وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دەنگی هەموو لیستەکان لە سلێمانی زیادیکردووە جگە لە یەکێتی

لەلایەن ئەرکان عەلی 11/7/2018
بەپێی ئەو لیستەی نوێنەری رێکخراوەکان بە حیزبەکانی داوە، دەردەکەوێت کە بەگشتی دەنگی ھەموو پارتەکان زیادی کردووە جگە لە دەنگەکانی یەکێتی

رووداو-سلێمانی

ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی سندووقە تانەلێدراوەکانی سلێمانی، بەرچاوی چوار پارتە نیگەرانەکەی روونکردووەتەوە کە چ کاردانەوەیەک بنوێنن. بەپێی ئەو لیستەی نوێنەری رێکخراوەکان بە حیزبەکانی داوە، دەردەکەوێت کە بەگشتی دەنگی ھەموو پارتەکان زیادی کردووە جگە لە دەنگەکانی یەکێتی، بەڵام ئەو دەنگانەش ناکاتە نرخی کورسییەک بۆ لایەنەکان.

رێبوار کەریم مەحموود، گوتەبێژی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەھەندێک سندووق دەنگی ئێمە بەڕێژەی سەدا سەد، سەدا حەفتا و سەدا شەست زیادی کردووە، بەڵام ھێشتا ئەو سندووقانە ئەوانە نین کە ئێمە سکاڵامان لەسەر دابوون. بۆیە ئەو ئەنجامانە رەتدەکەینەوە و لەڕووی یاساییەوە کاری خۆمان دەکەین".

رۆژی چوارشەممە، جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کۆدەنگی ھەڵوێستی بزووتنەوەکە کۆبووەوە و راسپاردەی خۆی بۆ جڤاتی نیشتمانی بەرزکردەوە، رۆژی پێنجشەمەش جڤاتی دووەم بڕیاری لەسەر دەدات، بەڵام ئەندامێکی جڤاتەکە پێشوەختە نیازی بزووتنەوەکە ئاشکرا دەکات.

عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەو جیاکردنەوەیە دەرکەوت کە یارییەکی گەورە بەدەنگەکان کراوە. بۆیە ئەم راستییە بۆ ھەموو جیهان و حیزبەکان دەرکەوت. ئێمە داوای ژماردنەوەی تەواوی دەنگەکان دەکەین و لە دادگاش سکاڵا تۆمار دەکەین".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ژماردنەوەی تەواوی دەنگی پارێزگا دیاری کراوەکان کۆتایی نەیەت، کۆمیسیۆن ئەنجامەکان بە فەرمی ئاشکرا ناکات. هەروەها بەپێی ئەو داتایانەی دەست رووداو کەوتوون، ئەگەر هەموو دەنگە زیادکراوەکانیش بۆ لیستەجیاجیاکان کۆبکرێنەوە ناکاتە نرخی کورسییەک.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تاکسییەکەی یاریزانانی کورد 11 کاژێر لەمەو بەر |

تاکسییەکەی یاریزانانی کورد

یاریزانی کورد لەرووی رۆشنبیرییەوە زۆر هەژارە زۆرتر
پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە 14 کاژێر لەمەو بەر |

پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە

بە زیاتر لە رێگایەک لوولەکانی هەوا تەسکدەکاتەوە زۆرتر
گێڕانەوەی بای سک زیانبەخشە! دوێنێ کاژێر 12:14 |

گێڕانەوەی بای سک زیانبەخشە!

خۆراکناسێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات زۆرتر
0.515 seconds