وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پۆستەكەی قوباد تاڵەبانی دەخرێتە دەنگدانەوە

لەلایەن نەوزاد مەحموود 11/3/2019
"'جگە لە قوباد تاڵەبانی، خەڵكی دیكەشمان هەیە كە دەیەوێ بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێ"

 رووداو - سلێمانی 

یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەندامانی ئەو شاندەی دەستنیشان كردووە كە بڕیارە بەمنزیكانە لەگەڵ پارتی كۆببنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو پۆستانەی بەركەوتەی یەكێتین لە كابینەی داهاتوودا، بەڵام كێشەی ئێستای یەكێتی ئەوەیە پۆستەكان بەشێوەیەك دابەش بكات، هەردوو باڵی ماڵی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ رازی بكات. 

نەسروڵڵا سورچی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوـی راگەیاند "سەرجەم ئەو پۆستە سیادییانەی یەكێتی لە پەرلەمان ‌و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەریاندەگرێت‌ بە دەنگدانی سەركردایەتی یەكلایی دەكرێنەوە، دیارە تەنیا بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دوو خاتوونی سەركردایەتی؛ بێگەرد خان ‌و رێواز خان خۆیان بۆ ئەو پۆستە بەربژێركردووە، ئەوانیش بەدەنگدان یەكلایی دەكرێنەوە، جگەلەوان جارێ‌ باسی پۆست بۆ كەسی دیكە نەكراوە، هەر پۆستێكی سیادی دیكەش بەر یەكێتی بكەوێت، بە نموونە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت بەدەنگدانی ئەندامانی سەركردایەتی یەكلایی دەكرێتەوە".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی باسی لەوەش كرد "بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ‌و بەرەوخوار لیژنەیەك یەكلایی دەكاتەوە بۆ ئەوەش CV لە ئەندامان وەرگیراوە". 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە (رووداو)ی راگەیاند: "پەسەندترین رێگا دەنگدانی ئەندامانی سەركردایەتییە لەسەر هەموو پۆستەكان. دوای گەڕانەوەی شاندەكەمان لە كۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ پارتی، ناوی بەربژێرەكان دەخرێنە دەنگدانەوە"، بەڵام زانیارییەكانی نێو ئۆرگانەكانی یەكێتی باس لە پەیدابوونی بۆچوونێكی دیكە دەكەن، ئەویش گۆڕینی هەندێك لەو پۆستانەیە كە داوای دەكەن.

رۆژی 4ی ئاداری 2019  پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكیان سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد. ئێستا پارتی چاوەڕێی ناوی بەربژێرەكانی یەكێتی دەكات و یەكێتیش دەڵێ تاوەكو ئێستا نازانین بەركەوتەی ئێمە لەنێو حكومەت چییە. هەر بەو هۆیەوە، كۆبوونەوەیەكی دیكەی باڵای پارتی و یەكێتی پێویستە بۆ بەگەڕخستنی شەمەندەفەری پێكهێنانی حكومەت.

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ دەبێت لیژنەكان دەستبەكار ببن لەگەڵ پارتی و لەسەر بەركەوتەی یەكێتی پێكبێن "ئەوكات كۆبوونەوەی سەركردایەتی بڕیار لەسەر هەموو بەربژێرەكانی خۆی بدات بۆ پەرلەمان و حكومەت". بەڵام ئەندامێكی دیكەی سەركردایەتی یەكێتی باس لە پەیدابوونی بۆچوونێكی دیكە دەكات لەنێو سەركردایەتی یەكێتیدا: "بەشێك لە سەركردایەتی پێیانباشە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەرنەگرین، لە جیاتی ئەوە داوای پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ بكەین".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی هەرچەندە دەشزانێ بەهۆی رێككەوتنی گۆڕان و پارتییەوە ئەوە كارێكی ئاسان نابێت، بەڵام پێیوانییە بەو هۆیەوە لەگەڵ پارتی رێككەوتنەكەیان تێكبچێت "ئەگەر سەرۆكی پەرلەمان وەربگرین، رەنگە هەندێك گۆڕانكاری بكرێ لەو پۆستانەی بەركەوتەی یەكێتی دەبن".

دوو ئەندامی سەركردایەتی ركابەرێتی دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، هەر یەكێك لەوانە نزیكە لە ئاراستەیەكی نێو حیزبەكەی. ئەندامەكەی سەركردایەتی دەڵێت: "بەڵام ئەوە نابێتە گرفتێكی هێندە قورس كە یەكلایی نەكرێتەوە، چونكە پۆستەكان زۆرن، ئەگەر لەگەڵ پارتی بە تەواوی بیبڕێنینەوە، ئەوكات دەتوانین بۆچوونە جیاوازەكانی نێوخۆمان یەكبخەین".

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی پارتی دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی حیزبەكەی، رۆژی یەكشەممە 10ی ئادار لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "چاوەڕێین برادەرانی یەكێتی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، چونكە لە گفتوگۆكانمان ئەوەمان راگەیاندبوو كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان تەواو بكرێت و كاندیدی خۆیان دیاری بكەن. دواتر رێكارەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بگیرێنەبەر".

بڕیار بوو رۆژی هەینی رابردوو سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە، بەڵام دواتر ئەندامانی سەركردایەتی ئاگادار كرانەوە كە كۆبوونەوەكە دواخراوە. مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رەتیدەكاتەوە دواخستنی كۆبوونەوەكە بەهۆی ناكۆكی نێوخۆیی بووبێت لەسەر پۆستەكان و دەڵێ "هەڤاڵان بە باشی دەزانن كە بەرچاومان روون بێت پۆستەكانمان چین. هەركاتێك پۆستەكانی نێو حكومەتیشمان یەكلایی بووەوە، ئەوكات بە یەك دانیشتنی سەركردایەتی بەربژێرەكان بۆ پەرلەمان و حكومەت یەكلایی دەكەینەوە". 

لە نێو سەركردەكانی یەكێتیدا، باس لە چەندین شێوازی جۆراوجۆر دەكرێت بۆ یەكلاكردنەوەی بەربژێرەكانیان. ئەندامێكی دیكەی سەركردایەتی ئەو حیزبە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، ئەو بۆچوونە بەلاواز دەزانێ كە حیزبەكەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەرنەگرێت لە پێناو بەدەستهێنانی وەزارەتی ناوخۆ و جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان "ئێمە دووەم لایەنی براوەی هەڵبژاردنین و دەبێ سەرۆكایەتییەكمان لابێت، خۆ پارتی هیچكام لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتمان ناداتێ و هەر دەبێت سەرۆكی پەرلەمان وەربگرین".

بەپێی ئەو زانیارییانەی (رووداو) لە چەند سەرچاوەیەكی یەكێتییەوە وەریگرتوون، یەكێتی جگە لە سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت، 5 وەزارەت‌ و چەند دەستە‌ و بریكارێك وەردەگرێت. وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و تەندروستی و پێشمەرگە و شارەوانییەكان و خوێندنی باڵا، لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆك یان جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە. بەڵام یەكێتی هەوڵی زۆر دەدات بۆ وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆ تاوەكو قادر حەمەجان، بۆ ئەو وەزارەتە دابنێ كە ئێستا ركابەرێتی قوباد تاڵەبانی دەكات بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت.

لەلایەكی دیكەوە، هەریەكە لە رێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی، پێداگیری دەكەن لەسەر وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمان، هیچیشیان ئامادەنین پۆستی حكومی وەربگرن. ئەمەش یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی قورس كردووە. 

هەر بەپێی زانیارییەكان دەگوترێ‌ بەشێك لە یەكێتییە تاڵەبانییەكان جۆرێك لە پەشیمانییان پێوە دیارە لەو رێككەوتنەی لەگەڵ پارتی كراوە، چونكە واژۆی كۆسرەت رەسوڵ لەسەر رێككەوتنەكەیە.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، دەڵێ كۆبوونەوەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی شاندی دانوستاندنكاری یەكێتی و ئەو پۆستانە بووە كە داوای دەكەین و بەو نزیكانە لەگەڵ پارتی كۆدەبینەوە "هەركاتێك پۆستەكانمان یەكلایی بوونەوە، بەربژێرەكان بە هەڵبژاردنی سەركردایەتی دیاریدەكرێن و جگە لە قوباد تاڵەبانی، خەڵكی دیكەشمان هەیە كە دەیەوێ بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێ".

بەڵام هەر دوای كۆبوونەوەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی نەیگوتووە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرن "تاوەكو ئێستاش داوای هیچ پۆستێكمان نەكردووە و چاوەڕوانی كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتی و پارتین".

بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، پارتی پەیوەندی بە یەكێتییەوە كردووە و داوای لێكردوون لەوە زۆرتر پرۆسەكە دوانەخەن. لەكاتێكدا لەبەر یەكێتی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دواخراون. هەرچەندە بەپێی بانگهێشتنامەیەكی ڤالا فەرید، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كراوە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمان كۆدەبێتەوە، بەڵام لەو كۆبوونەوەیەشدا پێناچێت یەكێتی بتوانێ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێ.


کۆمێنتەکان

 
Khoshi Tahir | 11/3/2019
ئەو نوسینە گۆتنەکی نووسەر و بیرمەندی بەریتانی ( جۆرج بەرنارد شۆ)م بەبیر دەینیتەوە ،کە دەڵێ مرۆڤ زۆر باس لەو چشتە دەکا کە نیتی (نیەتی) ، ئەو دەڵێ ئەمن زۆر ناوی پارە دەینم چونکە بێ پارەمە . ییکێتیش نە پێشان ئەگەر لە بەر (چەترەکەی مام) یان لە ترسی گۆپاڵەکەی مام جەلال نەبایە و نە هەوکەش نە یەک دەنگ و نە یەک رەنگ و نە یەک هەڵوێستن ناویشیان لە حزبەکەیان نایە یێکێتی ، بە ئینگلیزی بەوە دەگۆترێ sarcasm

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.469 seconds