وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان چی روویدا؟

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 12/7/2018
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی نیشتمانی و نەتەوەییە و دەبێ بمێنێ.

رووداو-هەولێر

لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی کوردستاندا سەرۆک هەڵنابژێردرێ و تەنیا دەنگ بۆ خولێکی تازەی پەرلەمان دەدرێ. پەرلەمانی کوردستان یەکلاکردنەوەی پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی خستە خولی پێنجەم، بڕیاردرا لە وەرزی دووەمدا دەنگی لەسەر بدرێت. 

پڕۆژەی هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی و گۆڕانەوە پێشنیاز کرابوو، یەکگرتووش لە پڕۆژەیەکدا داوایکرد سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نەمێنێ. بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی نیشتمانی و نەتەوەییە و دەبێ بمێنێ.

پەرلەمانی کوردستان دیسانەوە خۆی لە قەرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دا. ئەمجارە داوایانکرد لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێ سەرۆک بۆ هەرێمی کوردستان هەڵنەبژێردرێ.

لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو قەوماندی و قاقای خستە نێو پەرلەمان. بەڵام کاتێ قسەی فەرمییانکرد، یەکگرتوو داوایەکی پێشکەشکرد هیج حیزب و فراکسیۆنێکی دیکە تاوەکو ئێستا ئەو داوایەی پێشکەش نەکردووە.

بەهزاد زێباری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "ئێمە وەک یەکگرتووی ئیسلامی داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی کۆتایی بەو کێشەیە بێت".

بەڵام یەکێتی لەنێو پەرلەماندا دەڵێت نابێت دەست بۆ دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ببرێت. دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی گوتی: "بەلای ئێمەوە سەرۆکایەتی هەرێم گرینگە و تایبەتمەنی خۆی هەیە، رەمزی هەرێمی کوردستانە و رەمزی نەتەوەیی و نیشتمانییە".

سەرباری ناڕازایەتی فراکسیۆنەکانی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو، بەڵام دوای زیاتر لە دوو کاژێر گفتوگۆ، یاسایەکە پەسەندکرا.

ناوەڕووکی یاساکە سێ خالی سەرەکی لە خۆی دەگرێ

یەکەم:  هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان هەڵپەسێردرا.

دووەم: دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەمێنێت و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

سێیەم: خولی داهاتووی پەرلەمان راسپێردرا کە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە.

دوای پەسندکردنی یاساکە، یەکێتی دەڵێ ئەمە باشترین هەنگاوبوو لێ دەرچووین. دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە بە نوێنەرایەتی یەکێتی پێمانباش بوو کە ئەمە دەرچەیەکی مامناوەند بوو بۆ ئەم قۆناخە. ئێمە هەمیشە گوتوومانە بەشێک دەبین لە چارەسەر و نەبووینەتە گرێ".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 14/11/2018 10:07:46 ص
ده سخوش برا جا سه یر ئه وه یه دوای نزیکبوونه وه له م ته وافوقه جه ماعه ته دزه که هوشدار ده داتن که گوایه ئه مجاره نه وتی که رکووک بوته بونیاتیک بو ته...
کەرکووک و نەوتی دزراو
| 12/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 10:02:13 ص
ده سخوش به لام پیم وابی که میک دره نگتان به م موهیممه زانی ته نانه ت چونه زور زوو دوای ئاشکرا بوونی نزیکبوونه وه ی سازانی هه نارده ی نه وتی که رکووک...
كەركووك سەرچاوەی پارەداركردنی میلیشیا عێراقییەكان
| 14/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 05:43:25 ص
هیفیدار ئه حمه د به م نووسینه پوخت و ریک و پیکه و ئه م لیکدانه وه واقیعیه سه لماندی که روژنامه نووسیکی ره سه ن، هه م ده توانی سیاسه تمه داریکی ئاگا...
پارتی شەراكەت لەگەڵ كێ دەكات؟
| 13/11/2018 | (1)
ره شید | 11/10/2018 06:43:11 ص
دیسانیش ده ستخوش ؛ مه لا به ختیار به بیر و باوه ریی نوی و له زرووفی نوی و به ته ماحی سیاسی نوی رووداوه کونه کان ده گیریته وه !
خالید | 13/11/2018 09:48:07 م
ده‌ست و خامه‌ت خۆش و ڕه‌نگین بێت مامۆستا جه‌عفه‌ری به‌ڕێز ئه‌م وورده‌کاری و ژێر په‌رده‌ییانه‌ی که‌ له‌ناو سه‌رکرده‌کاندا ده‌کرا گرنگه‌ بخرێته‌ ڕوو و...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 9/10/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت دوێنێ کاژێر 12:09 |

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت

هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە زۆرتر
دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن 14/11/2018 |

دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن

جووتیاران داوای هاوکاری لە حکومەت و لایەنە زۆرتر
 ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە 14/11/2018 |

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە

"شەکرە و خێزان" دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی زۆرتر
0.875 seconds