وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئەو پێشمەرگەیەی کچەکەی بەهۆی رووخانی خانووەکەی لەدەستدا: تێر ماچم نەکرد

لەلایەن سامان بەشارەتی 11/9/2017
هەردی یەک رۆژ بوو لە سەنگەر گەڕابووەوە کاتێک رووداوەکە روویدا

رووداو - سلێمانی

پێشمەرگەیەک بەهۆی نەبوونی خانوویەکی لەسەر زەوییەکی زیادەڕەوی (تەجاوز) دروستکردووە، بەڵام بەهۆی رووخانی سەقفی خانووەکەیەوە هانیا، کچە تەمەن چوارساڵە تاقانەکەی لە شیرینیی خەودا گیانی لەدەستدا.

محەممەد عەلی، مامی ھانیای دەڵێ "براکەم پێشمەرگەیە، ماوەی هەشت ساڵە لەم خانووەدا نیشتەجێیە، تازە لە سەنگەر هاتبووەوە و میوانیشیان ھەبووە، سەقفی خانووەکە بەسەریاندا رووخاوە و منداڵە تاقانەکەی گیانی لە دەستداوە".

باوکی هانیا پێشمەرگەیە، رۆژێک پێش رووداوەکە لە بەرەکانی جەنگ گەڕابووەوە، ھێشتا تینوویێتی لە بینینی منداڵەکەی نەشکابوو، کاتێک ئەو رووداوە بە یەکجاری ھانیای کچی لێسەندەوە.

هەردی دەیەوێت ئەگەر بە مردوویش بێت کچەکەی هەر لە باوەشیدا بێت، دەڵێ "من، تاسەم لە منداڵەکەم نەشکا، تازە لە دەوام ھاتبوومەوە و پێشمەرگەم، تێر ماچم نەکرد مرد کچەکەم".
 
ئەم خێزانە بەھۆی دەستکورتییەوە ماوەی هەشت ساڵە لە سەر زەوییەکی زێدەڕۆ خانوویان لە دار و خۆڵ دروستکردووە و رۆژێک پێشتر وەکو ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی زستان، سەرەوەی خانووەکەیان ئیزۆگام کردبوو، بەڵام وەکو خۆیان دەڵێن ھەر ئەوەش بووەتە ھۆی رووخانی سەقفی خانووەکە.

خەریبە رەحیم، پووری ھەردی لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێ "دەستکورت و نەبوو بوون، خانووەکەیان زۆر کۆن بوو، زستانی رابردوو کە باران دەباری ئاو دەھاتە ماڵەکەیانەوە، لەبەر بێپارەیی نەیدەتوانی چاکی بکاتەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئێزۆگامی کرد، کەچی سەقفەکەی کەوتە خوارەوە و منداڵەکەی مرد. بەمشێوەیە خزمەتی پێشمەرگە دەکرێت، کە سنگی خۆی بە گوللـەوە دەنێت!".
 
لەو گەڕەکەی ماڵی هەردیی لێیە 350 خێزان نیشتەجێن، زۆربەیان پیێشمەرگە و خەڵکانی کەمدەرامەتن، چەند جارێکیش لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانییەوە بەڵێنیان پێدراوە زەوییان پێبدرێت و، ئەو خانووە زێدەڕۆیان بڕوخێنرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچیان بۆ نەکراوە. 


داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 6 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 7 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.422 seconds