وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەرەی تورکمانی دژی گشتپرسی خەڵک هاندەدات

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 12/9/2017
محەممەد کیانی: تێناگەین ئەگەر گشتپرسی نەکرێت تورکمان چ قازانجێک دەکات؟"

رووداو - کەرکووک 

بەرەی تورکمانی لایەنە دژە سەرسەختەکەی گشتپرسی لە کەرکووک، بایکۆتی گشتپرسی راگەیاند و تورکمانەکان هاندەدات نەچنە سەر سندووقی دەنگدان.


ئەرشەد ساڵحی، ئەو پیاوەی لە هەموو کەس زیاتر پرۆژەی لایەنە کوردییەکانی بۆ چارەسەری پرسی کەرکووک رەتکردووەتەوە تەنیا رێگەی ئیدارەی تایبەت و سەربەخۆ بە جێگرەوە و چارەسەری کێشەکان دەزانێت.

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە هەر جێگەیەک تورکمانێک هەبێت پێیانمان گوتووه ئێمە بایکۆتی گشتپرسیمان کردووە، بایکۆت واتە بەهیچ شێوەیەک نزیکی ئەو بابەتە ناکەوین ئەمە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی بڵێین بچن بە نەخێر دەنگ بدەن، ئەگەر بمانەوێ بگەینە چارەسەر، ئەو پارێزگایانەی پێکهاتەی جیاوازیان تێدایە دەبێت ئیدارەیەکی تایبەتیان بۆ دابین بکرێت، بۆ کەرکووک و خورماتوو و بەشێک لەنەینەوا تەنیا ئیدارەیەکی تایبەت رێگە چارەیە".

لە گەڕەکی قۆرییە زۆرینە تورکمان قسەیەکی جیاوازتر لە بەرەی تورکمانی دەکرێت، خەڵک چاوی لە دابینکردنی ژیانێکی خۆشە کە هەمووانی بێ جیاوازی تێدا بن، هەندێکیان ئەو ژیانە لە کوردستانی سەربەخۆدا دەبینن.

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ گوێگرتن لە داواکاری پێکهاتە جیاوازەکان دێنه کەرکووک، هۆکاری درەنگ کەوتنیان بۆ سەرقاڵبوون به ئامادەکارییەکانی گشتپرسی دەگەڕێننەوە .

محەممەد کیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە رووداوی راگەیاند "پێکهاتەی تورکمان و کۆمەڵگەی تورکمانی لەگەڵ گشتپرسین و تێبینیان لەسەر نییە، بەرەی تورکمانی وەک لایەنێکی سیاسی رێزیان دەگرین، بەڵام ئەوان وەک حیزبێکی سیاسی دژایەتی ریفراندۆم دەکەن، تاوەکو ئێستا ئێمە تێناگەین ئەگەر گشتپرسی نەکرێت تورکمان چ قازانجێک دەکات".

ماوەی هەفتەیەکە بانگەشەی گشتپرسی لەکەرکووک دەستیپێکردوە حیزب و رێکخراوەکان خەڵک لە گرنگی ئەو پرسە هۆشیار دەکەنەوە، بەڵام هێندەی هەڵبژاردنەکان گەرم و گوڕی نابینرێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21/9/2017 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 21/9/2017 | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| 21/9/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کوردانی رووسیا بەئاواتی بینینی سەربەخۆیی کوردستانن 2 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی رووسیا بەئاواتی بینینی سەربەخۆیی کوردستانن

چیرۆکی ئەو ژنە ببیستە 80 ساڵە کولتوور و زمانی زۆرتر
خەڵکی کەرکووک لە چاوەڕوانی دەنگداندا: تەنیا بەڵێ دەزانین 3 کاژێر لەمەو بەر |

خەڵکی کەرکووک لە چاوەڕوانی دەنگداندا: تەنیا بەڵێ دەزانین

چاوەڕوانن بڕیار لە چارەنووسیان بدەن زۆرتر
قایمقامی هەولێر لەبارەی بەنزین دڵنیایی دەدات 4 کاژێر لەمەو بەر |

قایمقامی هەولێر لەبارەی بەنزین دڵنیایی دەدات

پەیام ئاراستەی خەڵک و بەنزینخانەکان دەکات زۆرتر
0.36 seconds