وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە سلێمانی گەنجان بە ئومێدەوە دەڕواننە رۆژی گشتپرسی

لەلایەن سامان بەشارەتی 12/8/2017
"گلەییەکانمان بۆ کاتی خۆی ئێستا کاتی سەربەخۆییە"

رووداو- سلێمانی

پرسی گشتپرسی باشووری کوردستان کە بڕیارە رۆژی 25 ی مانگی 9ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت بووەتە باسى گەرمی هاونیشتیمانیان له‌ نێو ماڵ و شوێنەگشتییەکان. بەشێک لە گەنجانی شاری سلێمانی بە تایبەت ئەوانەی کە بۆ یەکەم جارە روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن دەڵێن ، دڵخۆشین کە یەکەمین دەنگدانمان بۆ سەربەخۆیی کوردستانە.

ئەو گەنجانە هەروەها دەڵێن ، سەرەڕای گلەییان لە حکومەت به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كورد تا هه‌تایه‌ له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتى به‌غدا نه‌مێنێته‌وه‌ رووده‌كه‌نه‌ سه‌ر سندووقى ده‌نگدان و به‌ ده‌نگى خۆیان داهاتووى خۆیان ده‌نووسنه‌وه‌.

پێشه‌وای ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ ئێستاوه‌ رۆژهكان ده‌ژمێرێت تا 25-9 بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگبدات، چونكه‌ ئه‌و یه‌كه‌م ساڵیەتى بچێته‌ سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان ، ئەو ده‌یه‌وێت بەو‌ ده‌نگە خه‌ونه‌ له‌ مێژینه‌كه‌ى كورد وه‌دى بهێنێت.

پێشه‌وا فه‌رهاد، هاونیشتیمانى دانیشتووی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "من ئه‌مساڵ یه‌كه‌م ساڵمه‌ كه‌ ده‌نگ ده‌ده‌م ، ده‌نگیش به‌ گشتپرسى ده‌ده‌م بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق".

باسى گەرمی هاونیشتیمانیان له‌ نێو ماڵ و شوێنە گشتییەکانیش پرسی گشتپرسییه‌، سۆز و هیران دوو هاوڕێى لێك دانه‌بڕاون و ئێستا لە هەژدەیەمینی تەمەنیاندان و یەکەمجارە مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دڵخۆشین کە یەکەم دەنگدانی ئێمە بۆ جیابوونەوە لە عێراق دەبێت.

سۆز فه‌رهاد ، هاونیشتیمانى دانیشتووی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ گشتپرسى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ عێراق جیا ببینه‌وه‌ هه‌نگاو بنێین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".

هیران عومه‌ر، هاونیشتیمانى دانیشتووی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "كورد نه‌هامه‌تى زۆرى چه‌شتووه‌ بۆیه‌ من به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ده‌ڕۆم بۆ ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ گشتپرسى ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر عه‌ره‌ب حكومداریمان نه‌كات".

هه‌رچه‌نده‌ به‌شێك له‌ گه‌نجانى شارى سلێمانى توڕه‌ن و گله‌ییان له‌ ده‌سه‌ڵاتى خۆماڵى هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كورد تا هه‌تایه‌ له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتى به‌غدا نه‌مێنێته‌وه‌ رووده‌كه‌نه‌ سه‌ر سندووقى ده‌نگدان و به‌ ده‌نگى خۆیان داهاتووى خۆیان ده‌نوسنه‌وه‌.

هه‌ور عومه‌ر، هاونیشتیمانى دانیشتووی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ده‌نگى من بۆ گشتپرسى به‌ به‌ڵێیه‌، هیوادارم هه‌موو كه‌سێك بچێت بۆ ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ بدات به‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق".
 
به‌ به‌شداریی گه‌نجان له‌ گشتپرسییه‌كه‌ى 25ى ئه‌یلوول گەنجان هەنگاو بۆ ئەو خەونە دەنێن کە  ئه‌و وڵاتینامه‌یه‌ى له‌ گیرفانیدایه‌ بیدەنەوه‌ به‌ڕووی ئەو عێراقه‌دا كه‌ کوردستانیانی تێدا ، ئه‌نفال و كیمیاباران و مووچه‌بڕكراوه‌.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

aryan | 20/08/2017 09:09:48 م
پیروز بی له ته واوی ئێزدیان ۆ شنگال و ته واوی گه لی کورد به هیوای سه رکه وتن که له دوای ژینوساید به مافی خویان بگه ن۰
پەکەکە نەخشەڕێگەی خۆسەری دیموکراتی لە شنگال راگەیاند
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 20/08/2017 05:58:21 م
Bale bo sarbaxoy Kurdstan, bale bo passaport u nasnamy gale Kurdstan, mn waku kurdek hich shanazim nakrduwa ba Iraqi bnasrem, La frokaxanakan dwa kas...
Rizgar Khoshnaw | 20/08/2017 07:31:04 م
جوانه ، ده ستت خۆش
بێكەسی گۆڕ پڕ لە نوور باشی پێكاوین!
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Rasty | 17/07/2017 03:08:33 م
دەست خوش بو ئیوە
ikrammahdi | 20/08/2017 05:51:24 م
Dastxosh
 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی وەربگرەوە
| 17/7/2017 | (53)
Holland | 20/08/2017 04:26:56 م
ئێمەش ئەو پڕۆژەیە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچی بۆ کورد و گەلی کوردستان تێدانیە
نێوەڕۆکی پڕۆژەی شیعەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا! 8 کاژێر لەمەو بەر |

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا!

كەرەستە و شێوازی نووسینی لە چی وەرگرتووە؟ زۆرتر
جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە 8 کاژێر لەمەو بەر |

جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە

رووی مووشەكەكانی ئەمریكا و كۆریای باكوور لە زۆرتر
0.157 seconds