وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كامیان دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان؟

لەلایەن نەوزاد مەحموود 11/2/2019
رێواز پشتی بە سەركردایەتی یەكێتی قایمە و بێگەردیش بە پاشناوەكەی
رێواز پشتی بە سەركردایەتی یەكێتی قایمە و بێگەردیش بە پاشناوەكەی

رووداو-سلێمانی 

هێشتا هەردوو باڵەكەی یەكێتی نەیانتوانیوە لە نێوان بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایەقدا، ئەو ناوە یەكلایی بكەنەوە كە دەبێتە بەربژێری یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان. ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ: "ئەگەر بە گفتوگۆ نەگەیشتینە ئەنجام، ناچارین لە رێگای دەنگدانی سەركردایەتییەوە یەكێكیان هەڵبژێرین". بەڵام ئەندامێكی دیكەی سەركردایەتی ئەو حیزبە دەڵێت: "لەو حاڵەتەدا دەبێ‌ پۆستەكەی قوباد تاڵەبانیش بخرێتە دەنگدانەوە، ناكرێ دوو تاڵەبانی هەردوو پۆستەكە وەربگرن".


لە دوای رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی 18ی ئەم مانگە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێ و پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بدرێتە یەكێتی، هەردوو باڵەكەی یەكێتی (ماڵی تاڵەبانی و باڵی كۆسرەت رەسوڵ) لە گفتوگۆی چڕوپڕدان بۆ ئەوەی یەكێك لەو دوو ژنە بكەنە سەرۆكی پەرلەمان. بەڵام سێ میكانیزم هەن بۆ ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی یان رێواز فایەق ئەو پۆستە وەربگرێ‌.

فەرید ئەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، باس لە میكانیزمی یەكەم دەكات كە ئێستا كاری لەسەر دەكرێت، ئەویش گفتوگۆی سەركردەكانی یەكێتییە. وەك ئەسەسەرد باسی دەكات، دەبێ لەو چەند رۆژە كەمەی لەپێشیانە، بە گفتوگۆ رێكبكەون لەسەر یەكێك لە ناوەكان :"ئەگەر لە حاڵێكدا گفتوگۆ ئەو گرێیەی پێنەكرایەوە، لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی بە دەنگدان یەكلایی دەكەینەوە".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی، بۆ رابردوویەكی نزیك دەگەڕێتەوە كاتێك حیزبەكەی كەوتە بەردەم هەمان ململانێ و ركابەری لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەوكاتیش دانوستاندنە نێوخۆییەكانیان بە ئەنجامێكی نەگەیاندن و ناچاربوون فایلەكە ببەنە نێو كۆبوونەوەی سەركردایەتی "بە دەنگدان ئەوە چارەسەر كرا و كەسیش گلەیی نەبوو". میكانیزمی سێیەمیش ئەوەیە كە هەردوو كاندیدەكە بچنە نێو پەرلەمان و پەرلەمانتاران یەكێكیان هەڵبژێرن، بەڵام ئەسەسەرد دەڵێت :"بیر لەوە ناكەینەوە هەردوو ناوەكە بدەینە پەرلەمان بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكان بڕیاری لەسەر بدەن".

كاندیدكردنی بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایەق، بۆ ئەوەی یەكێتی یەكێكیان بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكات، ئاماژەیەكی روونی بەردەوامیی دەستشكاندنەوە و گرەوی باڵەكانە لەسەر ئەوەی كێ زۆرترین بەربژێری لە پۆستە باڵاكانی حكومەت و پەرلەماندا هەبێت. هەربۆیە لە سەرەتای پرۆسەكەشەوە كاتێك دەركەوت ماڵی تاڵەبانی ژنێك بەربژێر دەكەن بۆ ئەو پۆستە، باڵی كۆسرەت رەسوڵیش ژنێكیان هێناوەتە بەرامبەری، ئەگەر لەو بەهێزتر نەبێت، لاوازتر نییە. هەردوولاش دڵنیان لەوەی سەرۆكی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ژنێكە.

فەرید ئەسەسەرد، پێیوایە مادام توانیویانە لەڕێگەی دەنگدانەوە مەسەلەی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە، دەتوانن لەهەمان رێگاوە ئەو پرسەش چارەسەر بكەن "ئەگەر بە گفتوگۆ یەكلا نەبووەوە، كەواتە دەبێت بە دەنگدانی سەركردایەتی بێت. شتێك لای ئێمە بەناوی هاوكێشە نەماوە و هاوكێشە نییە، مەرج نییە بگوترێ مادام خولی پێشوو وابووە دەبێت ئەمجارەش وابێت. یان بە گفتوگۆ یان هەڵبژاردن".

 ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كە نزیكە لە باڵی كۆسرەت رەسوڵەوە، دەڵێ ماڵی مام جەلال كار بۆ ئەوە دەكەن بێگەرد تاڵەبانی ئەو پۆستە وەربگرێ‌ و قوباد تاڵەبانی لە ململانێی باڵەكان دوور دەخەنەوە "چونكە پێیانوایە قوباد تاڵەبانی بە توانا و شارەزایی خۆی ئەو پۆستە وەردەگرێ، بەڵام ئەوان بە وەرگرتنی جێگری سەرۆكی حكومەت پشكی خۆیان وەرگرتووە و تەنیا دوو پۆستی سیادی هەیە، جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان، وەزارەتەكان پۆستی سیادی نین. ئەگەر قسە بێتە سەر دەنگدانی فراكسیۆنیش ئەوان 5 كەسیان هەیە".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، هەروەها دەڵێ "كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و لاهور تاڵەبانی و رەفعەت عەبدوڵڵا پشتیوانی لە رێواز فایەق دەكەن پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێ‌، لەو 50 كەسەی سەركردایەتیش، 28 كەسیان پشتیوانی رێواز فایەق دەكەن، هەر بۆیە ئێستا كارتە بەهێزەكە زۆرتر لای رێوازە". 

بەڵام هێشتا ئەوە بەمانای ئەوە نایەت كە ماڵی تاڵەبانی هەروا بەئاسانی دەستبەرداری پۆستە سیادییەكانی ناو حیزب و پشكەكەی بن لە دەسەڵاتەكانی دیكە. بەپێی ئەو زانیارییانەی (رووداو) دەستیكەوتوون، كۆسرەت رەسوڵ سوورە لەسەر ئەوەی ئەمجارە یەكێك لە پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستان بە دەست بەربژێرێكی خۆیەوە بێت. هەرچەندە ماڵی تاڵەبانی، پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر ئەو حیساب دەكەن.

بەپێی قسەی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی، چەند رۆژێك پێش ئێستا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لە پیرمام چاوی بە مەسعود بارزانی كەوتووە و باسی رێككەوتننامە نوێیەكەی پارتی و یەكێتییان كردووە :"بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و هەڵوێستی پارتی لەوبارەوە پێیگوتووە، ئەوان وەك پارتی پشتیوانی ئەو كەسە دەكەن كە یەكێتی یەكلایی دەكاتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و ڤیتۆیان لەسەر کەس نییە". 

(رووداو) پەیوەندی بە چەند پەرلەمانتارێكی پارتییەوە كرد لەبارەی ئەوەی ئەگەر یەكێتی ئەو كێشەیە بخاتە كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە، ئەوان چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەن. وەڵامێكی هاوبەش لە نێوان پەرلەمانتارانی پارتیدا هەیە لەوبارەیەوە: "نامانەوێ یەكێتی ئێمە ئیحراج بكات و باشترە خۆی یەكێكیان یەكلا بكاتەوە". 

(رووداو) لە رێگای چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتییەوە زانیویەتی، كۆسرەت رەسوڵ لە پێناوی ئەوەی بتوانێ بەهێزتر پێداگیریی لەسەر رێواز فایەق بكات، دەربازی كوڕی لە ركابەرێتی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت كشاندووەتەوە "دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پۆستی وەزارەت وەرناگرێت و ئەو ناخرێتە نێو هاوكێشەكانی بەربژێری پۆستە سیادییەكانەوە". ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی وایگوت.

لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی رابردوو، یەكێتی بە بردنەوەی 21 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بووە هێزی دووەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان. بەوەش پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بووەتە بەركەوتەی ئەو حیزبە. 

هەریەك لە بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایەق، بە تایبەتمەندییە جیاوازەكانی خۆیانەوە چوونەتە نێو ركابەرێتییەوە و تاوەكو یارییەكە دەكەوێتە كاتی زیادكراو كە ئەویش كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتییە، لە لۆبیكردنی خۆیان بەردەوام دەبن. 

بەڵام بەرپرسێكی یەكێتی كە لە باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی نزیكە، پێیوایە بێگەرد تاڵەبانی، زۆرتر پابەندی بڕیارەكانی حیزبە و ئەوەش وایكرد لە چوار ساڵی رابردوودا، رۆڵی زۆرتر بگێڕێ :"لە بەشێك لە شاندەكانی دانوستاندنی یەكێتی لەگەڵ حیزبەكان ئەو ئەندام بووە و تەنانەت گۆڕانیش لە زۆر پرسدا رایان ئەرێنی بووە لەسەری. لەو دواییانەشدا رۆڵی چالاكی هەبوو لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا، بۆیە چانسەكە زۆرتر رووی لەوە و دوور نییە ببێتە یەكەمین ژن كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێ".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 15 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 20 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.188 seconds