وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی

لەلایەن شکار ئەحمەد 11/2/2019
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە: لەبەردەم داواکاری گشتی دانی بەوەدانا کە ئاگادارکراوەتەوە
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە: لەبەردەم داواکاری گشتی دانی بەوەدانا کە ئاگادارکراوەتەوە

رووداو – هەولێر

دوای زیاتر لە 5 ساڵ دەردەكەوێ كچە قوتابییەك لە پۆلی پێنجی ئامادەیی دەرنەچووە و چووەتە زانكۆش. دواتر لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە قۆناغی ئامادەیی. پەروەردەی سلێمانی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەكە پێكهێناوە. بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش دەڵێت "ئەو قوتابییە هەموو ساڵێک ئاگادارکراوەتە کە تاقیکردنەوەکانی بکات بەڵام ئامادەنەبووە و فێڵی کردووە".

سۆزیار فاتیح محەممەد، خەڵكی دەربەندیخانە و ئەمساڵ لە كۆلێژی وەرزشی زانكۆی سەڵاحەدین وەرگیراوە، سۆزیار مانگێكیش دەوام دەكات، بەڵام دەیگەڕێننەوە بۆ ئامادەیی. سۆزیار بە (رووداو)ی گوت: "ساڵی 2012-2013 پۆلی 10ی ئامادەیی بووم، لە وانەی بیركاری پەڕینەوەم هەبوو، لە پۆلی 11 تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمم دا، بەڵام بۆ تاقیكردنەوەی دووەم ئاگادارنەكرام، پۆلی 11 و 12م تەواو كرد و لە كۆلێژی وەرزشی زانكۆی سەڵاحەدین وەرگیرام، هەموو شتكیش بەئاسایی دەڕۆیشت، بەڵام بڕوانامەكەیان هەڵوەشاندمەوە".

سۆزیار دەشڵێت: "لە مانگی 11ی 2018 بە رێكەوتی ساڵی 2017 بەڕێوەبەری قوتابخانە، بەڵێننامەیەكی بە باوكم واژۆ كردووە كە گوایە كاتی خۆی منیان ئاگادار كردووەتەوە لەوەی هەردوو وەرزەكە تاقیكردنەوە بكەم و ژێربەژێریش كێشەكە چارەسەر دەكەن، ئینجا بە تەلەفۆن ئاگاداریان كردمەوە بڕوانامەكەم لە كۆلێژ وەربگرمەوە و بگەڕێمەوە دەربەندیخان، هەڕەشەی ئەوەشیان كرد ئەگەر وانەكەم پەیوەندی بە كۆلێژەكەوە دەكەن و كۆتایی بە خوێندنەكەم دێنن".

سۆزیار پێیوایە بووەتە قوربانی هەڵەی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكەی :"من هەموو كاتێك ئامادەبووم بۆ تاقیكردنەوە و چاوەڕێ بووم، بەڵام دوو پۆلی دیكەشم بەبێ پەڕینەوە بڕی و ئاگاداریان نەكردمەوە، ئێستاش دوای 5 ساڵ كە لە زانكۆ وەرگیراوم و دەوامم كردووە، ئینجا دەمگەڕێننەوە بۆ پۆلی 10".

بەڕێوەبەری قوتابخانەی خاك رۆژی 15/11/2018 بە نووسراوێك داوای لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان كردووە، بڕوانامەی سۆزیار هەڵبوەشێندرێتەوە، ئەوانیش لە 18/11/2018 داوا لە زانكۆی سەڵاحەدین دەكەن بڕوانامەی قوتابییەكە بگەڕێننەوە، بۆیە زانكۆی سەڵاحەدین سێ‌ رۆژ دواتر بڕیاری هەڵوەشانەوەی فەرمانی وەرگرتنی سۆزیار لە زانكۆكەیان دەردەكات.

ئەو قوتابییە نزیكەی سێ مانگە گەڕاوەتەوە ماڵەوە و دەڵێت: "بەهۆی هەڵەی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەكەم خوێندنی ئەمساڵی زانكۆم لەدەستچوو، داوای پێكهێنانی لیژنەم كرد، ئەگەر لیژنەكە كێشەكەم بۆ چارەسەر نەكات، لە دادگای كارگێڕیی هەولێر سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەم".

مامۆستا عەدنان عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئامادەیی خاك لە دەربەندیخان دەڵێت، ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەڕێوەبەری پێشووی قوتابخانەکە بەڵام هەڵەکە لە قوتابییەکە بووە و هەموو ساڵێک ئاگادارکراوەتەوە بەڵام ئامادەنەبووە ئەو تاقیکردنەوەیە بکات.

مامۆستا عەدنان عەلی بە (رووداو)ی راگەیاند: "سۆزیار فێڵی لە ئێمە و كەسوكارەكەشی كردووە، بەڵام نەمانهێشت بەسەریاندا تێپەڕێ، ئەو زانیویەتی وانەی پەڕینەوەی هەیە و تاقیكردنەوەی نەكردووە، بەڵام قسەی نەكردووە".

ئەی چۆن ئەوان بڕوانامەكەیان داوەتە قوتابییەكە؟ مامۆستا عەدنان گوتی: "یاریدەدەرەكەم لەبیری چووە كە پەڕینەوەی هەیە و بڕوانامەكەی داوەتەوە، دوای هەفتەیەك هات و گوتی بڕوانامەی قوتابییەكم داوەتەوە كە وانەی پەڕینەوەی هەبووە، بۆیە دەستبەجێ سەرووی خۆمان ئاگاداركردەوە".

بەڕێوەبەری قوتابخانەكە دەشڵێت: "هەر ئەوكاتە كەسوكاری قوتابییەكەمان ئاگاداركردەوە كە بەهۆی كەمتەرخەمی خۆیەوە تاقیكردنەوەكەی نەكردووە، بەڵام ئەوان بڕوانامەكەیان نەهێنایەوە، بۆیە خۆم چوومە هەولێر و بڕوانامەكەم لە زانكۆ هێنایەوە، تەنانەت مافی ئەوەشم پێدا ساڵێكی دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگیرێ".

بۆچی پێشتر تاقیكردنەوەیان بە سۆزیار نەكردووە؟ مامۆستا عەدنان گوتی: "ئەم تۆمارە كە وانەی پەڕینەوەی هەبووە هی سەردەمی من نییە، بەڵكو هی دوو ساڵ و دوو بەڕێوەبەری پێش من بووە، بۆیە ئاگادار نەبووم، من دەمتوانی ویژدان و ئەخلاقی پیشەیی خۆم وەلابنێم و نمرەی بۆ دابنێم بەبێ ئەوەی كەس پێی بزانێ، بەڵام ئەمەم نەكرد، نمرە و تۆمار و بڕوانامە موڵكی گشتییە و دەرچوواندنی قوتابییەكی كەوتوو بە هەدەردانی موڵكی گشتییە، من لەسەر موڵكی گشتی هاتوومە دەنگ و سەرووی خۆم لێ ئاگادار كردەوە".

مامۆستا عەدنان عەلی گوتیشی "رۆژی یەکشەممە 10-2-2019 لەبەردەم داواکاری گشتی قوتابییەکە خۆی دانی بەوەداناوە کە ئەو تاقیکردنەوەیەی پۆلی 10ـی نەکردووە و گوتیشی ئاگادارکراومەتەوە. دادگاش بێتاوانی قوتابخانەکەی لەو پرسەدا دەرکرد". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لیژنەیەكی لەسەر ئەم كەیسە پێكهێناوە، بەرپرسێكی پەروەردەی سلێمانی بە (رووداو)ی گوت: "لیژنەكە لەسەر بەڕێوەبەر و كارگێڕی قوتابخانە پێكهاتووە، چونكە ئەو داتابەیسەی تۆماری بڕوانامە كە هەیە هەمووی كۆدی خۆی هەیە و تەنیا لەلای بەڕێوەبەری قوتابخانەكە هەیە، بۆیە دەبێت هۆكاری ئەم هەڵەیە بزانرێت و ئیجرائات لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە هۆكاری دروستبوونی كێشەی خوێندكارەكەن".

مامۆستا شاهۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان لەبارەی لیژنەكە بە (رووداو)ی راگەیاند: "لیژنەكە لەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانە و كارگێڕی قوتابخانەكە پێكهێنراوە و دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، دواتر راپۆرتی خۆیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرزدەكەنەوە و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێ كە كەمتەرخەم بوون".

لیژنەكە دەستبەكار بووە و هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی لیژنەكەن، مامۆستا عەدنان عەلی گوتی "لیژنەكە لەسەر ئێمە پێكهاتووە، هەموو بەڵگەكانمان داوە بە لیژنەكە، ئەوانیش داویانە بە داواكاری گشتی، رۆژی یەكشەممە 10/2/2019 داواكاری گشتی من و یاریدەدەرەكەمی بانگ كرد و هەموو روونكردنەوەیەكمان داوە پێیان، چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی ئەوانین".

کۆمێنتەکان

 
hershhaji | 11/2/2019
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/2/2019
slaw
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : قوتابی
54208 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.188 seconds