وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

محەممەد حاجی مەحموود: كورسی و دەنگ وەك جاران نەماون بۆیە 50 بە 50 سەرناگرێت

لەلایەن نەوزاد مەحموود 11/12/2018
محەممەد حاجی مەحموود
محەممەد حاجی مەحموود

رووداو - سلێمانی 

لەكاتێكدا پارتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە سەردانی سلێمانی بكاتەوە بۆ گەڕی سێیەمی دانوستاندنەكانی پێكهێنانی حكومەت و 70 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕیوە، سكرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێ هێشتا "ئێمە نازانین دەنگی لیستەكەمان چەندە".


محەممەدی حاجی مەحموود، پێیوایە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت بە رێڕەوی یاسایی و ئاسایی خۆیدا تێنەپەڕیوە. بەوپێیەی دەبوو پەرلەمان لە سەرەتاوە دەستەی سەرۆكایەتی و لیژنەكانی هەڵبژاردایە و دواتر پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك خاوەنی زۆرترین كورسی پەرلەمان رابسپێردرایە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام هێشتا وای دەبینێ كە پرۆسەكە ئاسانە و ئاڵۆزیی تێناكەوێ.

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی دەنگەكانەوە، شاندی پارتی یەك جار لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان گفتوگۆی كردووە. گفتوگۆكان زۆرتر راوێژكاری بوون و وردەكارییەكان لە رۆژانی داهاتوو زۆرتر قسەیان لەبارەوە دەكرێ. بەبڕوای سكرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، دەبێ ئەزموونی ئەم كابینەیە دووبارە نەكرێتەوە و بەهەموو ئەو هێزانە بگوترێ كە بەشداریی حكومەت دەكەن "نابێ بە رۆژ لە نێو حكومەت بن و بەشەو ببنە ئۆپۆزسیۆن". سەرباری ئەوەش، هێشتا رێككەوتن لەنێوان پارتی و یەكێتی بە دژوار نابینێ بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵ كاری هاوبەشی نێوانیان و هەر ئەوەش وادەكات ژمارەی كورسی نەبێتە لەمپەری بەردەمیان. 
محەممەدی حاجی مەحموود، حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە بەغدا بە نموونەی ئەزموونێكی نوێی پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەزانێ كە سەرۆكوەزیران بەبێ لەبەرچاوگرتنی كورسی و دەنگ بووە خاڵی بەیەكگەیشتنی ئەمریكا و ئێران و ململانێیەكە نەیهێشت هیچكام لە لیستە خاوەن كورسییەكان سەرۆكوەزیر دیاری بكەن: "لە كوردستانیش پرۆسەكە ئاوا ئاسان دەبێ و كورسی و دەنگ نابێتە كێشە و دەگەنە ئەنجام، بەڵام سەرەتا دەیانەوێ بزانن كێ زۆرتر لەوی دیكە وەردەگرێ". 

بەڵام نەخشەی سیاسی گۆڕانكاریی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە بردنەوەی 45 كورسی، وەك هێزی پێكهێنەری حكومەت مامەڵە دەكات و لەلایەكی دیكەشەوە رایگەیاندووە، حكومەتی بنكە فراوان و 50 بە 50ی ناوێ‌.

محەممەدی حاجی مەحموود دەڵێت باڵانسی هێز لە كوردستان تێكچووە "ئەوە وادەكات پێكهێنانی حكومەتەكە هەندێك درەنگ بكەوێ". بڕواشی وایە ئەگەر هەرێمی كوردستان دەوڵەت بووایە و ترسی كیانە سیاسییەكەی نەبووایە "پارتی لەگەڵ كورسی كۆتاكان دەیتوانی بەبێ سەرئێشە حكومەت پێكبهێنێ، ئێستاش كارەكە هەر ئاسانە بۆ پارتی و ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە لە سلێمانی هەموو لایەنەكان بە ژمارەیەك بەربژێرەوە كە دەیانەوێ جێگری پۆستەكان وەربگرن، ئامادەن بۆ دانوستاندن".

یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لەسەرەتاوە رایگەیاندووە، بەبێ هاوبەشی راستەقینە ناچنە نێو حكومەتەوە، ئەمەشی چەند جارێك لەسەر زاری گوتەبێژەكەیەوە دووپات كردووەتەوە.

سكرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان پێیوایە :"یەكێتی داوای 50 بە50 دەكات لە پارتی و بە هاوبەشیی راستەقینە دەریدەبڕێ، بڕواناكەم 50بە 50 سەربگرێ، نە كورسییەكان و نە دەنگەكانیش وەك جاران نەماون". بەڵام دۆزینەوەی چارەسەر لە نێوان پارتی و یەكێتی ئاسان دەبینێ. 

پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاری دا نێچیرڤان بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، بۆ سەرۆكایەتی حكومەت بەربژێر بكات. بەوەش بارزانی چاوەكانی لەخۆی دوورخستەوە كاتێك پێشبینی دەكرا جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەربگرێتەوە. 

محەممەدی حاجی مەحموود دەڵێت: "ستەمی زۆر لە بارزانی كرا، ئەو شەڕە میدیاییەی بەرامبەر ئەو كرا تەنیا بۆ ئەوە بوو كەسایەتی سیاسی ئەو بچووك بكەنەوە، بەڵام نەیانتوانی. مەسعود بارزانی، لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە ژمارەیە و مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و قورسایی ئەو لە پۆستەكانییەوە نییە".

پێشتر گۆڕان و چەند لایەنێك پێداگیریان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك هەرێم لە رێگەی پەرلەمانەوە دەكرد، بەڵام پارتی لەگەڵ ئەوە بوو كە سەرۆكی هەرێم لە نێو خەڵك هەڵبژێردرێ‌. ئێستا پارتی كێشەی لەگەڵ ئەوە نییە سەرۆكی هەرێم لە نێو پەرلەمان هەڵبژێردرێ‌. 

محەممەدی حاجی مەحموود دەڵێت: "بەهێزیی ئەو پۆستە لەوەدایە كە لەنێو خەڵكەوە هەڵبژێردرێ، ئەگەرنا باشترە ئەو پۆستە كارا نەكرێتەوە، چونكە ناكرێ هەموو رۆژێك ژمارەیەك پەرلەمانتار بانگی بكەن بۆ پەرلەمان".

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی 22ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەردانی بەغدای كرد. ئەگەر محەممەدی حاجی مەحموود لە جێگای بارزانی بووایە، دەچووە بەغدا؟ ئەو دەڵێ "بەڵێ" چونكە پێیوایە سەردانەكە باش بووە "بەڵام پێمباش نەبوو هەندێك كەس ببینێ، بە دیاریكراوی عەبادی. چونكە ئەوەی بەعس بە كوردی كرد، عەبادیش كردی".

سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان نیگەرانە لەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسە سیاسییەكانیش هەمیشە پێش رووداوەكان دەكەون بە بارێكی هەڵەدا. ئەو زۆرتر مەبەستی ئەوەیە كە بڕیاری پێشوەختەی هەڵە و خۆشبینی سیاسییان باش نییە. بەڕوونی، دەیەوێ هیوا هەڵچنین لەسەر عادل عەبدولمەهدی، وەك نۆژەنكەرەوەی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و بەغدا، زێدەڕۆیی تێدا نەكرێت و چاوەڕوانی گەشبینانەی زۆری لێ نەكرێ.

"بۆ عەللاوی گوتیان باشترین سەرۆك، دواتر بۆ جەعفەری گەشبین بوون. پاشان هیوای زۆریان لەسەر مالیكی هەڵچنی و دواتر كە لەویش بێهیوا بوون، عەبادییان كرد بە ئەندازیاری چارەسەركردنی كێشەكان، ئێستا زووە بۆ ئەوەی ئەوەندە لەبارەی عادل عەبدولمەهدییەوە بگوترێ".
 
محەممەدی حاجی مەحموود، باسی سیستەمی سیاسی عێراق دەكات و بۆچوونی زاڵ كە كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن مافە دەستوورییەكانی لەو وڵاتەدا قبوڵناكات "عادل عەبدولمەهدی خاوەنی یەك كورسی پەرلەمانی نییە و ناتوانێ لە هێڵی كێشراوی حیزبەكان لابدات، ئەو باشییەی لە كەسایەتی خۆیدا هەیە، تەنیا وادەكات وەك عەبادی تانك نەنێرێتە سەر كوردستان و ئەگەر گوشاری زۆریشی لێبكەن بودجەی خەڵكی كوردستان ببڕێ، تەنیا دەتوانێ دەستلەكاربكێشێتەوە".


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.719 seconds