وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بۆ رووداو: بەزووترین کات پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەردەگرینەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 11/10/2018
"کورد بەیەکەوە بێت دەتوانێ هەموو شتێک بکات"

رووداو-بەغدا

کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی دەڵێت، بەزووترین کات پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەردەگرینەوە. گوتیشی، کورد بەیەکەوە بێت دەتوانێ هەموو شتێک بکات.


بافڵ تاڵەبانی، کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی لە بەغدا و لەلێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی رووداو باسی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی، دۆخی کەرکووک و هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد. ئەو دەڵێت: " پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی زۆر باشە و ، هەرگیز ئەم شتانە بە شتی شەخسی وەرناگرین".

دەقی لێدوانەکەی بۆ هەڵکەوت عەزیز، پەیامنیری رووداو لە بەغدا

رووداو: چ پەیامێکتان هەیە بۆ خەڵکی کوردستان بە تایبەت پارێزگای کەرکووک، کە ئێستا کەرکووکییەکان چاویان لە ئێوەیە بۆ ئەوەی دۆخی ئەو ناوچەیە ئاسایی ببێتەوە؟

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت هەموو لایەنە کوردستانییەکان یەکبگرنەوە، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی، بە یەکەوە هەموو حیزبەکان دەبێت هەم دیفاع لە خۆمان بکەین، حقوقەکانی خۆمان وەربگرینەوە لە کەرکووک.

رووداو: پارێزگاری کەرکووک وەردەگرنەوە بۆ کورد؟

بافڵ تاڵەبانی: ئینشەڵڵا.

رووداو: کەی؟

بافڵ تاڵەبانی: بە زووترین کات.

رووداو: دۆخی کەرکووک ئاسایی دەبێتەوە؟ کورد بە ئاسوودەیی لەو شارە دەژیت؟

بافڵ تاڵەبانی:  وایلێدێت... با رێکبکەوین بەیەکەوە حیزبەکان دانیشین بەیەکەوە، سلێمانی ئارام ببێتەوە، لەگەڵ برایەکانمان لەناو پارتی دابنیشین، ئەو شتانە هەموو چارەسەر دەبێت.

رووداو: پەیوەندییەکانی ئێوە و پارتی لە چ ئاستێکدایە؟ بە تایبەت لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

بافڵ تاڵەبانی: پەیوەندییەکانمان زۆر باشە، هەرگیز ئەم شتانە بە شتی شەخسی وەرناگرین، سیاسەت سیاسەتە، جەنابی کاک مەسعود بەڕێزە وەکو مامی خۆمە، هەموو ئەو برادەرانە ئیحترامێکی تایبەتمان هەیە و عیلاقەکەشمان زۆر زۆر باش دەبێت لەگەڵ هەموو حیزبەکان نەک هەر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ گۆڕان و لەگەڵ هەموو لایەک، کورد یەکبگرێت، کورد بەیەکەوە بێت دەتوانێ هەموو شتێک بکات، کەس ناتوانێت رێمان لێبگرێت، کە ئێمە بەیەکەوە نین ئەوسا خەڵک فرسەت دەبینێت و زەرەرمان لێدەدات.

رووداو: لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق داوای پشکی زیاتر دەکەن؟

بافڵ تاڵەبانی:  من حەز دەکەم بە یەکەوە دابنیشین و ئەو بەرنامانە بەیەکەوە دابنێین؟

رووداو: هۆکار چییە؟ بۆ بەیەکەوە دانانیشن؟

بافڵ تاڵەبانی: دادەنیشن بەیەکەوە بە زووترین کات.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.954 seconds