وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

شاندی ھاوپەیمانی نەسر و رەوتی حیکمە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 11/7/2018
سوننەکان: لەگەڵ کورد پەیوەندییەکی زۆر باشمان ھەیە و دەتوانین دەستکەوتی باش بەدەستبێنین
رووداو - هەولێر

گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکان دەستیپێکردوە و بەپێی زانیارییەکانی رووداو کەمتر لە مانگێکی دیکە لەژێر ناوی زۆرینەی نیشتمانی و بە بەشداری سەرجەم پێکھاتەکان گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی عێراق پێکدەھێنرێت.

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ھاوپەیمانی نەسر و رەوتی حیکمە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ لایەنە کوردییەکان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدەن.

عەبدوڵڵا زەیدی، گوتەبێژی رەوتی حیکمە بە رووداوی راگەیاند: "ئێستا ئێمە لە قۆناخی پەیوەندی دەرچووینە و چووینەتە قۆناخی دانوستاندنەوە، دوای دانوستاندنیش قۆناخی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی دەستپێدەکات، ئێمە لەگەڵ لایەنە کوردییەکانیش لێکتێگەیشتنی باش لە نێوانمان ھەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووینە بە دروستکردنی ھاوپەیمانی".

سوننەکان بەھەمان شێوە دەچنە ھەرێمی کوردستان و داخوازی خۆیان دەگەیەنن و داخوازی کوردیش دەھێننەوە، ئەوان لە ھەموو لایەنەکان زیاتر خۆیان بە نزیکی کورد دەزانن.

لەیس دلێمی، گوتەبێژی ھاوپەیمانی ھێزە عێراقییەکان - سوننەکان دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ کورد پەیوەندییەکی زۆر باشمان ھەیە زۆریش دڵنیاین لەگەڵ یەک دەتوانین دەستکەوتی باش بەدەستبێنین بۆ گەلەکەمان کەوا پێویستیانە، لەبەرامبەریشدا بڕوامانوایە رێککەوتنەکانی پێشتر کە تائیفی بوون بووە ھۆی وێرانبوونی ناوچەکانمان".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندی پارتی و یەکێتی سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پرسی پێکھێنانی حکومەت تاوتووێ بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵی رێککەوتنن لەسەر بەرنامەیەکی ھاوبەش تاوەکو بەیەک تیم بچنە نێو دانوستاندنەکانەوە.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


997 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.515 seconds