وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لایەنە کوردستانییەکان داوای چارەسەری کێشەکانی کەرکووک دەکەن

لەلایەن سیروان عەباس 12/1/2018
لەنێوان هەولێر و بەغدا بە سەختی ململانێی لەسەر دەکرێت

رووداو - هەولێر

کەرکووک، ئەو پارێزگا کوردستانییەی هەمیشە لەسەر ئاستی عێراق باجی ململانێ سیاسییەکانی داوە و تاوەکو ئێستاش لەنێوان هەولێر و بەغدا بە سەختی ململانێی لەسەر دەکرێت.

چارەنووسی ناوچە کێشە لەسەرەکان، تەوەری ئەم هەفتەیەی بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو بوو.

ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەشداری بەرنامەکەبوو، خۆپیشاندان بە باشترین رێگە دەزانێت ئەگەر دۆخی سنووری کەرکووک بەمشێوەیە بەردەوامبێت.

ئاسۆ مامەند باس لە هەنگاوەکانی داهاتوو دەکات و دەڵێت، دەبێ هەموو حیزبە کوردستانییەکان کۆببنەوە و یەک بڕیار بدەن، بژاردەکانیش ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی یان کشانەوە لە تەواوی پرۆسەی سیاسی عێراقە بە سەرۆککۆماریشەوە.

پۆستی پارێزگاری کەرکووک کە ئێستا لەلایەن کەسێکی عەرەبەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت، هەرچەندە پشکی کوردستانە و لە کوردستانیش پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆدەنگی لەسەر دەستنیشانکردنی کاندیدێکی کورد بۆ ئەو پۆستە دروستنەبووە. سەرکردەیەکی پارتیش لە کەرکووک پێیوایە، ئەگەر سیاسەت و دەسەڵاتی سەپێنراوی سەر کەرکووک نەگۆڕدرێت، هەر کەسێک بکرێتە پارێزگار بە هەمانشێوەی پارێزگارە عەرەبە بەوەکالەتەکە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بەشداریکردنی حیزبە کوردستانییەکان لە کەرکووک بە چەند لیستێکی جیا، دەبێتە هۆی فەوتانی ژمارەیەکی زۆر لە دەنگی کورد، ئەمە قسەی سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامییە و پێیوایە دابەشبوونی کورد لە کەرکووک بەسەر چەند بەرەیەکدا دەبێتە هۆی پەرتبوونی دەنگی هانیشتمانیان.

ئێستا دەسەڵات لە کەرکووک سەربازییە و لەلایەن بەغداوە بە تاکلایەنە بەڕێوەدەبرێت، بۆ گۆڕینی دەسەڵات و جارێکی دیکە دابەشکردنەوەی پۆستەکان، هەڵبژاردنی مانگی پێنجی داهاتوو، خاڵی یەکلاکەرەوە دەبێت.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| دوێنێ کاژێر 04:18 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیكەی 30 هاونیشتمانی دهۆك لەنێوان توركیا و یۆنان بێسەروشوێنن 54 خولەک لەمەوبەر |

نزیكەی 30 هاونیشتمانی دهۆك لەنێوان توركیا و یۆنان بێسەروشوێنن

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران: شوێن نەماوە زۆرتر
تۆپخانەکانی تورکیا رۆژئاوای عەفرین تۆپباران دەکەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

تۆپخانەکانی تورکیا رۆژئاوای عەفرین تۆپباران دەکەن

شەڕ و پێکدادان و بۆردوومانی فڕۆکەکانیش بەردەوامە زۆرتر
کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە هەواڵی خۆش و ناخۆش دەستپێدەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە هەواڵی خۆش و ناخۆش دەستپێدەکات

" لە ساڵی 2018 و 2019ـیشدا گەشەی ئابووری بەردەوام زۆرتر
0.219 seconds