وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان رادەگەیێنێت

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 11/10/2018
"نزمترین نمرەی وەرگیراو بۆ ئەمساڵی خوێندن 60.43 بووە"

رووداو-هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی، ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە کۆلێژ و پەیمانگە حکومییەکان رادەگەیێنێت، کە سەبەینێ لە زانکۆ لاین دەتوانن وەریبگرنەوە و سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتنیش دەڵی، دوای هەفتەیەکی دیکە ئەنجامی وەرگرتن لە زانکۆ تایبەتەکانیش رادەگەیێندرێت.


د، خەتاب شێخانی، سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکارانی لە کۆلێژ و پەیمانگا حکومییەکان هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 رایگەیاند و گوتی: "بۆ ئەمساڵی خوێندن پلانی وەرگرتنمان بریتی بوو لە 39 هەزار و 57 کورسی خوێندن، بە هەر چوار سیستەمەکە، سیستەمی زانکۆلاین، سیستەمی کرێدت واتە راستەوخۆ، سیستەمی پارالێل و سیستەمی ئێواران".

خەتاب شێخانی دەڵێ: "ژمارەی پێشکەشکاران بریتیبوو لە 54 هەزار و 42 خوێندکار، ژمارەی وەرگیراون لە ئێستادا، بریتییە لە 28 هەزارو 609 قوتابی کە لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، واتە رێژەی وەرگرتن زیاتر لە 53%، بەڵام رێژەکە زیاتر بەرز دەبێتەوە رەنگە نزیک ببێتەوە لە 60%، بەهۆی ئەوەی هەندێک لە کورسی بەتاڵ ماوە لە بەشەکان، دوای ئەنجامی وەرگرتن، دوای پڕکردنەوەی ئەو بەشە بەتاڵانە رێژەکە بەرز دەبێتەوە".

بەگوتەی سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کەمترین نمرەی وەرگیراو بۆ ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بریتییەلە "60.43"، سەبارەت بە کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیش گوتی: "لە هەمان ئەو سایتەی فۆرمیان پێشکەشکردبوو، کە سایتی زانکۆلایەنە، سبەینێ لە کاژێر 10:00ی بەیانییەوە دەتوانن دەست بە وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان بکەن".

خەتاب شێخانی دەشڵێ: "هەر قوتابی و خوێندکارێک سکاڵای هەبێت، دەتوانێت تاوەکو 20-10-2018 سکاڵا پێشکەش بکات، پێشکەشکردنی سکاڵایەکانیش لە مەڵبەندی راوێژکارییەکان و تۆماری زانکۆکان دەبێت".

لەبارەی کاتی دەوامکردنی قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، خەتاب شێخانی گوتی: " رۆژی 21-11-2018، یەکەم رۆژی دەوامکردنیان دەبێت".

سەبارەت بە زانکۆ تایبەتەکانیش، سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: "هێشتا پرۆسەی وەرگرتن تەواو نەبووە، چونکە ساڵانە چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان رابگەیێندرێت ئینجا وەرگرتن لە زانکۆ تایبەتەکان رادەگەیێندرێت، هەمیشەش راگەیاندنی وەرگرتن لە زانکۆ تایبەتەکان دەکەوێتە دوای هەفتەیەک لە راگەیاندنی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، لەوێش پلانی وەرگرتن بە نزیکەیی 25 هەزار کورسی خوێندن دەبێت".

بۆ وەرگرتنەوەی ناوەکەت کلیک لێرە بکە

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


37642 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.422 seconds