وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هێزە عێراقییەکان لە گەڕەکە کوردییەکانی پردێ زانیاری لەبارەی خەڵك کۆدەکەنەوە

لەلایەن هیوا حوسامەدین 11/4/2019
موختارەکانی پردێ: کۆکردنەوەی زانیاری ئامانجی سیاسی لە پشتە

رووداو - پردێ 

هه‌فته‌یه‌كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان، ته‌نگیان به‌ موختاره‌كانی شارۆچكه‌ی پردێ هه‌ڵچنیوه‌ و له‌ رێگەی فۆرمێكه‌وه‌ داوایان لێكردوون زانیاری وردیان له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ پێبده‌ن.


به‌شێك له‌ موختاره‌كان فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردووەته‌وه‌ و به‌شێكی دیكه‌یان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ ئامانجێكی سیاسی ده‌زانن، ده‌ڵێن: پۆلیسی فیدراڵی له‌و رێگەیه‌وه‌ ده‌یه‌وێ ژماره‌ و ناوی كارمه‌ندانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی دانیشتووی ناوچه‌كه‌ی ده‌ستبكه‌وێت.

شەهید ئارام، موختاری گه‌ڕه‌كە لە پردێ و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئه‌م كاره‌ ئامانجی سیاسی له‌ پشته‌، فۆڕمه‌كه‌ ده‌بێ وێنه‌ی سه‌رۆكی خێزانی له‌سه‌ر بێت و ناو ژماره‌ی مۆبایلی تێدا بێت، دەبێت کەسەکە ئاماده‌ی هه‌موو لێپێچینه‌وه‌یه‌ك بێت و زانیاریش بدات له‌سه‌ر ئه‌و میوانانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن". 

پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌ ته‌نیا گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و، ئیداره‌ و پۆلیسی پردێ ئاگاداری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌ نین و پێشنیازیان بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان كردووه‌ ده‌ست له‌ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌ هه‌ڵبگرن، كه‌ ترسی له‌ دڵی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ دروست كردووه‌.

عه‌بدولموتەڵیب، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی پردێ دەڵێ "ئه‌و فۆرمی زانیارییانه‌ی له‌لای ئێمه‌ هەن،‌ ئاماده‌ین پێیان بده‌ین، چونكه‌ پێشتر زانیاریمان كۆكردووەته‌وه‌ و ئامارمان له‌لایه، کە‌ هه‌مان ئه‌و موختارانه‌ كۆیانكردوونەته‌وه‌، تەنیا ده‌ست له‌و فۆرمانه‌ هه‌ڵبگرن، ئێمه‌ ئاماده‌ین وه‌كو ئیداره‌ی پردێ پێیان بده‌ین".

به‌شێك له‌ موختاره‌كان و دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی پردێ، داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و حیزبه‌ كوردستانییه‌كان كردووه‌؛ هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌ بده‌ن و رێگری بكه‌ن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی.

له‌ رێگەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌، هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه‌ دراوه،‌ به‌ڵام هێشتا‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان پێداگری له‌ پڕكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ جار له‌گه‌ڵ موختاره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و، داوای زانیارییه‌كانیان كردووه‌.

دیلان غه‌فوور، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێ "ئێمه‌ به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ كردووه‌ و  له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان رێکكه‌وتووین، ده‌بێ ئه‌و فۆڕمه‌ كاری پێنه‌كرێت و داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵك پڕینه‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ وه‌رگرتنی زانیاری كاری ئه‌و هێزانه‌ نییه‌ و ئامانجی دیكه‌یان هه‌یه‌".

كورد زۆرینەی‌ دانیشتووانی پردێ پێکدەهێنن، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی شه‌ڕی داعش تێیدا نیشته‌جێبوون، به‌ڵام دابه‌شكردنی فۆرمی زانیاری ته‌نیا ماڵه‌ كورده‌كانی گرتووەته‌وه‌. 

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.234 seconds