وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە

لەلایەن راوچی حەسەن 11/12/2018
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە هەولێر

رووداو - هەولێر 

هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.

سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "کۆبوونەوەکە لەسەر داوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە کۆبوونەوەکەدا باسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکەوەکارکردنیان لە بەغدا دەکەن، هەروەها ئاسییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و دانانی پارێزگارێک بۆ شارەکە بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت".

پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو کۆکن کە پێکهێنانی سیستەمی نوێی لەسەر بنەمای خاڵبەندی بێت، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، ناگەڕێنەوە بۆ دابەشکردنی پەنجا بە پەنجا بەڵکو بەپێی بنەمای خاڵبەندی بەرپرسیارەتییەکان دابەشدەکەن.  

پارتیش پێشتر هەمان بۆچوونی دەربڕیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ناگەڕێنەوە بۆ پەنجا بە پەنجا.

لە نێو ئەو حیزبانەی کورسییان لە پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە، تەنیا یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و حیزبی شیوعی خۆیان یەکلایی کردووەتەوە کە بەشداری حکومەت ناکەن، ئەوانی دیکە چاوەڕێی پارتی دەکەن بۆ ئەوەی دانوستاندنەکانی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت دەستپێبکات.

پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبەکەی لە 3-12-2018ـدا نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانیشی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەربژێرکرد.

لە هەڵبژاردنی 2018ـی پەرلەمانی کوردستان، پارتی بە بەدەستهێنانی 45 کورسی، بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش 21 کورسی بەدەستهێنا.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە (11-12-2018) نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندی پارتی دەکات و لە یەکێتیش کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات. 



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.469 seconds