وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

"پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ رێواس فایەق یەکلابووەتەوە"

لەلایەن فەلاح نەجم 11/2/2019
رێواس فایەق
رێواس فایەق

رووداو - هەولێر

پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەبێ و "دەدرێ بە کەسێک لە دەرەوەی بنەماڵەی تاڵەبانی".

عارف قوربانی، نووسەر و رۆژنامەڤان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "گفتوگۆی رۆژنامەنووس"ی رادیۆی رووداو رایگەیاند، یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی یەکلاکردووەتەوە، چونکە پێشتر لە مەکتەبی سیاسی وا یەکلاکراوەتەوە کە قوباد تاڵەبانی سەرپشک بکرێت لە هەڵبژاردنی پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەو هەر کامیانی هەڵبژارد پۆستەکەی دیکەیان بدرێتە کەسێک لە دەرەوەی بنەماڵەی تاڵەبانی.

بەگوتەی عارف قوربانی، تاڕادەیەکی زۆر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ یەکێتی یەکلابوونەتەوە، پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ قوباد تاڵەبانی دەبێ و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ کەسێک دەبێ لە دەرەوەی بنەماڵەی تاڵەبانی، ئەوەش یەکلابووەتەوە و رێواس فایەق بەربژێرە بۆ ئەو پۆستە.

عارف قوربانی، کە رۆژنامەڤانێکی نزیک لە سەرکردایەتیی یەکێتییە، دەشڵێت "پێشتر باس لەوە دەکرا قوباد تاڵەبانی بکرێتە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەوە سەریبگرتایە ئەگەری زۆر بوو بێگەرد تاڵەبانی بکرێتە سەرۆکی پەرلەمان".

لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی رابردوو، یەكێتی بە بردنەوەی 21 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بووە هێزی دووەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان. بەوەش پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بووەتە بەركەوتەی ئەو حیزبە، کە خوولی پێشوو بە بزووتنەوەی گۆڕان درا.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.219 seconds