وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 12/7/2017
خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەیانەوێت بەشداری گشتپرسی بکەن

رووداو - کەرکووک 

چارەنووسی دەیان شار و شارۆچکە و گوند بە پانتاییەکی زۆرەوە بە ناسناوی کێشەلەسەر، لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە هەڵاوەسراوی ماونەتەوە.
 

شەڕی داعش، زۆربەی ئەو ناوچانەی خستەژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگە و رێێ چل شەوە بە شەوێک بڕدرا، ئێستاش هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە هیوای خۆیان لەسەر گشتپرسی هەڵچنیوە، بەڵام شکستەکانی رابردوو، ئەوانی گەیاندووەتە ئەو بڕوایەی کە سەرکەوتن یەک کلیلی هەیە ئەویش یەکگرتن و یەکبوونە. 

بزووتنەوەی گۆڕان کە رەخنەگری سەرەکی سپاردنی چارەنووسی ئەو ناوچانە بە ماددەی 140 بوو، تا ئێستاش ئەسپی سەربەخۆیی لە هۆڵی 140 مۆڵ داوە.

حەکیم عوبێد، باژێروانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کەرکووک بە رووداوی راگەیاند "ئەو هەنگاوانەی ئێستا نراوە لە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان چین بۆ ئەوەی متمانەمان بەوە بێت کە سەدا سەد دەتوانین لەو سنوورانە دەنگ بێنین، بەڕاستی دەسەڵاتداری کوردی و حکومەت هەنگاوی جددیان بۆ ئەوە نەناوە، پاشان رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ عێراق لەسەر ماددەی 140 چی لێ دێت، کە بەغدا جێبەجێی نەکردوە و تا ئێستا بمانەوێ لەو رێگەیەوە بیگێڕینەوە".

یەکێتی هاوپەیمانی پارتی لە هەولێر و هاوبیری گۆڕان لە سلێمانی و باڵادەست لە کەرکووک، خانەقین، گوڵاڵە و زۆربەی ناوچە دابڕاوەکان، بەشداریکردنی لە گشتپرسی لەسەر کۆمەڵێک مەرج هەڵچنیوە کە ئاستەمە بەمزووانە بێنەدی.

رەوەند مەلا مەحموود، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی دەڵێت "دەبێ پەرلەمان کارابکرێتەوە و ئاشتەوایی گشتی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بکرێت، دەبێ لەگەڵ خەڵکیش ئاشتبوونەوە بکەین ئەوکات بێین رێکارە سیاسی و یاساییەکان بنێن بۆ گشتپرسی بەبێ ئەم هەنگاوانە پێموانییە بتوانین بەشداری ئەو گشتپرسییە بکەین".

چارەنووسی سەدان شار، شارۆچکە و گوند بە پانتاییەکی زیاتر لە خاکی هەرێمی کوردستان بە ناسناوی کێشەلەسەر، لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە هەڵاوەسراوی ماونەتەوە. شەڕی داعش، زۆربەیانی خستەژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگە و رێێ چل شەوەی بە شەوێک بڕی.
  

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

khoshi tahir | 22/11/2017 03:56:35 م
عەبدی و ئەمسالی عەبادی دوژمنن ،بە قسە بەکردەوە بێ منەتانە رایانگەیاندیە کە هەرچی خراپەیان پێ بکرێ بەرامبەر بە کورد درێخی ناکەن ، ئەوی جێی ئەسەفە...
عەبادی داوا دەکات هەرێمی کوردستان
| دوێنێ کاژێر 06:26 | (1)
Azad Azad | 22/11/2017 10:11:30 ص
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی شاری كه‌ركوكه‌...!!! هه‌ر پارێزگارێك دانرێت له‌ژێر حوكمی میلیشیای شیعه‌ی عیراق و ئێران هیچ فه‌رقی نیه‌ له‌گه‌ڵ...
رزگار عەلی: ئازادین كێ‌ دەكەینە پارێزگاری كەركووك، ئیشی پارتی نییە تەدەخول بكات
| 21/11/2017 | (1)
ره شید | 22/11/2017 06:41:16 ص
نوشدارووی دوای مه رگی" سوهرابه" به لام ده س خوش !من له بیرمه له شه ری بوسنیا ئه مریکا ته ده خولی نه ده کرد و به ره سمی گوتی هیچ مه نافیع و ...
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 22/11/2017 09:43:12 ص
ده‌ستخۆش كاك مجید بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ ، جیهان به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی به‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌مانبینن ئه‌وه‌ ئێمه‌ین به‌...
ئەمریكا و جیهان چۆن دەمانبینن؟
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (2)
حسێن هەرنی | 22/11/2017 07:07:28 ص
دەست خوش بەرێز تفسیرەکی زور جوان و راستە دوژمن هەر دوژمنە و نابیت بە تەمای دوستایەتی بین لە دوژمن
karwan | 22/11/2017 08:58:28 ص
تابؤي رةش تازة ريفراندؤم بوو بة تابؤي رةش نة سةرؤكي حكومةت و نة سةركردةي هيج حزبيك و هيج ولاتئك تازة ناتوانئ هةليوةشئنئتةوة ئةوةي كرنكة يةك هةلويست...
ئایا گشتپرسی هەڵە بوو؟
| 20/11/2017 | (10)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن

وەک بەهاناوەچوونی قوربانییانی بومەلەرزەکە زۆرتر
کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن 5 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن

بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستیان بە پارە و کاتی زۆرتر
بڵاوترین پرسیارەکان لەبارەی گەشەی مەمکی خانمان 6 کاژێر لەمەو بەر |

بڵاوترین پرسیارەکان لەبارەی گەشەی مەمکی خانمان

گەورەبوونی ئاسایی مەمکی خانمانیش لە تەمەنی 8-13 زۆرتر
0.406 seconds