وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

محه‌ممه‌د خورشید: یه‌كێتی ده‌یه‌وێ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارێزگار بۆ كه‌ركووك دابنێت

لەلایەن هیوا حوسامەدین 11/10/2018
یەکێتی لە کەرکووک داوای رێککەوتن بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەکات

رووداو - کەرکووک

به‌بێ به‌شداریكردنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵه‌كانی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن و دانانی کەسێک لە پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك دەستپێکردووە. سەرکردەیەکی پارتی دەڵێت، زانیاری ئەوەیان هەیە یەکێتی دەیەوێ تاوەکو 16ی ئۆکتۆبەر پارێزگارێک بۆ کەرکووک دابنێت.

له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب كۆبووەته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی پۆستی پارێزگار به‌ كورد، یەکێتی ئاماده‌یە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و پۆستی زیاتریش به‌ عه‌ره‌ب و توركمان بدات.

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند "ئێمه‌ به‌باشی ده‌زانین له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ رێكبكه‌وین، بۆ نموونه‌ پۆستی پارێزگار بۆ ئێمه‌ بێت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ توركمان و جێگری پارێزگاریش بۆ عه‌ره‌ب بێت، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م پۆسته‌ سیادیانه‌ بە تەوافووق دابه‌شبكه‌ین".

پارتیی دیموکراتی کوردستان، كه‌ كه‌ركووك به‌داگیركراو وه‌سفده‌كات، دژی ئه‌و شێوازه‌ كاراكردنه‌وه‌یه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی بۆ ئیداره‌ی شاره‌كه‌ دایناوه‌ و چاوی له‌وه‌یه‌ له‌ڕێگەی حیزبه ‌كوردستانییه‌كانه‌وه‌ یه‌كهه‌ڵوێستی دروستبكرێت و كه‌ركووك له‌و دۆخه‌ رزگاربكرێت.

محه‌ممه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی پارتی لە کەرکووک ده‌ڵێت "ئێمه‌ پێشنیازمان بۆ برایانمان له ‌یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ بده‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ ئاگادارین كه‌ یه‌كێتی ده‌یه‌وێ تاوه‌كو 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك دابنێت، بەڵام ئێمه‌ رایده‌گه‌ێینین كه‌ پارتی ناچێته‌ ژێر ئه‌و باره"‌.

حیزبه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌ به‌سه‌ر دوو به‌رەدا دابه‌شبوون؛ به‌شێكیان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی راكان سه‌عیدن له‌ پۆسته‌كه‌ی و به‌شێكشیان پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتیان بینیووه‌ و ئاماده‌ن دانوستاندنی له‌سه‌ر بكه‌ن.

حاتم تائی. سه‌رۆكی پارتی حه‌قی نیشتمانی دەڵێت "فراكسیۆنی برایه‌تی جۆره‌ هه‌ڵوێستێكی هه‌بوو كه‌ جێگەی ره‌زامه‌ندی هه‌موان نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا جۆره‌ نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ سازش بۆ یه‌كدی بكه‌ین، ئێمه‌ وه‌كو عه‌ره‌ب و توركمان مه‌رجی ئه‌وتۆمان نییه‌، ته‌نیا ئیداره‌كه‌ له‌ ده‌ستێكی ئه‌میندا بێت".

یه‌كێتی له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای رێكخستووه‌ و نیسابی یاسایی پێ ته‌واونه‌كراوه‌، ئێستا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات سێشه‌مه‌ی داهاتوو (16-10-2018)به‌ به‌شداری عه‌ره‌ب و توركمان كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م رێكبخات و پرسی دانانی پارێزگار بخرێتەڕوو.

رۆژی پێنجشەممە 11-1-2018 بافڵ تاڵەبانی، کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی لەلێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا رایگەیاند، بەزووترین کات پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەردەگرینەوە.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.422 seconds