وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

یەکەمین رۆژی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بووەتە جێی سەرسامی ئامادەبووان

لەلایەن هاوکار یاسین 11/10/2018
یەکێک لە بەشداربووان: هیچی لە هۆڵیوود کەمتر نەبوو

رووداو-سلێمانی

رۆژی چوارشەممە لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە ئامادەبوونی، ژمارەیەک لە سینەماکارەکانی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەستیپێکرد.


سەرەتا سینەماکارانی میوانی فێستیڤاڵەکە بەسەر فەرشی سووردا رۆیشتن بۆ نێو هۆڵەکە و دواتر سەرۆکی فێستیڤاڵ و، بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی گوتارێکیان پێشکێشکرد. گۆرانی و میوزیک بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکە بوو و دواتر خەڵاتی رێزلێنان بەسەر ژمارەیەك لە بەشداربوواندا دابەشکرا.

لینا رەزا، بەڕێوەبەری پرۆگرامی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەوەی کە ئێوە دەیبینن لەماوەی 7 رۆژدا ئەمە بە هەوڵێکی زۆر و شەڕێکی زۆر دروستکراوە، من دڵخۆشم لەبەر ئەوەی دەبینم لەچاو پار و پێراردا هەرچەندە پاریش میوانێکی زۆرمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ جیاوازییەکی زۆری هەیە و خەڵکەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کردووە".

یەکەمین رۆژی فیستیڤاڵی فیلمی سلێمانی تەنیا بۆ رێکخەرانی چالاکییەکە جێی سەرنج نەبوو، هونەرمەندە بیانییەکانیش دڵخۆش و سەرسام بوون پێی، چونکە پێچەوانەی ئەو پەندە کوردییەیان بینی کە دەڵێت ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار.

کامبوزیا پەرتۆوی سیناریست و دەرهێنەری ئێرانی کە میوانی فێستیڤاڵەکە بوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەستپێکێکی باشی هەبوو، لەبەر ئەوەی بە فیلمی کچانی خۆرەوە دەستیپێکردووە، ئەم فیلمە فیلمێکی بەهێز بوو و بینەرەکانی خستەژێر کاریگەری خۆیەوە. هیوادارم هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت بەڵام چیدیکە فیلمی شەڕ نەبینین، فیلمی باش ببینین و دوور لەشەڕ".

کچان و کورانی گەنج ئەوانەی هونەری سینەما بووەتە حەز و خولیایان رێژەیەکی بەرزی ئامادەبووانی ناو هۆڵی تەلاری هونەریان پێکدەهێنا، لە هەر کامیشیانت دەپرسی بە شان و باڵی فیستیڤاڵەکەدا هەڵیان دەدا.

ژوان محەممەد بەشداربوویەکی یەکەمین رۆژی فێستیڤاڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەڕای من لە ئاستێکی زۆر زۆر بەرزدا بوو و شتێکی لە هۆڵیوود کەمتر نەبوو، لەبارەی فیلمی کچانی خۆریش دەبێ بڵێم کە لەبارەی توانای ژنان بوو کە دەتوانن شان بە شانی پیاوەکان شەڕ بکەن و هیچیشیان لە پیاوان کەمتر نییە. زۆر کاریگەری لەسەر من بوو و هەندێکیش دڵی پڕ کردم".

پێشەوا رزگار، بەشداربوویەکی دیکەی یەکەمین رۆژی فێستیڤاڵەکە بە رووداوی راگەیاند: "هیچی کەمتر نییە لە فێستیڤاڵەکانی دەرەوە، هیوادارم لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان و لە هەرچوارپارچەی کوردستان بەردەوام بێت و بکرێت. هیوادارم فیلمسازە کوردەکانیش زیاتر بن".

وەزیر خالید، ئەکتەرێکی کوردە کە بەشداریی لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە و بە رووداوی راگەیاند: "جیاواز لە دوو خولی رابردوو فێستیڤاڵەکە ئەمجارە زۆر پرۆفیشناڵ و سەرکەوتوو بوو، هەم لەڕووی کوالێتی فیلمەکان و هەم لەڕووی بینەرەوە کە لە هۆڵەکە ئامادەبوون، گەرموگوڕییەکی زۆری پێوەدیاربوو".

لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانیدا 142 فیلم نمایش دەکرێت و 114 فیلمیان کێبڕکێی خەڵاتەکان دەکەن، لە 52 وڵاتی دنیاشەوە فیلمی جۆراوجۆر پێشکەشی فیستیڤاڵ کراوە و 250 میوانی بیانیش بینەری فیلم و چالاکییەکان دەبن.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان

پەرلەمانتارێكی كورد: بەرە بەرە بایەعی نامێنێ‌ زۆرتر
پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
0.453 seconds