ئەوان دەگەڕێنەوە، ناسنامەیەكی ساختەیان پێبووە و لەو ناسنامەیەدا ئەو ناوی عومەر مەحموود ئیسماعیل بووە.

مستەفا سەید قادر، دەستگیر دەكرێت و رەوانەی ئەبوو غرێب دەكرێت "ئەو زۆر ئەشكەنجە درا، بەڵام ناوی راستەقینەی خۆی ئاشكرا نەكرد و بەرگەی گرت، ئیدی گفتوگۆی نێوان یەكێتی بە سەرۆكایەتی كاك نەوشیروان و رژێمی بەعس دەستیپێكرد، كاك نەوشیروان یەكێك لە مەرجەكانی ئەوە بوو مستەفا سەید قادر ئازاد بكرێت، سەددام حوسێن بە داواكە رازی بوو، بەڵام كاتێك هاتنە پرسگەكە و بە بڵندگۆیەك گوتیان مستەفا سەید قادر بێتە دەرەوە، ئەو نەڕۆشت، پێمانگوت بڕوات بەڵام ئەو پێیوابوو ئەوە بۆ ئاشكراكردنیەتی و نەچوو، لەكاتێكدا كاك نەوشیروان داوای دەكرد".
كارزان ئیسماعیل، هەروەها دەڵێ :"دواتر كاك نەوشیروان نائومێد دەبێت و بە بەرپرسانی حیزبی بەعس دەڵێ كەواتە ئێوە لە سێدارەتان داوە، بەڵام دواتر هەرچۆن بوو ئەو لەزیندان برایە دەرەوە و ئازاد كرا". 

مستەفا سەید قادر لە كۆنگرەی دووەمی یەكێتی لە ساڵی 2001، زۆرترین دەنگی كۆنگرەی بەدەستهێنا. هەربۆیە مام جەلال كردییە جێگری فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە. ئەوە جگە لەوەی كە لە ساڵی 1998 وە تاوەكو 2001 وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە.
وەك هەندێك لە كادر و بەرپرسانی یەكێتی باسی دەكەن، كاتێك ئەو لە یەكێتی جیابووەوە، مام جەلال زۆر نیگەران بوو بە رۆشتنی، چونكە مستەفا سەید قادر، یەكێك بوو لەوانەی لە بەشێك لە كۆبوونەوەكانی یەكێتیدا، باڵباڵێنی بە كارێكی دروست نەدەزانی "تەنانەت دەشیگوت ئەگەر باڵباڵێن هەبێت، با بەئاشكرا بكرێت، بۆ ئەوەی كەس لە نێوان باڵەكاندا یاری نەكات."

پۆستی نییە و دانوستاندنكاری گۆڕانە

دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن نەوشیروان مستەفا، مستەفا سەید قادر، یەكێك بوو لەو سەركردانەی یەكێتی كە دەستبەرداری پۆستەكەی خۆی بوو چووە گردی زەرگەتە. ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پشتیوانییە بەردەوامەكانی نەوشیروان مستەفا بۆ مستەفای سەید قادر، دەڵێ: "ئەوەندە متمانەی پێبوو  كردییە رێكخەری ژووری كارگێڕی و دارایی گۆڕان، دواتر بەربژێری كاك نەوشیروان بوو بۆ وەرگرتنی وەزارەتی پێشمەرگە، چونكە كاك نەوشیروان دەیزانی ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە كە هەموو حیزبەكانی ناو حكومەت بتوانن لەگەڵی هەڵبكەن".

 گوتیشی: "ئێستاش ناوی ئەو دەبرێ بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم، بەڵام جیاوازییەكە ئەوەیە ئێستا كاك نەوشیروان نەماوە".


كوێستان محەممەد، بەو شێوەیە پێناسەی دەكات: "كەسێكی دەستپاك و لەسەرخۆ و ئازا و چالاكە. یەكێكە لەو سەركردانەی یەكێتی كە هاتووەتە ناو گۆڕان و هیچ گەندەڵییەكی لەسەر نەبووە، هەربۆیە كرایە رێكخەری ژووری كارگێڕی و دارایی بزووتنەوەی گۆڕان". 

بەڵام هێشتا ئەوە بەس نییە بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئەو پۆستە وەرگرێ، چونكە ئەوانەی ركابەرێتی دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، ئەندامی خانەی راپەڕاندنن.

ئێستا مستەفای سەید قادر، هیچ پۆستێكی لەنێو گۆڕاندا نییە، بەڵام ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری گۆڕانە بۆ پێكهێنانی حكومەت و تەنانەت ئەو شاندە سیاسییانەش كە پەیوەندییەكانی بزووتنەوەكە لەگەڵ حیزبەكانی دیكە تاوتوێ دەكەن. هەر بەهۆی پەیوەندییە باشەكانییەوە، بووەتە ئەو بەربژێرەی هیچ حیزبێك قەڵەمی سوور بە ژێر ناوەكەیدا ناهێنێ. مستەفا چاوڕەش دەڵێ: "یەكێك بوو لەو سەركردانەی گۆڕان، كاتێك بەجێشیهێشتین، پەیوەندی دۆستانە و برایانەی لەگەڵ ئێمە تێكنەدا و وەك هاوڕێ ماوەتەوە".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 14 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.187 seconds